ئـەو شەوە باران زۆر ئـەباری ،بایەکی ساردیشی هەبوو لەبەر ئـەو بارانە بـوومە چۆلەکەی خوســاو هەموو جەســتەم ئازاری هەبوو خۆم گەیاندە خانووە ڕووخاوەکەی تەنیشـتمان لەوێ داستم کرد بە گریان هەرچەندە نامەم بۆ هێڤــــار نوسی ئـەو هەر بەساردی جوابی ئـەدامەوە .
سـەرما و لەرز تەنگی پێ هەڵچنیبووم هیـچم نەبوو بۆخۆ گەرم کردنەوە ئەو ئێوارەیەش لە خەفەتا هیچم نەخواردبوو . دایـکم دەبینی لە پەنجەرەکەوە ئـەگریا بـۆم ئـەو شـەوە من دەست درێژم کرایە سـەر ئـەوشەوە لە هۆشخۆم چوومThe next day
چاوم کردەوە بینم کە له نەخۆشخانە بووم بـاوکم لەسەر سەرم وەسـتابوو وتی:
'کچەکەم ،کچە جوانەکەمم تۆ باشیـــت؟ببوورە بۆ دووێنێ شـەو "بە قســـەکانی تووشی شـۆک بووم بە شۆکەوە وتم:
"تۆ کێیـت؟"
"من بـاوکتم "
"یان من مێشـکم لە دەست داوە یان تۆ بـاوکم نیت،دایـــــکە"بـە سەرسوورمانەوە قســەکانم کرد لە کۆتایدا بەهاوارە بانگی دایــکم کرد .دایکم هات و وتی:
"مەترســــە کچـم هەموو شـتێک تێپـــەڕی "
"دایـــــکە چیــــــبووە "
باسی دووێنێ شـەوی بۆ کردم ئـەوکات زانیــــم چیم بـەسـەر هاتووە
بــاوکم لە تەواوی ژیـانی تەنیــــا ئـەوکاتە میهرەبان بووThree days later
سێ ڕۆژ له نەخۆشخانە مامەوە توشی خەمۆکی بووم وەکوو ڕۆبۆتێـکم لێهاتبـوو نەمئـەزانی کێ دەستی لێداوم کە حاڵم کەمێک باشــتر بوو بۆ ئێوارەکەی بـاوکم چوبوە بازاڕ خــواردن و جلی بـۆ من و دایـــکم کڕی بـوو
ئـێوارەکەی نانمان خوارد و بـــاوکم وتی:
"کـچە جوانەکەم زۆر بـخۆ بۆ ئـەوەی بـاشتر ببیت "
لـــەســەر نانخواردن بـاوکم وتی:
"بـەمزوانە ئـەبـیت بـە بووک لەم ماڵە ئـەڕۆیـــــت دەبـێت بە قســــەی هاوســــەرەکەت بـکەیــــت ئـابڕووم نەبەیـــت".
بـاوکمم بەردەوام بوو لــەم قسـانەی کەوچەکەکەم لە دەســـت بەربووەوە
"شووی چی باوکە من شـوو ناکەم بـاوکە دەخوێــــم "
بـاوکم بە هێمنی وتی:
"خوێندن ناتگەیـەنەتە هیچ بۆیە هاوسـەرگیری بـکه بـاشترە لە ژێرسێبـــەری مێردەکەت بـحەسێوە "
بە هاوارەوە وتم:
تۆ تێناگەیـــــــت من شـوو ناکەم یانی شوو ناکەم دایکم زۆر حەسایەوە تا من بـحەسێمەوە هەموو پیـاوەکان وەکوو یــــەکن "
بـاوکمم لە پڕ دەنگێکی تۆقێنەر و هاوارەوە وتی:
"زمان درێژی نەکـەیت بە ویستی خۆت نیــە من بڕیارم داوە کە دەبـێت تۆ شـوو بـکەیـــــت سبەی
بەیانی دێنـــــە داخوازیــــــت "
"من شــــوو ناکەم ئـەو ماڵە جواب بـکە ئـەگەر ناتەوێـت ئابڕووت بـچێت "
بـاوکم هەسـتایەوە دووبارە دەستی کرد بـە لێدانم
"بمکوژە باشــترە بەڵام باواڕ بـکە من شوو ناکـەم "
بـاوکم لە لێدانم وەسـتا پاشان وتی:
