پـــــێشەکی

264 34 1K
                                    


ئەم شەو بارانێکی بە خوڕ دەبارێیـت  وەرزی زستانە و جەستەی من لەبەر  بەر ئازار و سەرما هەڵدەلەرزێ
ڕقم لە زستانە  چەند نەفرەتت لێ ئەکەم  زستان تۆ چەند وەرزێکی شووم بوویـت چەندە نەفرەتت لێ کراویـت بە ئەندازەی زەوی و ئاسمان ڕقم لێـتە.


ئەم شەو وەک شەوەکانی تر باوکم بە سەرخۆشی هاتەوە منی فڕێدایەدەرەوەی خانوە قوڕەکەمان لەبەر لەرزین و سەرما ناتوانم ئەم وشانە بە جوانی بنوسم خۆشـەویسـتم، دەکرێ  بۆم بنوسیت وەرە باوەشم  تا کەمێک هەست بە گەرمی بـکەم  بەڵکوو گەرمم ببمەوە 
من لە کەلاوی تەنیشت خانوەکەمان شاردۆتەوە لە ترسی سـەرخۆشـێک
یاخود ئاژەڵێکی دڕندە  یانیش خەڵکی کۆڵانەکەمان  قسە یان بوختانێکم بۆ هەڵبەستن یانیش دەست درێژی کەنەسەرم.

ئەزیزم من لە دیوار ڕوخاوی کەلاوەی تەنیشت خانوەکەمان کە حەوشەی ماڵاوەمانی لێوە دیـارە کە دەبینم دایکە بەتبەختەکەم  چاوی لە منە بۆم دەگریت لە ترسی باوکم ناوێریت ببم باتە ژوورەوە چاوەڕێیە باوکم بخەوێت بم باتەژوورەوە من نازانم بەیانی دەچمە قوتابخانە و تۆ دەبینم یان نا ئەزیزم  ئێستا کاژمێر 12یە  تۆ لە خەتیت و هیچ وشەیەکیشم بۆ نانوسیت دەی ڕەنگە خەوتبیت و لە بیرت چوبێ خەتەکەت بوکژێنیتەوە خۆشم ئەوێیت.



ئەوەم نوسی و سەیری ڕێژەی شەحنەکەم کرد سەدە دەی تێدا بوو ئەو مۆبایلە براکەم بۆیکڕیم دووای ساڵێک لە ڕۆشتنی بۆ ئەورووپا. بۆ ئـەوەی مۆبایلەکەم نەکوژێـتەوە ویستم خەتەکە بوکژێنمەوە زەنگی نامەیەک لە ماسنجەرەکەم بۆ  هات ئـەوە خۆشەویستەکەم بوو ،هێڤار هێشتا نامەکەم نەکردبوەوە پێکەنین کەوتە سەر لێوەکانم بەجۆرێک سەرمام لە بیرکرد کاتێ نامەکەم کردەوە بە جۆرێک جەستەم ئەلەرزی کە خەریک بوو لە دەست و پێ بکەوم دایکم بە پێوەندی من و هێڤاری ئـەزانی بەڵام هێڤاری نەبینیبوو هەمیشە ئەی گووت خوای گەورە ئەم کوڕە باشەی بۆ ناردووی بۆ ئـەوەی لە دەست باوکە زاڵمەکەت ڕزگارت بکات دایکی شیرینم نەی ئەزانی ئەم کوڕە دڵم ئەشکێنێت و خەفەت پێ ئەدات هێڤار لە نامەکە نوسیبووی.



تۆ باش بە باوکت باش ئەبێت گوێ
مەدەرێ سووپاس بۆ خۆشەویستیت
شەو شاد ماندووم دەگەڕێمەوە ماڵەوە دەخەوم.




