😔🎨PART FIFE☕☺

125 19 15
                                    

?"!÷^^÷!"?||کاتژمێر 7:16||?"!÷^^÷!"?

Third person pov
.٠،**،٠..٠،**،٠..٠،**،٠..٠،**،٠.

میرا خەریکی هەڵگرتنی قاپەکان بوو و ئیمێڵی و لیام یارمەتیان دەدا .

دەیڤد ڕۆیشتە دەستشۆرەکە تا دەستەکانی بشوات.

گوێی لە دەنگی ئیمێڵی بوو کە قسەی دەکرد.

"پورە میرا . خاڵە لیام . دوای ئەمە دەتوانم لەبارەی بابەتێک قسەتان لەگەڵ بکەم" ئیمێڵی وتی

"بێگومان شیرینەکەم" لیام بە دەنگێکی دڵخۆش وتی

دەیڤد سەیری دەرگاکەی کردوو و ڕووی کردە ئاوێنەکە و ئاوەکەی ڕاگرت.

ڕۆیشتە دەرەوە و چووە ژوورەکەی و جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆیشتە ژووری میوانەکە و دانیشت و پەرتووک و دەفتەرەکانی دەرهێنا و دەستی کرد بە ئەنجامدانی ئەرکی ماڵەوەی.

میرا قاپەکانی خستەناو قاپشۆرەکە و دەرگاکەی داخست و بەکاریخست.

"دەتەوێت لەسەر چی قسە بکەیت؟ میرا پرسی.

"دەکرێت لە ژوورەکەی ئێوە قسەبکەین" ئیمێڵی برۆکانی بە شێوەی تکاکردن نزم کردەوە بە زەردەخەنەیەک

هەر سێکیان ڕۆیشتنە ژوورەکە و میرا دەرگاکەی داخست.

...

ماوەیەک تێپەڕی و دەیڤد خەریکی نوسینی شتێک بوو لەسەر دەفتەرەکەی
لە نوسین وەستاو و سەری بەرزکردەوە و هەناسەیەکی دایەوە و دەفتەرەکەی لەلای ڕاستی دانا و ڕۆیشتە چێشتخانەکە و ئاوی ساردی کردە ناو پەرداخێک و بەرزی کردەوە و خواردیەوە.

کاتێک ئاوەکەی دەخواردەوە . گوێی لە دەنگی دایکی بوو لە ژوورەکەی .

پەرداخەکەی نزم کردەوە و سەرنجی خستە سەر دەرگا داخراوەکە و برۆیەکی بەرزکردەوە.

مەراقی دەکرد کە ئەوان باسی چی دەکەن.

پەرداخەکەی لەسەر کەوەنتەرەکە داناو و بە نهێنی نزیکی دەرگاکە بوویەوە.
گوێی لەسەر دەرگاکە دانا.

"بەڵام شیرینەکەم مەترسیدار نابێت . ئەی چی دەربارەی خوێندنەکەت؟ میرا بە دەنگێکی نیگەرانی پرسی

"پورێ بەڵێنت پێدەدەم مەترسیدار نابێت . بۆ خوێندنەکەشم هیچ کێشەیەک نابێت . دەتوانم هەم کار بکەم و هەمیش بخوێنم" ئیمێڵی بە دەنگێکی هێمن وتی

دەیڤد کەمێک برۆکانی لە سەرسامیدا بەرزکردەوە کە گوێی لەوە بوو.

"بەڵام ئازیزەکەم تۆ تەنها 14 ساڵیت . هێشتان بچووکیت" میرا بە نیگەرانیەوە وتی و برۆکانی نزم کردەوە

FROM HATE TO L❤VEDonde viven las historias. Descúbrelo ahora