°بـەشـی دووەم°

272 63 164
                                    

هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت

𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡

....

ڕووخسارێکی گرژوومۆنم پۆشی لەبەر ئەو بێزارکەرە و سەرم لەسەر ڕەحلەکە هەڵگرت جیمین تێبینی ڕووخساری کردم و لێی پرسیم کە باشم ؟ یاخوود چیمە ؟

منیش تەنها وتم باشم و هیچی تر نا

ئەویش زیاتری لێ نەکردم و وازی لێهێنام

منیش دووبارە تەنها کاری پێشووترم کردەوە سەیر کردنی ئەسمەرەکەم

بەڕاستی کێ هەست ناکات من ئەوم خۆشدەوێت؟ ئاخر من هەمیشە چاوەکانم تەنها ئەو دەبینن من هەمیشە لە خەیاڵ کردن دام لەگەڵی ... ئەو زۆر لام ئازیزە تکایە زۆرم خۆشدەوێت

بەردەوام بووم لەوەی بە بزەوە لەو بڕووانم ... ناتوانم بووەستم لە سەیر کردنی

کاتەکە بەم شێوەیە تێپەڕی لە کۆتایدا باش بوو زەنگی چوونە دەرەوە لێدا و لەم دەرسە بێزارکەرە نەجاتم بوو

ئێستاش نازانم باسی چی دەکرد تەنها گوێم لە ناوی دەرمان بوو دەی خۆی باسی دەرسەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی هەر دەرمانە!

لە جیمینی ئازیزم پرسی کە برسی نیە؟ نایەوێت بڕوواتە دەرەوە؟

لە وەڵامدا ئەو وتی دەزانم تۆ برسیتە و نانی بەیانیت نەخواردووە بۆیە با بچینە دەرەوە و نان بخۆین

تەنها بزەیەکم بۆی کرد و سەرم بە ئەرێ جوڵاند ... جیمین زۆر شیرینیە هەمیشە دەزانێت کە من چیمە .. هاوڕێ ئازیزەکەم

پێش ئەوەی لە پۆلەکە بڕۆینە دەرەوە سەیرێکی چاو کاڵەکەمم کرد ... ئەویش وا بڕیارە بچێتە دەرەوە؟ چونکە تێبینیم کرد کتێبەکانی هەڵدەگرت و هیچی تری دەرنەدەهێنا

هیواخواز بووم ئەویش بچێت شتک بخوات چونکە وا دووبارە تەواوی کاتەکە دەمبینی و بە ئاسوودەیی نانم دەخوارد... چاو کاڵەکەم با لە یەک شوێن یەکتر ببینینەوە

جیمین منی لە دووایی خۆیدا ڕاکێشا و چیتر لە پۆلەکە نەماین ... تا لە پۆلەکە نەمام ئەو چەند چرکەیە هەر چاوەکانم لەسەر ئەو بوون ... من نامەوێ جگە لە بینینی ڕووخساری چاو کاڵەکەم چیتر ببینم ئەو جوانترین کەسە لە ژیانی من

دووبارە بە هەمان ڕێڕەو دەڕۆیشتین بەڵام هەندێ جیاواز چونکە دەڕۆینە کافتریاکە

لە کۆتایدا گەیشتین بەوێ .. باش بوو زۆر پەشێو نەبوو کەسێکی زۆری لێنەبوو

جیمین لێی پرسیم کە ئاخۆ چی دەخۆم ؟ بۆ ئەوەی بۆم بهنێ ؟ من تەنها چەند شتێکی سادەم پێی وت و ئەویش ڕۆیشت بۆ ئەوەی بیان هێنێ

بە هێمنی دانیشتبووم و خەریکی بیرکردنەوە بووم تا تێبینی دڵبەرەکەم کرد ... ههه هەر جارەو بە نازناوێکی نوێ .. بەڵام ئەم خەریکی چیە؟

جگەر ئەکێشێ؟ بۆچی ئەوەندە لاسارە؟ ناترسێت لەوەی بەڕێوبەر جگەرەکەی لێ بگرێ؟ .... بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەمانە نەفرەتیانە هۆتە

ئاخر دڵی من چیە بەرگەی هۆتی تۆ بگرێت چاو کاڵەکەم؟ تۆ بیرێک لە دڵە ماندووەکەم ناکەیتەوە؟

ئای نەفرەت جیمینا بۆچی دیمەنە بێ وێنەکەم لێ تێک دەدەی؟

.ئۆهـ کوکا با دەست بە نان خواردن بکەین دەی .

چەنێ بێتاوان و بێ ئاگایت لەمن جیمین ئایش هاوڕێ ئازیزەکەم

هەر چیەک بێ دەبێ نان بخۆین ... چەند خولەکێ لەو نەڕوانم کێشەیەکی وا گەورە نیە من دەتوانم 40 خولەک بە تەواوی لێی بڕووانم

گرینگ ئەوەیە خواردنەکانی ئێرە زۆر خۆشن دەتوانم گەدە بەتاڵەکەم پێی تێر بکەم

لەگەڵ جیمیندا دەستمان کرد بە نان خواردن

جیمین لێی پرسیم من ئەمساڵ چیمە ؟ بۆچی وا تەمبەڵ بوومە لە خوێندن؟

منیش وەڵامێکی زۆر قایل پێکەرانەم پێی نەدا تەنها پێیم وت کە تاقەتی خوێندنم نەماوە

بەڵام ئەو چۆن باوەڕدەکات؟ ئەگەر تاقەتی خوێندنم نەبێت چۆن دە هاتمە ئەم بەشە؟

جگە لەوانە ئەو زۆر دڵی باشە ئەزانێت لە حاڵێکی باش دا نیم بۆیە هەرگیز زۆریم لێناکات سەبارەت بە وتنی شتێک

ئیتر کاتەکە وا تێپەڕی ڕۆژەکە هەمووی دووبارە بوو بەڵام ئەگەر دووبارەش بێت گرینگ من چاو کاڵەکەم ئەبینم
....

پارتەکان زۆر درێژ نانووسم چونکە خۆی چیڕۆکەکی کورتە دەمەوێ پارتەکانی زۆر بی لە هەڵەی ڕێنووسی ببوورن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن 🖤

𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡

30vot+100coment=new part

𝐌𝐲 𝐋𝐢𝐭𝐭𝐥𝐞 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 \ 𝐕.𝐊 Where stories live. Discover now