دەرگای ژورەکەم داخـست و دەستم دایە مۆبایلەکەم ویستم بـە کاکم بڵێم بۆیــم نوسی کاکە
"گیانی کاکە"
نامەیەکم بۆ نوسی باسی هەموو شتێکم بـۆی کرد خەریک بووی بیـنێرم دوواتر بیرم کردەوە کە ئـەگەر کاکم نەبێت ئـێمە چیبـکەین نامەکەم سڕیەوە
"کاکە بیرتدەکەم کەی دێیتەوە بۆ سەردانمان؟"
"مانگێکی تر دێـمەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه "
"بـاشە کاکە ئاگاداری خـۆت بـە"
کـاکم ڕۆشـت ومنیش ویسـتم بـخەوم بـینم نامەم بـۆ هاتـوە نەمدەزانی کێیـە چـونکە هاوڕێـم نەبوو نامەکەم نەدەبینی کە ڕۆشـــتمە سەری ئـای خــوایـە
چیـم بینی هێڤار نامەی ناردبوو نوسیبووی"ئـانا خـان ببوورە بـۆ ئـەم شـــتانە بـڕوا بـکە میـنا تاوانی نیـە من پێم وت وا بـکات بـۆ ئـەوەی قـسەم لەگەڵ بـکەم من سـەرسامم بـە تـۆ بڕوا بـکە پێت ڕانابوێرم زۆر شیرینی من زۆر تۆمم بـەدڵە من لەو کوڕانە نیم یاری بـە هەستت بـکەم تەنها تۆم بـەدڵە خوێن شیرینی تکـایە لەگەڵ هاوڕێکەت قسە بـکە لێی توڕە مەبە "
"بـە تۆچی چۆن ئـەو فەیسـبووکەت دۆزیـەوە کۆتاجاربـێت نامە بۆ من بنێریت تۆ لە کوڕەکانی تر خراپتری بـەم جۆرە بـە خۆتا هەڵمەدە "
بـلۆکم کرد پـاشان نامەم بۆ میـنا نارد
"هاوڕێیەتیمان کۆتای هات بـە چ مافێک فەیسبووکی من ئـەدەیتە هێڤارە ئـەفەندی چیتر نامە مەنێرە بـۆ من"
"تخـوا وامـەکە ئـانا بـۆ وائـەکەیـت ئـەو تۆی بـە دڵـە بـۆچی ناتەوێـت تێبـگەیت "
"ئـەو بۆ ڕابواردن منی دەوێـت میـنا تۆ نازانی بـاوکم بـەردەوام سەرخـۆشـە مەگەر کێ کچی سـەرخۆشێکی دەوێـت هەمووی بـه چاوی حەزو سێکسەوە سەیردەکەن "وێـنەی ڕوومەتم بۆی نارد بۆم نوسی
"دەبینی چی لێم کردووە هاا هاوڕێی کوڕم نیە ئـاوام لێدەکات ئـەگەر هاوڕێی کوڕم هەبـێت یان خـــۆشـەویست ئـەوا خراپتر ئـەکات و ئەمکوژێـت"
"منیش ئـەڵێم قسە لەگـەڵ هێڤار بـکە ئـەو تۆی بەدڵە ڕەنگـە ئـەو لە داهاتوودا بـێتە حەڵاڵت هێڤـار کەسێکی تێگەشــتووە بـە قسـەم بـکە لەو ژیـانە خۆت ڕزگار بـکە ئـەگەر خۆشەویستیش ناکەی ببنە هاوڕێ"
"چ کوڕێک لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی هاوسەرگیری کردووە ئـەوە درۆیــــە من ئـەو کارە ناکەم "
"بە دڵی خۆت بـکە ئـەوەی لەسەرم بوو کردم چۆنت دەوی وابـکە بیربکەوە" منیش هیــچم نەوت بـەڵام تەواوی ئـەو شـەوە بیرم لە قسەکانی میـنا و هێڤـار دەکردەوە قسـەکانیان مێشکمیـان پڕ کردبوو بـیرم لە خراپی بـاوکم ئـەکردەوە وام ڵێهاتبوو بلۆکی هێڤار لابدەم و نامەی بـۆ بـنێرم بـەڵام کە کاکم دەهات بـە مێشـکما وازم دەهێـــنا بـەڵام زۆری نەبرد کـەوتمــە داوەکەوە ڕۆژەکان تێپـــەرین و هێڤار ســڵاوی لــە میــنا دەکـــرد من هــیچم نەدەوت کە منی دەبینی بـەو جۆرە سەری نزم دەکرد و سەیری نەدەکردممیــنا شەیتان ئاسا هەموو جارێک لە بـن گــوێم دەیخـــوێند دەی وت" ئـەو کوڕەت بـە خـەفـەت کوژتوە ببینە چەند بـێجــەوە ئـانا قسەکردن یان هاوڕێیەتی کردنی هێـڤار قــورســـە ئـەوها بـکەیت و ئـەو کوڕە جوان و بـاشە بـە خەفەت کزو مات بـکەی خۆ کفرنابێت قـسەی لەگەڵ بـکەی ئـانا ئـەو کارەت تاوانت ئـەو کورەت وا لێکردووە تۆ لە خواناترسی ئـەی خوای ئـەو کوڕە چیـت بـەسەر دێــنێت ناترسی دووعـات لێ بـکات"میـنا هێندەی ئـەو قسانەی لە بن گوێم خوێند هەتا گەشـــتنە ئامانج لـەگـەڵ هێـــڤـار.