منیش خەتەکەم کوژاندەوە ، کە سەیرم کرد باوکم هاتو دایکم ڕووی وەڕگێڕا منیش بۆ ئـەوەی باوکم نەمبینێت گوێم لە هاواری باوکم بوو لەرزێک بەلەشما هات لەرز و  گریانم تێکەڵ بووبوو نەمتوانی بە پێوەوە بوەستم لەناو 
قوڕەکە دانیشتم  زۆرم سەرما بوو ئەو جێگەیە زۆر سارد بوو .داری لێبوو بەڵام چ سوودێکی هەبوو ئەم دارانە کە هیچ شتێکم لانەبوو بو بۆ ئاگر کردنەوە سەرما زیاتر دەبوو، منیش خەریکدەبوو لە هۆش خۆم بچم ئەوشەوە بۆ من ساڵێک بوو هیچ نەدەڕۆیشت ئەو شەوە ڕەش و تاریکە تا ئەو شەوە نەفرەتیە نەمزانی کەی و چۆن  و چی ڕووی داوە کاژمێر چەندە، هەستم بە ڕووناکیەک دەکرد لە چاوەکانمی دەدا بە ئەستەم ئەمتوانی چاوەکانم بجوڵێنم  هەر چۆنێک بێت هێزم بە خۆم داو چاوەکانم کردەوە  جەستەم سڕ، هەستم بە هیچ نەدەکرد ڕووناکیەکە لەسەر چاوەکانم نەما کەوتە سەر دووچاوی ڕەنگ قاوەیی ،تەنها ئەم دووچاوم بینی و نازانم کێ بوو تەواوی ڕووخساری داپۆشرابوو جگە لە چاوی  ویستم هاوەر بـکەم بەڵام دەستی لەسەر دەمم دانا خۆ ئـەگەر دەستەکانی لەسەر دانەنایە ئـەوا هاواریشم  کردایە دەنگم دەرنەئەهات،بیرم دەکردەوە ئەوە کێیە بۆ وایە چی دەکات لەسەر سەرم کە سەیری خۆمم کرد هیچ جلێکم لەبەر نەماوە بە دەستێکی دەمی گرتبوو بە دەستەکەی تری هەردوو دەستی گرتبووم لای سەرم دوواتر دەستی لەسەر دەمم لابردوو پاشان دووگمەی کراسەکەی کردەوە کەوتە سەر جەستەی بێ هێزم.



جێژی لە جەستەم ئەبینی ئەو دەستدرێژی کردە سەرم  وەک گورگێکی برسی وەک پیاوێکی سەرخۆشی ناو بازاڕەکان کە چێژلە جەستەی سۆزانیەک
وەرئەگرێت  بەم جۆرە دەستی لێم دا جەستەی گەرمی لە جەستەی ساردم ئەدا ئـەو ساتە ژیان بۆ من کۆتایی هات.ئەو پیاوە هێندە بەهێزبوو کە چۆنی ویستبایـە یاری بە جەستەم ئـەکرد من کچێکی وردیلە بووم من هێزی ئەو پیاوەم نەبوو.




چۆن هێزم هەبێ منێکی برسی جەستە ساردی بریندار بە هۆی لێدانەکانی باوکم و سەرما چۆن بەرگری بکەم ئەو کاتت خۆزگەم بە مردن دەخواست ئای لەو هەستە نەفرەتیە  ئەو هەستەی وات لێئەکات بڵێی ئیتر ژیان کۆتای هاتوەوە  بۆ من ،ئێستا من مردووم لە دۆزەخ ئەژیم ئەو  هەستەی کە بە هیچ دڵ خۆش نابیت هەوڵم دا بجوڵێم لە خەیاڵی خۆم  قاچەکانم دەلەرزێت بەڵام نا من نەم دەتوانی بجوڵێم  نە هەستم بە ئازاری دەستدرێژیەکە کرد بە دەنگێکی کزەوە وتم.




"تکایە وا مەکە تکایە لێم دوورکەوە"
ئەو بێ گرینگی دان کارەکەی خۆی کرد
هەستایەوە و جلەکانی خۆی لەبەر کرد و جلەکانی منیشی کردەوە بەرم.
چی دڕندەیەک بوو ئەو پیاوە 
بە دەنگێکی کزەوە پێم وت.
 

"لە خوا ناترسی  ئاوات لە بێ دەسەڵاتێکی وەک من کرد"ئا لەو کاتە سەیری چاوەکانیم کرد  چاوی تەڕ بووبوو پێم وابوو دەگریا هەستم بە جوڵەی دەمی دەکرد نوزە نوزی دەکرد نەمدەزانی چی دەڵێت  پاشان منی هەڵگرتوو لەسەر کەڵەکە ڕووخاوەکەی منی بردە ناو حەوشەی ماڵەکەمان  باران وەستابوو  جەستەی من لە سەرما  شین و سوور ببووەوە پاشان لەسەر کەڵەکە ڕۆشتینە ناو  خانوە ڕووخاوەکەی ماڵمان  نازانم جەستەی چۆن بوو  بەجوانی نەم دەبینی پێم وایە جەستەیەکی ڕێک یان وەرزشی هەبوو کە ئاوڕی بۆم دایەوە من لە هۆشخۆم چووم نەمدەزانی چی ڕووی داوە.

_____________________________
759words

شَّةوٌُةِ رٍةْشــَّةٰكَةٌWhere stories live. Discover now