"ڕاســـــتە تۆ ئـاوا ڕازی نابـیت بـەڵام بە جۆرێکی تر ڕازی دەبـیت دەمزانی نەرم بوون لەگەڵ ئێوە هیج سوودی نیە "
ڕۆشـتە دەرەوە دەبەیەک نەوتی هێــنا
"چیدەکەیــــت ها؟ "
"ئــێستا دەبـینت "
ڕۆشــتە بـەردەم دایـــــکم و نەوتەکەی کرد بـەسەریدا کرد پـاشان چەرخەکەی هەڵکردوتی:
"کۆتا جارە دەیڵێم تۆ شوو دەکەیـــت بـەو ماڵە و ئـەوان بەیانی دێـنن بە ویستی خۆت دەڵێی ڕازیــــت گەرنا ئـەمشـەو دایـــــکت دەسـوتێـنم تەنانەت ڕێـگا نادەم بڕۆیـت بۆ هیـچ جێگایەک توانی کوژانەوە نەبێـــت تێـــــگەشتی؟ "
هـیچم نەوت بە بێدەنگی سـەیرم کرد بـەگریـانەوە وتم:
"نا تۆ ئـەوەندەش زاڵم نیت،نانا نابـێت "
ئـەو شـەیتانێک بـوو لە پێستی مرۆڤدا دووبارە هاواری کرد وتی
"باشە تێـگەشتی؟"
"باشە باش تەواو تێـگەشــــــتم شـوو دەکەم بـەس لە دایکم دوور بـکەوە "
بـاوکم بە پێکەنینەوە بەرەو ڕووم هات دوو زلەی سووکی لە ڕوومەتم دا وتی:
"ئافەریـن ئافەریـن ئـاوا ئاقڵ بـە "
منیش بـە گریانەوە چوومە ژوورەکەم بـە دەستی لەرزۆکەوە نامەم بۆ هێڤـــار دەنوسی لە کاتی نوسیـن دوو جار مۆبایلەکەم لە دەسـت کەوتە خوارەوە لە نامە بۆیم نوسی :
"تکایە هێڤار یارمەتیم بدە بـاوکم دەیەوێ بـە زۆر بمدات بە کەسێک کە نامەوێــت هێڤـار سێ شـەو پێش ئێسـتا دەستدرێژیـان کردە ســــەرم من ئیتر کچ نیـم بێ ویستی خۆم بووە سووێند بەخوا تکایە با هاوسـەرگیری بـکەین دەتوانی دووای سێ مانگ لێـم جیابیتەوە تەنیـــا با بـاوکم وازم لێبهێنت "
ئـەوەی چاوڕێم نەدەکرد لە هێڤار بۆی نوسیبووم
"کچێ تۆ چ بەڵایەکی بۆ واز لە من ناهێنیت تا کەی خۆت کەم ئـەکەیتەوە من چۆن بڕوا بـکەم کە تۆ خۆت حەزت لێی نەبووە "
"سووێند دەخۆم بـە ویستی خۆم نەبووە بـاوەڕ ناکەی"
"کچێـک کە ڕەسمی جەستەی بـۆ کوڕێــک ،باوک
سـەرخۆش و خـراپ بـێـت لا ئاسـای ئـەبێت کە ببێتە ژن من ئـەو کاتە تۆم له پێش چـاو کەوت کە ڕەسمی جەسـتت نارد بـۆم بـەزەیم پێتا ئـەهاتەوە بـۆیە ئـەو ماوەیـە قســــــەم لەگەڵ کردی بلۆکت دەکەم ئیتر بێزارم مـەکـە من هاوسـەرگیری ئـەکەم "ئـەو بێ چاوڕوویە دووای ئـەو هەموو خۆشـەویسـتیە دووای ئـەوەی بـەزۆر ئـەو وێنانەی پێ گرتم ئێسـتا هەموو کردە ملی من و بلۆکی کردم ئـەو شـەوە بـۆ حاڵی خۆم ئـەگریـام تا ئـەو ساتەی مەلا بانگی بەیانی دا منیش هەستامم و نوێژی بـەیانم کرد بـە گریانەوە لە خوا ئـەپاڕامەوە کە شتێک ڕوو بدات و ئـەو ماڵە نەیەیەن بەدەم گریان و پاڕانەوە خەوم لێکەوت
YOU ARE READING
شَّةوٌُةِ رٍةْشــَّةٰكَةٌ
Mystery / Thrillerڕقم لە زستانە چەند نەفرەتت لێ ئەکەم زستان تۆ چەند وەرزێکی شووم بوویـت چەندە نەفرەتت لێ کراویـت بە ئەندازەی زەوی و ئاسمان ڕقم لێـتە. لە ڕاستیـدا ڕوویداوا