هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت
𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡
....
ئیتر کاتەکە وا تێپەڕی ڕۆژەکە هەمووی دووبارە بوو بەڵام ئەگەر دووبارەش بێت گرینگ من چاو کاڵەکەم ئەبینم
.
.
.
.
.ڕۆژەکان تێپەڕین و نزیک بووینەوە لە کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ
جونگکوکی ئازیز لە کۆتایدا بڕیاری داوە دان بە هەستەکانیا بنێت بۆ دڵبەرەکەی کە چەندێکە بە نهێنی خۆشی ویستوە
بەیانی زوو بە شڵەژاوی لەخەو هەڵستا و گەرماوێکی خێرایی کرد
و دووایی هاتنە دەرەوەی جلێکی جوانی پۆشی و قژی بە شێوەیەکی جوان چاک کرد
لە نێو ئەو جلانەدا زۆر نایاب بوو هەرکەسێ بیبینیبا نەی ئەتوانی چاوی لەسەر لاببات ... ئەبێ تێهیۆنگیش وابێت؟
دوواتر لە ژوورەکەی ڕۆیشتە دەرەوە ... ماڵێکی بێدەنگ و سارد
خۆ لە جونگکوک و براکەی کریس زیاتر کەس لەو ماڵەدا ناژی
ئەوان چەند ساڵە دایک و باوکیان لەدەست داوە و هەر بە تەنها ژیاون
کریس ساڵێک لە جونگکوک گەورەترە
لە کۆتایدا جونگکوک ڕۆیشتە چێشت خانەکە و دەستی کرد بە ئامادە کردنی نانی بەیانی
لە ڕاستیدا جونگکوک زۆربەی ڕۆژەکان نانی بەیانی ناخوات و لە کافتریای کۆلێژەکە لەگەڵ جیمین دەیخۆن بەڵام ئەمڕۆ جیاوازە
.
.خەریک بوو تەواو بێت لە ئامادە کردنی نانی بەیانی براکەی هاتە خوارەوە و لەسەر مێزەکە دانیشت
کریس: ئەوە چی قەوماوە ئەمڕۆ وا دەم بەخەندەو چالاکی؟ دەبینم نانی بەیانی ئامادە دەکەی
جونگکوک بزەیەکی کرد و کۆتا قاپی دانا و خۆشی دانیشت و ئینجا دەستی کرد بە قسە " لەوەیە ئەمڕۆ پێی بڵێم کە خۆشم دەوێت ... "
کریس: خوایە خۆ گوێیەکانم هەڵە نابیستن؟ لە کۆتایدا !!! بە هیوای بەختێکی باش شیرینم
جونگکوک: سپاس هیۆنگ
بەم شێوەیە بەدەم قسە کردنەوە نانی بەیانیان خوارد و دووایی ماڵئاوایی کردن لە یەک هەر یەکەیان ڕۆیشتە شوێنێکی جیاواز
لە ڕێگادا هەروەک و هەموو جارێ بیری لە دڵبەری دەکردەوە مەگەر لەو کێ زیاتر هەیە بیر و خەیاڵی ئەم کوڕە داگیر بکات؟
هەستی بە کەمێک قەلەقی دەکرد لەوەی ئاخۆ تێی کاردانەوەی چی دەبێ !
ئەی جیمین ؟ خۆ تا ئێستا ئەویش بەو با بەتەی نەزانیوە
پاش کەمێک دڵبەریشی هاتە نێو پاسەکە مەگەر هەیە لەم ساتە خۆشتر؟
چاوەکانی ئینجێک لەسەر تێی نەدەجوڵان ... ئەو بێزار نابێت ئەگەر هەموو ڕۆژێکیش بە وردی لە ڕووخساری بکۆڵێتەوە و سەیری بکات
بەڵام سەرنجی شتێکی دا ... شتێ بووە وا خۆی قۆز کردووە؟ جلێکی کەشخە و قژێکی جوان دیارە دووێنێ چاکی کردووە
هەموویان لە نزیکی ئەو دانیشتوون و پێدەکەنن و هیوای ژیانێکی خۆشی بۆ دەخوازن
خوایە چی قەوماوە؟ تەنها با ئەوە نەبێ کە بیرم بۆی دەچێ !
.....
𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡
35vot+100coment=new part
YOU ARE READING
𝐌𝐲 𝐋𝐢𝐭𝐭𝐥𝐞 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 \ 𝐕.𝐊
Acciónتـەواوبـووە✔︎✔︎ مـن و تـۆ نـەبــوویـن بـە ئــێــمــە ! 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭 25\7\24 𝐄𝐧𝐝 18\10\24 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫 𝐌𝐚𝐫𝐲𝐚! ژانـەر خـەمـنـاک ⚠بردنی هەر بیرۆکەیەک بەبێ پرس نەزانی خۆت دەردەخات ⚠