هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت
𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡
....
بە هێواشی و هەستێکی ناخۆشەوە لە جیمینم پرسی کە چیبووە؟
لە وەڵامدا بە ئاسایی وتی وابزانم دوێنێ شەو ئاهەنگی دەستنیشانکردنی تێیهیۆنگ بووە
.....
ساتێک بێدەنگی ...
خوایە تەنها ئەمجارە بەس ئەمجارە با گوێیەکانم هەڵە بیستبێتیان .... ئاهەنگی دەستنیشانکردن ؟ مەگەر ئەمڕۆ قەرار نەبوو من پێی بڵێم کە خۆشم دەوێت؟من زۆر خراپ بووم ؟ ناهـ من ترسنۆک بووم زۆر ترسنۆک ... بە ترسنۆکیەکەم تاکە کەسم لەدەستدا
نە دەمتوانی شتێک بڵێم نە دەمتوانی جوڵە بکەم .. ئەسڵەن پێم سەیرە چۆن نەمردووم ؟ ئیتر من دڵمم لە دەستدا ژیانم لەدەستدا بۆ بژیم ؟
جیمین " هێی ئەوە چەند جارە بانگت دەکەم بۆ وەڵام نادەیەوە؟ شتێک بووە؟ "
شتانێکی زۆر بوون جیمینی ئازیزم شتانێک بە وشە دەرنابڕدرێن شتانێک کە لە ناخەوە ئازارم دەدەن
ئەهـ شتێکی وانەبوو هەر کەمێک ... هاهـ پیرۆزی بێت هیوادارم ژیانێکی خۆش بژی لەگەڵ هاوسەرەکەی
نازانم چۆن ئەو وشانەم وت پیرۆزبایی و هیوای ژیانێکی خۆش بۆ دڵبەرەکەم؟ لەگەڵ منیش نا کەسێکی تر؟ تەنها هەست بە ئازاری قورگم دەکەم
دەمەوێت پڕ بەدڵ هاوار بکەم بگریم بڵێم ئەو هی من بوو ئەو دڵبەر و تاکە کەسم بوو
بەڵام ناتوانم ئەسڵەن هیچ مافێکم نیە
تخوا زۆر سەختە باوەڕکردن بەوەی ئەو چیتر هیمن نابێت ئێستا ئەو هی کەسێکی ترە
سەرم بە جامی پاسەکەوە ناو چاوەکانم داخست ... ئاگادار بووم فرمێسکەکانم بێ ڕێگە پێدان و بە نهێنی ڕوومەتەکانمی شێدار کرد
نەم ئەویست گوێبیستی هیچ ببم بە تایبەت ئەو باسی هاوسەرگیریە ... نەم ئەویست هیچ کەسێک ببینم جگە لەو
دەموویست تەنها ئەو لەبەرچاوەکانم بێت .. سەیری چاوانی بکەم و بڵێم هەستت بە خۆشەویستیم نەکرد چاوکاڵم؟ ئاخر من لە هەموو شتێ زیاتر خۆشم دەویستی .. بەخوا لە ڕۆحی خۆم ئازیز تر بووی بۆم
خۆ ئەمڕۆ قەرار بوو ئەوانەت هەمووی پێ بڵێم باسی خۆشەویستیە بێ کۆتا و قوڵەکەمت بۆ بکەمبەڵام ئیدی لە پاش چی؟ ئێستا تۆ ژیانێکی تر دەژی لەگەڵ کەسێکی تر کە من هەمیشە هیواخواز بووم تاکە کەست من بم ژیانێکی جوان تەنها لەگەڵ من بژیابایت
گلەیی لەتۆ ناکەم ئەوەی هەڵەبوو من بووم کە تەنها ترسنۆکێک بووم و زوو دانم بە هەستەکانم نەنا بۆت
لە کۆتایدا من و تۆ نەبووین بە ئێمە...!
Cut...
کۆتایی نیە هێشتا چەند پارتێکی ماوە
𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡
35vot+400coment=new part
تا مەرج تەواو نەکرێ پارت نیە!
YOU ARE READING
𝐌𝐲 𝐋𝐢𝐭𝐭𝐥𝐞 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 \ 𝐕.𝐊
Acciónتـەواوبـووە✔︎✔︎ مـن و تـۆ نـەبــوویـن بـە ئــێــمــە ! 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭 25\7\24 𝐄𝐧𝐝 18\10\24 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫 𝐌𝐚𝐫𝐲𝐚! ژانـەر خـەمـنـاک ⚠بردنی هەر بیرۆکەیەک بەبێ پرس نەزانی خۆت دەردەخات ⚠