هەندێ جار مرۆڤ پێویستی بە دوو شتە: دەستێک بۆ گرتن دڵێک بۆ تێگەیشتن🖤
باشی چی ؟کاکە تۆ له کوێیـت تخـوا کاکە وەرەوە
ببمان به لەگەڵ خـۆت کاکە ئیـتر هێزم نیە بـەخوا خەریـکە خۆم بکوژم کاکە خوێندنی من چ خراپەیەکی تێدایە تا ئـاوا لێم بدرێــت لـەسەر خوێندن لێم دراوە "
کاکم بـە توڕەیەوە وتی:
"کێ مافی ئـەوەی ڕێگریـت لێ بـکات ، چ ناپیـاوێک بـوو کێ خۆی بـە پیاو و زانی دەستی لە خوشکم بـەرز کردەوە کێ ئـانا کـێ "
"لـەو ناپیـاوە زیـاتر کێی تر هـەیــــە کێ کاری وا دەکـات ،تۆ نازانی ئێمە حاڵمان چـۆنە وتمان باشیـن بـەڵام هەمووی درۆ بوو کاکـە درۆ "
کـاکم بـە هاوارەوە وتی:
"بـەخــوا بـەیـانی دێــمەوە ئـەو سـەگـە ئـەتۆپێـنم
ئـەی تـۆ بۆچی درۆت کرد هاا"
منیش هەموو شتێــــکم بـۆی بـاس کرد کـاکم زۆر توڕە بوو چەندین قسـەی ناشرینی بــەو نەفرەتیــە وت کە پێی ئـەڵێـــن بـاوک ناهەقی نەبوو چ کەسێک ئـەو زووڵمە قـبووڵ ئـەکات .
نامەم بۆ هێڤــار ناردو و هیچ وەڵامی نەدامەوە بـەڵام ئـەیوان خۆی نامەی ناردبوو نوسیبوی:
"ئـەوە بـۆ نامە نانێری هاا هاوڕێیـەتی وا نابـێت نا دەزانم بەهۆی خوێندنەوە کاتت کامە بـەڵام خۆ هەر نیوکاژمێر کاتت دەبێت "
"سـڵاو ببوورە مەجالمم کەمە "
"ئـەی گەمژە بۆ هاوڕێکەتیش کاتت نیە
ئـانـا پسیارێک ئـەکـەم بـەڵام توڕە مەبە تکایە بـاشە ؟"
منیش حاڵم بـاش نەبوو دەمویسـت زوو لە کۆڵم ببێتەوە
"فەرموو "
"باشە تۆ بـۆ هیچ بـاسی خێزانەکەت ناکـەیــت چەن کەسن یان باسی کاری بـاوکت بــکەی"
منیش هێندە توڕە بووم له بـاوکم دەمویســت ئابڕووی ببمە و بیکوژم بـەڵام نەدەبوو وا بـکەم چـونکە بــاوکە
لە ڕاستیشـا لە ئابڕووی خۆم و دایــکم ئـەترسـام بـۆیە وتم:
"دەزانی کاری باوکم چیە "
"چیـــە؟"
منیش وێنەی ڕووخسـارم بۆی نارد
نامەیەکی دەنگیم بۆی نارد بە گریان و ئازارەوە وتم:
"ئاسوودە بوویـت؟ ئـەوەت بینی ئـەوه پێی دەڵێــن بـاوک بـاوکی من لەسەر ئـەوەی وتی ناخوێنی وتم خۆتۆ مەسرووفمان ناکەیـت ئـاوای لێـم کـرد دەزانی بـاوکی من سـەرخۆشـــە بـەردەوام له من و دایـکم ئـەدات خێزانەکەی من دەزانی چیە؟ ئای خوایە گیان کاکم ،کاکە بێنازەکەم لە داخی بـاوکە هیچەکەم لەم وڵاتە ڕۆیـــشـت من و دایکم ناتوانین بڕۆیــنە لای . دایکم،ئای خوایە گیـان ئـەیوان دایـکم حاڵی لە من خراپترە زەواج چ گرینگی هەیە ؟ من دەمەوێـت بـخوێنم دەمەوێـت لە داهاتوودا شـەهادەم هەبـێت کارم هەبیت بـــۆ ئـەوەی مەسرووف سەر هێڤارەکەم کەم بـکەمەوە ئـەیوان من کچێکی هەژارم ئـەگەر کاکم پارەمان بۆ نەنێرێــت من و دایـکم له برسـا دەمریـن من ناکورزێمەوە بەزیت پێما نەیەتەوە ئـەوە قەدەری خوایە من ئـاوام ئــەیوان من وەکوو تۆ حەزم لە میوەیە بـەڵام نایخۆم من هەموو کاتت باش نیـم کەس نازانێ چ دۆرەخێک لە ناخم و ژیـانە ئـای خوایە بمم کوژە خوایە گیانن من چی بـکەم هێڤــار خوا لێی خۆش نەبـێت کاتێ منی لە بیرە حەزی هەبێت و ئارەزووی لە من بـەتاڵ ئـەکات
