*"!÷'"'÷!"*||کاتژمێر 9:48||*"!÷'"'÷!"*
Emily Pov
......~'٠*٠'~......خەریکی سڕینەوەی مێزێک بووم کە قاوەی لەسەر ڕژا بوو و گوێم لە سەمەنتا بوو کە یەکێک بوو لە گارسۆنەکان و تەمەنی 17 ساڵ بوو . خوداحافیزی لە دوو کڕیاری پیر دەکرد کە ژن و پیاوێک بوون و تەمەنیان لەنێوان 60 بۆ 70 دەچوو ، کە پیرێژنەکە بە خەندەیەکی چاو داخراوەوە ڕووی بۆ سەمەنتا سوڕاندبوو و بە دەستی چەپی خوداحافیزی لەو کرد و هاوسەرەکەشی تەنها بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت.
برۆیەکم بەرزکردەوە و بەخۆمم گوت
"وا دیارە کە ئەو دووانە کڕیاری دایمین ، بە پێی جۆری هەڵسوکەوتیان وا دیارە زۆر ئاسوودەن لەگەڵ سەمەنتادا"
چاوەکانم تورکاند و لە پاکردنەوەی مێزەکە تەواو بووم و نزیکی سەمەنتا بوومەوە کە ئەو خەریک بوو بۆ لای مێزێک بڕوات و لە پێشی وەستام و پرسیم
"سەمەنتا ، ئەو دووانەی کە ئێستا ڕۆیشتن ، کڕیاری دایمین؟
"بێگومان ، بەڕێز کێنەدی و خاتوو ئانایس موشتەری دایمینن کە بۆ ماوەی حەوت ساڵ هەموو ڕۆژێک دێن بۆ ئێرە ، هەموو ئەوانەی کە لێرەدا کار دەکەن ئەو دووە دەناسن" ئەو بە ڕووخۆشیەوەیە گوتی
"ئۆهـ" دەنگێکم لە تێگەیشتندا دەرکرد و برۆکانم بەرز کردەوە.
"بەیانی کە گەڕانەوە تۆیان پێ دەناسێنم و دڵنیام تۆیان زۆر بە دڵ دەبێت" سەمەنتا بە جۆشەوە گوتی و دەستەکانی لەسەر شانەکانم دانا.
"باشە" سەرم لە قایل بووندا جوڵاندەوە و ئەویش دەستەکانی لابرد.
"ئیمێڵی ، ئەو سێ کوڕەی کە قسەت لەگەڵیان دەکرد ، هاوڕێت بوون؟ ئەو لێمی پرسی و پرسیارەکەشی کەمێک سەرمی سوڕماند بەڵام زۆر نا.
"ئاها ، هاوڕێی قوتابخانەمن و زۆر شیرینن بەڵام تەنها یەکێکیان نەبێت کە وەک بێچووە پشیلە توڕەییە" ئەوەم بە گاڵتەوە گوت و دەستمان بە ڕۆیشتن کرد و نزیکی کەونتەرەکە بووینەوە.
سەمەنتا دەستێکی لەسەر کەونتەرەکە دانا و کەمێک خۆی بۆ لار کردەوە و بە ڕووخسارێکی پرسیاراوی گوتی
"مەبەستت لەو کوڕەییە کە چاوەکانی وەک ئاگرن و تەواوی کاتەکە بە توڕەییەوە سەیری تۆی دەکرد وەک هەڵۆیەک؟
پێکەنینێکم کرد و پێم وابوو کە بەس من وا هەستم دەکرد کە دەیڤد بە توڕەییەوە سەیری دەکردم ، کاتێک خزمەتی کوڕەکانم دەکرد ، هەستم بە تیژی چاوەکانی ئەو بوو کە بۆی دەهاوێشتم بەڵام پشتگوێم خستبوون ، ئێستا کە بیری لێدەکەمەوە ، ئایا دەیڤد هەموو کاتێک هەر توڕەییە یانیش وا خۆی دەردەخات تا توند دەربکەوێت؟ ... وەڵامی ئەوەیانم نەدەزانی و دواتر بیرم کردەوە کە لە یەکێک لە هاوڕێکانی بپرسم.
DU LIEST GERADE
FROM HATE TO L❤VE
Romantik(دەیڤد). کوڕێکی 16 ساڵە. بە کوڕێکی خراپ ناسراوە لە قوتابخانەکەیدا کە بەبەردەوای ئاژاوە دەنێتەوە و بە بەردەوامی شەڕ دەکات و تەنانەت لەگەڵ مامۆستاکانیشی شەڕ دەکات . هەندێک لە قوتابیەکان لێی دەترسێن و هەندێکیان ڕقیان لێی دەبێتەوە . هەرچەندە کە (دەیڤد)...