هێـڤار هاتوو وتی
"ئـانا گیان گوێ بگرە"
"بـەتۆچی ، من گیانی تۆ نیم نامەوێ گوێ لە تۆ بـگرم تێدەگەی بە داخەوە بـۆت میـنا"
بـە هاوار و توڕەیەوە قسـەکانم کرد بێ ئـەوەی بـهێڵم هێـڤار قسەکانی بـکات ئـەوێم بـە گریـانەوە جێ هێشـت نازانم میـنا هات لە دووام یـان نا بـەڵام ڕۆشـتمەوەو باوکم لە ماڵ بـووو هاواری لەسەر دایـکم دەکرد دەی وتت
"کـوا گۆشت بـۆچی نیە؟ برنج و زەڵاتە کەی خواردنە"
"ڕەزا پارەم پێ نیـە بـە چی بـیکڕم تۆ پـارەم پێنادەیت و تەماتە و خەیارە وەڵا دراوسێیەکەمان هێناویەتی"
بـاوکم زلەیەکی لە دایکم دا قایشەکەی لێ کردەوە بۆ ئـەوەی لە دایکە بەدبەختەکەم بدات لێدانی باوکم ئاسایی نەبوو ئـەو زاڵمە بە زلەیک و دووان نەدەوەستا
بـەجۆرێک لێی دەداین نیـوە گیانی دەکردین بـە تەواوی هێزی لێی دەداین تا ماندوو دەبـوو من ئـەم زانی لێدانی ئـەو قایشـە چۆنە بـە قایشـەکەی دانەیەکی لە دایکم دا دووەم جار من من قایشـەکەم گرت"بـەسە بـاوکە لە دایکم مەدە تۆ گۆشتت دەوێ بڕۆ گۆشـت بکڕە بـۆ ئـەوەی دایکم بـۆت حازر بـکات"
بـاوکم چاوەکانی سوور کردەوە بـە توڕەیەوە وتی
"تۆ کێیت هەتا دەستم بگریـت هاا زمانیشت درێژ مەکـە دەنا زمانت دەبڕم"
قژمی گرت و منی فڕێ دایە سەر ئەرزەکە کەوتە لێدانم دایکم ویستی دەستی بگرێت بـە ئامەژە بە دایکم وتت دووربکەوێتەوە دایکی بـەتبەخەم بـە گریانەوە دوورکەوتەوە منیش لە تاو ئازار ەاوارم دەکرد باوکم بـەردەوام بوو لە لێدانم قایشەکەی بەر ڕوخسارم کەوتوو ڕوومەتم بریندار بوو خوێن کەوتە سەر ئەرزەکە منیش دەستم بـە ڕووخسارمەوە گرت سەرم لەسەر ئـەرزەکە دانا بـاوکم هێندەی لێدام بووراماوەکاتێک بە ئـاگا هاتم لە ژوورەکەم لەسەر دەم پاڵکەوتبووم جلەکانم گۆڕابوو دایکم لەسەر سەرم بوو بە گریانەوە وتی
"ئـای کچەکەم خوای گەورە لەم ئازارە ڕزگارمان بـکات خوای گەورە ئـەم بـەڵایەمان لە کۆڵ بـکاتەوە"
ویستم هەستمەوە دانیشم نەمتوانی لـەبەر ئـازار
ویستم پاڵبدەمەوە ئـازاری پــشتم نەیهێشت
"دایکە گیان بـۆچی لێی جیانابیتەوە بـۆچی ناگەڕایتەوە گــوند بۆ لای خاڵم"
"ئـای کچەکەم ئـەگەر من بڕۆم ئـەم زاڵمە تۆم پێنادات جگە لەوە ئـەگەڕ بڕۆم خاڵت بێت یان ڕەزا دەکوژێت یان ڕەزا دەیکوژێت کێشەکە گەورە دەبـێت بـە مامەکانت یان پوورەکانت دەڵێم بـەڵکوو ڕەزا بـاش بـێت گوێ لەوان بگرێـت"
"دایـکە تۆ دەڵێی چی ئـەی لە بیرت کرد ئـەوان لە باوکم زاڵمترن بە بیرت دێت کە کاکە هێوان وتی دەڕۆم وتیان کاکم باشە ئێـوە شێتان کردووە ئـێوە خۆتان بـاش بـکەن براکەی ئـێمە بـاشە پێیـان مەڵێ"
پـاشان دایکم خواردنی هێناو خواردمان"بـاوکم کوا؟"
"لە ماڵ نیـە"
منیش هەستامەوە دەست نوێژم هەڵگرت سەیرم کرد
کاژمێر 8شـەوە
نوێژی عیشام کردو پاشان چومە ناو جێگاکەم زەنگی ماسنجەرەکەم لێیدا زۆر لام سەیربوو وامزانی باوکم خەتەکەی پڕ نەکردۆتەوە سەیری مۆبایلەکەم کرد کاکم بوو خۆم ڕێک کردەوە و دایکم بانگ کرد هات وتی
"ها چیە کچم"
"کاکمە"
"هەڵیبگرە کچم"
"بـاشە بەڵام تۆ قسە بکە ئـەگەر پرسی بڵێ خەوتووم "
کامێراکەم بۆ دایکم کردەوە لە ناو جێگاکەم درێژبووم بـەڵام ئازاری لێدانەکەی بـاوکم ڕێگـەی نەدا بە ئاسوودەی پاڵبکەوم بەتانیەکەم بـەسەر ڕووخسارما دا دایکم سڵاوی کرد کاکە هێوان وتی
"دایکە گیان چۆنی ئـانا گیان چۆنـە"
دایکم بە گریانەوە وتی"دایکت بە ساقەوبێت باشین تۆ چۆنی کوڕم?"