من کچێکی خراپ و بێ ئابڕووم بڕۆ بۆ لایی میـناا ئـەو خێزانێکی زۆر باشی هەیە ،خۆشی زۆر باشە و کچێکی عاقڵە"
لەو قسانە بووم کە دایکم له دەرگای دا دەیوت :
"بیکەوە کچم "
منیش بـە ئـەیوانم وت:
"بلۆکم بکە ئەیوان نامەوێـت قسە لەگەڵ کەس بـکەم"
پـاشان ڕۆشـتم دەرگاکەم کردەوە دایـکم وتی:
" وەرە ئـەم خـوا گرتوە لە ماڵ نیە وەرە ببت بـەمە لای دکـتۆر "
"نامەوێــت با بمرم "
لەو کاتە ئـەیوان نامە لە دووای نامە دەنــارد دایـکم وتی:
"ئـەوە کێـیە ئـاوا نامەت بۆ دەنێــرێـت "
"میـنایە "
خـەتەکەم کوژاندەوە بـە دایکم وت:
"نـایـەم "
"تکایە کچەکەم هەســـتە تخــوا "
منیش لەچکێکم کردە سـەرم ڕۆشـتمە نــەخۆشخانە برینەکانمیان چارەسەر کرد لێـوم بـە دوو تەقەڵ دووریاوە بـە حاڵ دەمتوانی قسـە بـکەمگــەڕایـــــنەوە ماڵەوە ڕۆشـــتمە ژوورەکەم و دایکم ویستی بـێتە ژوورەکەم پێم وت
"بڕۆ پشـوو بـدە دایـکە گیـان
من بـاشم خەمی منت نەبێـت "
دایـکم زۆر هەوڵی دا لامبـێت من ڕێگرم کـرد دایـکم ناردە ژوورەکەی منیش دەرگاکەم داخســت خەتەکەم کردەوە بـینم ئـەیوان پەنجا نامەی ناردبوو نوسیبووی :
"بـاوکت چۆن دەتوانێــت وابـکات
کێ ئـەو مافەی پێ داوە دەسـتت لە تـۆ بـەرز بـکاتەوە
بـۆ زەواج ناکەی ئـانا
بـەخواا دایــکوژمم
تۆ گەر هێڤـار لاتت نەبـێت منت لاتم بـەخوای گەورە درۆ ناکەم یـەک جار پێـت دەڵێم چیتر نایشـارمەوە
من تۆم خۆش دەوێــــت ئـانا
بـەس ڕازی بـە بـەیانی دێـمە داواتت "
بـاسی هەســتەکانی کردبوو من زۆر توڕە بـووم بینینی ئـەو نامانەش زیــاتر توڕەی کردم بۆیم نوسی:
"کوڕە داوەشێی ئـەی خوێڕی من تۆم بـە برا دانابوو شـەرم ناکەی چـاوت بڕیـەوەتە خۆشـەیستی خزمەکەت ئـەم نامانە بـە هێڤـار نیشان بـدەم من چەند گەمژە بووم بـە دزی هێڤـارەوە قسـەم لەگەڵ تۆ کـرد هێڤارەکەم ڕاستی وت نەدەبوو من قسە لەگەڵ تۆ بـکەم ئـەم شـەو نیـەتە پیسـەکەتم بـۆدەرکەوت خۆزگە بـاوکم منی کوشـتبایە بـەڵام هەرگیز نامە بۆتۆ نەناردایە هەی بێ ڕەوشــــت خوشک و دایــــکت نیـە هااا گەر کوڕێک ئــەم قسـانە بـەرامبـەر خوشــــکت بکات چی دەکەی ؟دەیکوژیـت وایە؟ "
لـەو کاتە ئـەیوان هاتە خەت وتی
"ئـانا گیـان تۆ بـاشی ؟ کـەسم تۆ نازانی چەند خۆشم ئـەوێیــــت دەیبینی تۆش وەکوو هێڤار دڵ ڕەقی دەکەی چـۆن ئـەم قسـانە بـە من دەڵێی بـەخوا ئـەم قسـانەت شایەنی هێڤـارە نەک من ئـانا ئەگەر وەکوو من هێڤـارت بـناسیایە ئـەو کاتت بـە من ڕازی ئـەبوویـت هێڤـار لە ئـاستی خۆشـەویستی دڵ ڕەق بوو دەزانم تۆ وانیـت ئـانــا من خوشک و دایـکم هەیە هەر بـۆیە ئـەو داوایەم لێــت کرد ئـەم قسانەم کرد بـە هێڤار دەڵێی پێی بـڵێ زۆر بـاشە کە هاتمە داوات نیـەتم دەزانیـــت "