بــــاوکم وەک هەمیشــە مەسـت و سـەرخۆش بوو تا دەهات خراپ و خراپتر دەبوو لەگەڵ من و دایکم هــەر ئـەو کـارە پـیسانەی بـاوکم بوە هۆی ئـەوەی من بکەومە هەڵەوە ڕۆژێک پێش چونم بۆ قوتابخانە بلۆکی هێڤارم لابرد پـاشان ڕۆشـــتمە قوتابخانــە لەگەڵ میـنا
هــێڤارمان بینی بـەڵام ئـەو ئـێمەی نەبینی مەشغولی کارکردن بو. پـاش قوتابخـانە لەگەڵ میـنا دەرۆشتم
"میـنا ئـەمڕۆ بـلۆکی هێـڤارم لابرد"
"بـۆ زووتر پێمت نەووتم کچێ هەی شێتە سەیربکە گەرنامەی نارد بـە جوانی وەڵامی بدەوە دڵ ڕەق مەبە گوێی بۆ بگـرە بـاشە"
هیـچم نەوت سەرم داخست وەک هەمیشـە دەڕۆشتم میـنا لە ڕێگا دەی وت
"کچێ ئـەو کوڕە جوان و بـاشە لـە دەست خۆت مەدە نانت کەوتۆتە ڕۆنـەوە" میـنا بەردەوام ئـەم قسانەی دەکرد گەشتینە لای دووکانەکەی لای هێڤـار
هێڤاری لێنەبوو میـنا وتی
"ئـەها دیـار نیە بـزانە بۆ کوێ ڕۆشـتوە"
منیش هیجم نەوت پـاشان دەڕۆشتیننزیک دەبووینەوە لە ماڵی میـنا لەو کاتە هێڤـار هاتە سەرڕێگامان وتی
"سڵاو میـنا سڵاو ئـانا گیان دەزانی نامەی زۆرم بۆت ناردووە بۆ وەڵامت نەداوەتەوە"
میـنا وتی
"ئەی نازانی ئـێمە لە قوتابخانە بـووین مۆبایل نابەین بـۆ ئـەوێ"
"ببوورا گیانەکەم"منیش ترس کـەوتە گیـانم بـێ ئـەوەی گوێ بـە میـنا بدەم کەمێک ڕۆشـتمە پێشـەوە وتم
"تـۆ کێیت دێیتە سەر ڕێگامان خـۆت بـە چی دەزانی دڵخۆش بووی بلۆکمان لابردووە کـەوایە بـەم ڕەفتارە وقسـەکردنەت بـلۆکت دەکەمەوە من هیچی تۆ نیم بـەڕێز هێـڤار ئـەوە بکرە مێشکتەوە"میـنا چڕنوکێکی لە قۆڵم دا"بـەسە ئـانا بۆ وادەکەیت ناخۆشـت کرد ها"
"نا میـنا ئـانا ڕاسـت ئـەکات من هەڵەم کردووە ببوورە دووبـارەی ناکەمەوە ئـانا خان من ئـەو قسـانەم لە مێـشکت داناوە بــەڵام جی لە دڵم بـکەم وەری ناگرێ"
"بـــە من جی "پـاشان قۆڵی مینام گرت وبە توڕەی ڕۆشـتم میـنا وتی
"ئـانا بۆ واتکرد دووبارە دڵی ئـەو کوڕەت شکاند تا کەی ئـاوا دڵ ڕەق و لووتبەرز دەبی "
"بــەسـە من ئـاوام تەواو میـنا "
"بـەسە شەو قسەی لەگەڵ بـکە ئـەگرنا خـۆم گرووپ چات دادەنێم "
پـاشان ڕۆشـتینەوە ماڵ من گەڕامەوە ماڵ دەرگا نەکرایەوە لە دەرگام دا هیچ دەنگێک نەبوو ناچار خانوە ڕووخاوەکەی تەنیشت ماڵمان ڕۆشـتمە حەوشەکەوە هەندێک قاپ و کەوچکم بینی لە پێش تەنکیەکە نزیک بوومەوە لە تەنکیەکە بـۆ ئـەوەی دەستەکانم بشۆم.گــوێم لە هاواری دایکم بوو جوتێک پێڵاوم بینی لە پێش دەرگا زۆر ترسام وامزانی دز هاتۆتە ماڵمان ئـەی خوایە گیان چیبـکەم نەمدەزانی چیبـکەم بیرم دەکردەوە شتێک ببەم بۆ ترساندی لەو کاتە چاوم کەوتە سـەر چەقۆکە بە لەرزەوە چەقۆکەم هەڵگرت بـەروا ژوورەوە ڕۆشـتم
YOU ARE READING
شَّةوٌُةِ رٍةْشــَّةٰكَةٌ
Mystery / Thrillerڕقم لە زستانە چەند نەفرەتت لێ ئەکەم زستان تۆ چەند وەرزێکی شووم بوویـت چەندە نەفرەتت لێ کراویـت بە ئەندازەی زەوی و ئاسمان ڕقم لێـتە. لە ڕاستیـدا ڕوویداوا