هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت
𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡
....
چەندان ڕۆژ تێپەڕین بەڕاستی حاڵی من باش نەبوو هەموو ڕۆژێک وەک دۆزەخێک بوو
لە کۆتایدا ئەمڕۆ ئاهەنگی کۆتایی ساڵە بەڕاستی نامەوێت بچم بەڵام جیمین و کریس زۆریان لێکردم
دەتوانی کەسە نزیکەکانت لەگەڵ خۆت ببەیتە ئاهەنگەکە بۆیە کریس لەگەڵم دێت
ئاهەنگی دەرچوونەکە دووایی نیوەڕۆیە کاتژمێر 5 ئێستاش کاتژمێر 3یە زۆر گرینگی پێنادەم ئەوەندەی ماوە دەخەوم
خۆ لەوەتەی ئەو ڕۆژە ڕۆشتوە تەنها بەڕۆژ دەخەوم و بە شەویش هەمیشە بەخەبەرم
مەڵێن بۆوا سارد و بێخەمی ئاخر ئازارەکانم بە وشە ناوترێن.نانووسرێن تەنها لە ناخەوە دڵم دەگوشن و ئازارم دەدەن
نامەوێت دووبارە بگریم تەنها چاوەکانم داخست و خەوتم
.
.
.نازانم کات چۆن و چەند تێپەڕی تەنها لە تاوێکدا بەهۆی دەنگی براکەمەوە هەڵستام
" جونگکوکی ئەزیزم هەڵستە درەنگ دەکەوی دەی پێویستە گەرماو بکەیت "
" هیۆنگ نامەوێت بچم نامەوێت دووبارە ئەو چاوانەی ببینمەوە "
" بچکۆلەکەم نابێت وا تۆ بەهێزی دەی هەڵستە "
بە ناچاری هەڵستام و بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم
لە ئاوێنەی گەرماوەکەوە سەیری خۆم دەکرد چەنێ حاڵ وێران دیارم زەردهەڵگەڕاوم قژم درێژ بووە و لێوەکانم وەک ئەوەی خوێنیان تیا نەبێت بێ ڕەنگ بوونە
بە مانگێ چۆن توانیت وا حاڵ وێرانم بکەی ئاخر؟
جلەکانم لەبەرکردەوە و ڕۆیشتمە بەر ئاوە ساردەکە
جەستەشم زۆر لاواز بووە جا خۆ من خواردنم نەماوە
کۆتاجار کە نانی بەیانیم خوارد ئەو ڕۆژە بوو کە قەرارم دابوو دان بە هەستەکانما بنێم بۆی.
.
.
دووایی کردنی گەرماوێکی خێرا و سارد ئاوەکەم گرتەوە و دوواتر خاولیێکم لە کەمەرم ئاڵاند و لە گەرماوەکە ڕۆیشتمە دەرەوەهەرزوو چاوەکانم براکەمیان بینی کە خەریکی دانانی جل بوو بۆم
" چ جلێک دادەنێیت؟ "
" قاتێکی ڕەشی خەتداری خۆڵەمێشی"
" همم باشە "
بە بێدەنگی قاتەکەم پۆشی ... دەمێکە خۆم نەبینیوە بە جلێکی وا ڕێک قەشەنگ" خوایە جونگکوکی من لەنێو ئەو قاتەدا چەنێ قەشەنگە"
" زۆر وانیە گەورەی مەکە "
" بێدەنگبە بەڕاستی گەلێ وەسفنەکراوی لەنێو ئەم جلانە "
سەرم بە نەخێر جوڵاند و کریسیش بە بێدەنگی سەیری دەکردم .. دوواتر دەستی کرد بە ڕێک خستنی قژم بە شێوەیەکی ڕێک بەڕاستی ئەو زۆر گرینگی پێدەرە
" ئێستا تەنها شێدارکەرەوەیەک بۆ لێوت و عەتر و ئیتر دەڕۆین "
هەروەک و ئەو وتی ئەوانەم کرد و لە ماڵەکە ڕۆشتینە دەرەوە و ڕۆشتینە ئاهەنگەکە
.
.
.
.
هەر لەگەڵ یەکەم هەنگاوم بۆ ڕۆشتنە ژوورەوە چاوەکانم دەستیان کرد بە گەڕان بە دووایی ئەوبەڵام شتێکم بینی خۆزگە کوێر بام نەمبینیبا
...
مەرجی ئەو پارتەی زۆردەبی چونکی پارتی داهاتوو پارتی کۆتاییە
40vot+1k coment= new part (end)
YOU ARE READING
𝐌𝐲 𝐋𝐢𝐭𝐭𝐥𝐞 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 \ 𝐕.𝐊
Aksiتـەواوبـووە✔︎✔︎ مـن و تـۆ نـەبــوویـن بـە ئــێــمــە ! 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭 25\7\24 𝐄𝐧𝐝 18\10\24 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫 𝐌𝐚𝐫𝐲𝐚! ژانـەر خـەمـنـاک ⚠بردنی هەر بیرۆکەیەک بەبێ پرس نەزانی خۆت دەردەخات ⚠