بـەو قسەیەی ئـەیوان زۆر ترسـام پێم وابوو دەیەوێـت بەڵایەکەم بـەسەر بـهێنت یـان بڕووات قسەکانم بـە هێڤـار نیشــان بدات و وەکوو شـەیتانێک بڕواتە ناو مێشکی هێڤـارەوە لە دەستی بــدەم لە لایەکی دیـکە دەمووت نانا ئەیوان کاری واناکات گەر وابـکات منیش بـە هێڤـار دەڵێــم کە داوای خۆشەویستی لێکردوومئـەو شـەوە هیچ خەوم لێ نەکەوت بـەهۆی بیرکردنەوە هەندێک جار لەبەر خۆمەوە دەموت
"ئـەی نەفرەتت لێ بـدات تۆ چۆن وا بـە من دەڵێیــت ئەی خوای گەورە منی گەمژە لەناو ببات کە قسـەم لەگەڵ تۆ کرد "
ڕۆژی دوواتر لەگەڵ دایک چوومە قوتابخانە دایکم ئـینجازەی وەرگرت بـۆم بـۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕێگا هاتمەوە هێڤـار منی بینی زۆر بـە نامۆی سەیری دەکردم بـە جۆرێک که چاوی لەسەرم هەڵنەدەگرت دایکم ئـەوی بینی وتی :
"ئـەوە بـۆ ئـاوا سـەیرت دەکـات ؟دەیناسیــت؟"
"نا دایکه من نایناسم ;
دایکم بـە خەندەیەکەوە وتی :
"کچەکەم حاڵی ئـەو چۆنـە "
بـە شۆکەوە وتم:
"کێ ؟"
"ئـەوەی هەموو شـەوێک قسەی لەگەڵ دەکەی "
خۆم لە گێلی دا
"نازانم باسی کێ دەکەیـــت "
دایکم بە زەردەخەنەوە وتی
"کچم من دایــکتم باسی ئـەوکوڕە دەکەم کە شەوانە "دڵخۆشــت دەکـات
منیش بـە شەرمێکەوه وتم
"ئـەیوان ؟"
"ناوی زۆر خۆشــە کجم لە خوای گەورە داواکارم کە دڵخۆشـت بـکات بـەو کوڕە بڵێ کە بـێتە داوات "
"جارێ نا دایــکە من دەخوێـنم "
"کچم پێی بڵێ بـاشترە گەرنا بـاوکت بـە کەسێکی دیـکەت دەدات من دەزانم کچەکەم و ئـەو کوڕەی خۆشی دەوێت کاری هەڵە ناکەن بە ڕەوشـتەوە قسە دەکەن "
"بـاشە دایـکە"
لە ناخەوە دەسووتام چونــکە درۆم لەگەڵ دایکم کرد
ئاخر ئـەگـەر بیزانی بایە ئــەو کوڕەی سەیری دەکەی خـۆشمدەوێــت ئـەم کوڕەش تەنیــا بۆ کاتت بـەســـەر بردن لەگەڵمە بەخوا جەڵدە لێی دەدا ئـەگەر بزانێــت کچەکەی هیج ڕەوشتێکی نەماوە یانی منی دەکوشـت یان بـە خەفەتەوە دەمــرد ئـای دایـکە کچە بـەد بـەختەکەت درۆی کرد لە ڕێی گەڕانەوەمان بۆ ماڵ
دایکم هەندێـک پسکیت و میوەی بـەو پارەی کاکم بـۆی ناردبوو کڕی کاتێ گەشـتینە پێش دەرگای ماڵەوەمان ژنێکی و دوو کچـمان بینی کە جلی زۆر جوان لەبەر بوو ژنەکە لەچکێکی سپی کردبوو ئـەو ژن و کچانە نە لە خەو لە ڕاستیشا نەبینی بوو کە نزیک بووینەوە سڵاومان کرد ژنە لەچک سپیەکە وتی:
"سڵاو خاتوون ئێرە ماڵێ کاک ڕەزایە "
دایکم وتی:
"بـەڵێ من خێزانی ئـەوم فەرموون وەرنە ژوورەوە لێرە مەوەســـتن "
ئـەوان زۆر بـەڕێز بوون دایکم بـە گەڕم و گوڕی میوان داری کردن ،دووکچەکە زۆر ڕووخۆش بوون لەگەڵم بـەڵام ژنەکە گرژ و مۆن بوو
دایکم دانیشــــت لەگەڵیا منیش سینیەکک ئـاوم بـۆ بردن سەرەتا وامزانی دراوسێی تازەن چـونکە ئێمە زۆر دراوسێکانمان نەدەناسی لەگەڵ ئـەوەش جار جار دراوسێی تازە دەهاتن بۆ گەڕەکەمان ژنەکە دەستی کرد بـە قسەکردن من شــۆک بووم سینیەکەم له دەســت کەوتە خوارەوە
YOU ARE READING
شَّةوٌُةِ رٍةْشــَّةٰكَةٌ
Mystery / Thrillerڕقم لە زستانە چەند نەفرەتت لێ ئەکەم زستان تۆ چەند وەرزێکی شووم بوویـت چەندە نەفرەتت لێ کراویـت بە ئەندازەی زەوی و ئاسمان ڕقم لێـتە. لە ڕاستیـدا ڕوویداوا