"بـاشم دایە گیـان تخوا مەگری ئـەی کوا ئـانا گیان"
"خــەوتوە"
"کوا خەوتوە ئـەگەر بـخەوتایە چۆن پێوەندیت بـە منەوە ئـەکرد تۆ لە مۆبایل نازانی بیدە بـە ئـانا بـۆ قسە ناکات لێم دڵگرانە یان ئـەو بێ شـەڕەفە شتێکی لێ کردووە"
"نا کوڕم هیچی نەکردووە باوکن ئـانا ماندووە لە قوتابخانە کەوتوە ڕوخساری بریندار بـووە حەز ناکات بیبینی "
"کــوا بیدەرە ئـانا بـزانم چـیەتی "
دایکم بـانگی کردم مۆبایلەکەی پێم دا کاکە هێوان وتی
"ئـانا گیان تاقانەکەم کوا بـا بتبینم "
منیش کامێراکەم کردە سـەر خۆم و سڵاوم کرد
"کاکە گیان"پـاشـان قسـەم بـۆ نەکرا دەستم کردە گریـان وەک منداڵ کاکە هێوان برینکەی بینی
"مەگری تاقەنەکەم بۆ کەوتی "
"پێم خلیسکا "
"ئـەی بـۆ ناچیتە دکـتۆر یان ئـەو سـەگە پارەتان پێ نادات پاراتان بۆ دەنێرمەوە بـەیانی لە قوتابخانە هاوڕێکەم پێتت دەدات"
بـە گریانەوە وتم
"کاکە گیـان بـەخوا کێشـەمان پارە نیە بـەڵام برینێکی ئاساییە پێویستی بـە دکتۆر نیـە هـەر بـۆیەش نەڕۆشـتم" کاکم باوەڕی نەکرد بـەڵام هەرچۆنبێت باواڕم پێی هێنا کە ئەو ئـەهریمەنە نەبووەئـێمە ترسمان هەبوو کاکم بیزانێت ئـەو ئـەگەر بگەڕێتەوە بـەناو بـاوکەم دڵنیام دەیکاتە شــەڕ بـاوکم ئـەو دەکوژێت و یان کاکم دەیکوژێت دەچێـتە زیندان بـە هـۆی کوشتنی باوکە ئـەهریمەنەکەمەوە ئـەو کات ئـێمە بێکەس دەبووین تاقە براکەم لە دەستت دەدا
دووای قسەکردنێکی زۆر بـاوکە سەرخۆشـەکەم گەڕایـەوە دایکم ڕۆشـت دەرگاکەی بـۆ کردەوە منیش بـە کاکم وت شـەحنم نامێنێت خەتەکەم کوژاندەوە چونکە دەمزانی ئـەو ڕەزا سەرخۆشـە دەستی کرد بە جنێودان و قسەی ناشرین بـە من و دایکم و کاکم من توڕە دەبووم وەک هەموو کات ئـەو سـەرخۆشـە هاتە ژوورەوە بـە سەرخۆشی وتی:
"ئـانا ئـەی بەڕەڵا لە کوێیت"
منیش لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە
"بـەڵێ چیـت دەوێت"
لەرزو ترس گیـانمی داگرتبوو هاتە پێشـەوە بـە توڕەی سەیری کردم پـاشان وتی
"تۆ تا ئێستا کوڕ ماچی کردووی؟"
کە ئـەم قسەیەم بیست لە شـوێنی خۆم وشک بووم ئازارم لە بیرچوەوە وەک ئـەوەی کەسێک بەردێکی گەورەی دابێت بـە سـەرما
"هاا چیت وت ئـاگـات لە قسـەکانتە هاا تۆ بـەشەری "
هێندە توڕە بووم ئـەم قسانەم کرد ئـەویش بـە سەرخۆشی قژمی گرت بـە پێکەنینە شـەیتانیەکەی وتی
" دیـارە وەک دایکت سوودت نیە تەنها هاوار کردن دەزانی هەی بەڕەڵا پـاشان بـەرەو دایکم ڕۆشت و دەستی لە سینگی دایکم دا لە پێش چاوی من وە زۆر بە بێ ئابڕوی بـە دایکمی وت
" شـێت بووم بۆی وەرە بڕۆیـنە ژورەوە "دایکم وتی
"نایەم بڕۆ بخەوە ماندووم شەرم بـکە ڕەزا کچەکەمان لەوێ وەستاوە "
ئـەو بێ ڕەوشـتە توند سینگی دایکمی گرت هاواری کرد وتی "دێیت یان لە پێش چاوی ئـەو بەڕەڵایە کە لە خۆت بەڕەڵاترە ئـەوەی دەمەوێ بـیکەم هەر لە لابردنی جڵەکانت هەتا ئـەو چێژەی لێتی دەبینم هاا "
دایکم بە ناچاری ڕۆشت وتی "دێـم تەواو"
ئـەو سـەگە قژی دایکمی گرت و بەدووای خۆیا بردی من لە شووێنی خۆم دەستم کرد بـە گریان
"خـــــوایە بـە هانامان وەرە خوایە کەسێک بنێرا ئـەو زاڵمەمان لە کۆڵبکاتەوە "
YOU ARE READING
شَّةوٌُةِ رٍةْشــَّةٰكَةٌ
Mystery / Thrillerڕقم لە زستانە چەند نەفرەتت لێ ئەکەم زستان تۆ چەند وەرزێکی شووم بوویـت چەندە نەفرەتت لێ کراویـت بە ئەندازەی زەوی و ئاسمان ڕقم لێـتە. لە ڕاستیـدا ڕوویداوا