''داوایی لێبووردنیشی نەکرد قژ خورمایی"
هیج ئاوڕم نەدایەوە هانگاوەکانم خێراترکرد هێندەی نەبرد میـنا بە دەنگی بەرز وتی
"ئانا کچێ ئانا بۆستە شێتە"
وەستام سەیری دوواوەم نەکرد لە پڕ زلەیەک لە پشتە سەرم درا کە سەیرم کرد میـنا بوو وتی
"ئـەوە بۆ ناوەستی"
وتم "کاتی ئـەم قسانە نیـە میـنا ئـەو کارەی تۆ کردت شـەرم بوو "
"بۆچی شـەرم بوو؟ ئێـمه نە پـیاومان کوشـتەوە نە کارێکی خراپمان کردووە "میـنا گوتی بە ئاسایی
"پیاو کوشتن لەو کارەت باشتر بوو تۆ بـەوە ئابڕووی هەردووکمانت برد"مینا بە پێکەنینەوە وتی
"کچێ تۆ بۆ هەندە شێتی تەنـها سەیری فەیسبووکی ئـەکەم و ئاددی بۆ نانێرم"
"من حەقم نیە ژیانی ئـەو کوڕە پێوەندی بـە منەوە نیـە"
پاشان کەوتینە ڕێ بۆ ماڵەوە
"ئـانا شتێک بڵێم توڕە نابی؟"
خۆم زۆر توڕە بووم
"کە دەزانی توڕە دەبم مەیڵێ"
"دەزانی تۆ خۆت کێشابە هێڤارا"
"چــی"بە شـۆکەوە وتم
"دەڵێم خۆت کێشـا بە هێڤارا من لە جێی تۆ داوای لێبووردنم لێی کرد و هەر سەیری تۆی دەکرد خەندەیەکی کرد وتی کێشـە نیـە دیـارە توڕە بووە منیش پێم وت ئـانـا بە هەندێک ڕەفتار توڕە دەبـێت وتی ئـانا ئمم ناوێکی جوانی هەیە وەکو خۆیی"
"خوا بە نەفرەتت بـکات ناوی منیشت پێ وت"
"ئـانا ئـەمە زۆر ئـاسایـە"
وتم"هیچ ئـاسایـی نیـە من نامەوێ پرست بە من کرد کە ناوی منت پێ وت ها؟ هەڵەت کرد میـنا"
"ببوورە نەم ئـەزانی توڕە ئەبـیت"
هیجم نەوتو گـەڕامەوە ماڵەوەئـەو ڕۆژە بـاوکم لە ماڵ نەبوو دایکم خواردنی ئـامادە کرد من هیجم پێ نەخورا لە توڕەیا دایکم وتی:
"کچم بۆ هیچت نەخوارد"
"برسیم نیە"
"بۆ تـوڕەی"
"کەمێک لە وانەی بیرکاری خراپ بـووم بـۆیـە توڕە بـووم ""کچم نیگەران مـەبـە إِنْ شَاءَ اللّٰه باش ئـەبیـت"
ئـەو شـەوە نەفرەتم لە خۆم و مینا ئـەکرد لەسەر ئـەو کارەی کە کردی لەلایەکیش دڵخۆش بووم کە زانیم ناوی هێڤارەچـــەند هـەفتەیەک ئـاوا تێپەڕی لە ڕێگا هێڤارمان دەبینی سەیری دەکردین و پێدەکەنی
هەندێک جار ئـەیوانیشم دەبینی دوای چەند ڕۆژێـک
میـنا وتی نـەخـۆشـم من نایـەم بۆ قوتابخانە خۆت بـەتیا بڕۆ من زۆر دەترسـام بـە تەنهـا بڕۆمە قوتابخانە
من چۆن بڕۆم ئـەگەر کەسێک بێت یان سـەگێگ بێت من چی بـکەم هـەر چۆنبێت قەناعەتم بـە خۆم هێنا کە هیچ ڕوونادات وا ڕەفتارم دە کرد کە لەگەڵ میـنا دەڕۆم وەک هەموو کات سەرم نزم دەکرد و ڕێم دەکرد نزیک دەبوومەوە لە دووکانەکەی هێڤـار من نەم دەزانی هێڤار سەگێکی کڕیوە و بەستویەتیەوە لە دووکانەکە بۆ ئـەوەی شـەوان کەس دزی نەکات چونکە جڵرێک دزی کرا لەو دووکانانە ئـەو ڕۆژە نیــوەڕۆ بوو ڕۆشـتمە قوتابخانە لە بەختی من هەموویان گەڕابوونەوە ماڵ بۆ پشوو منیش هەنگاوم دەناو لە ناو خەیاڵ بـووم .سـەگەکە منی بینی و دەستی کرد بـە وەڕین ،منی لە ناو خەیاڵ دەرهێـنا من پـێم وابوو لە دووامەوەیە، هاوارێکم کرد و دەستم کرد بـە ڕاکردن بـە جۆرێک پێـش خۆم نەدەبینی کەوتمە سەر ئـەرزەکە قژم کەوتە سەر ڕووخسارم پـاشـان هەستم بە دەستێک کرد قۆڵمی گرت لە ترسا هەستامەوە پاڵێکم بەو کەسەوە نا خەریک بوو بـکەوێت.
YOU ARE READING
شَّةوٌُةِ رٍةْشــَّةٰكَةٌ
Mystery / Thrillerڕقم لە زستانە چەند نەفرەتت لێ ئەکەم زستان تۆ چەند وەرزێکی شووم بوویـت چەندە نەفرەتت لێ کراویـت بە ئەندازەی زەوی و ئاسمان ڕقم لێـتە. لە ڕاستیـدا ڕوویداوا