✨😴PART TWO🎒🏫

121 20 9
                                    

دەیڤد دەرگای ژوورەکەی کردەوە و هاتە دەرەوە و نزیکی چێشتخانەکە بوویەوە کە ئیمێڵی و دایک و باوکی دانیشتبوون و چاوەڕێی ئەویان دەکرد.

دەیڤد لەلای ڕاستی مێزەکە دانیشت کە ڕووبەڕووی ئیمێڵی بوو و دایکیشی لە کۆتایی سەرەوەی مێزەکە دانیشتبوو و باوکیشی لە کۆتایی خوارەوە دانیشتبوو.

"لەکۆتایدا گەیشتی" میرا سەیری کوڕەکەی کردوو و ئەوەی وت دواتر ڕووی بۆ هەمووان سوڕاند "دەی بادەست بە نانخواردن بکەین"

هەمووان زەردەخەنەیەکیان کرد بێجگەلە دەیڤد . و دەستیان بە نانخواردن کرد
دەیڤد هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و کەوچکەکەی هەڵگرت و کە کەوچکێکی لە خواردنەکەدا و خواردی . برۆکانی لە سەرسامیدا بەرزکردەوە .

دەیڤد کەوچکەکەی لە دەمی دەرهێنا و نزمی کردەوەو و ڕووی کردە دایکی


"دایکە . ئایە شتێکی جیاوازت خستۆتەناو خواردنەکەوە؟

میرا بە سەرسامیەوە سەیری کوڕەکەی کرد . کە ئەوە وای لە ئیمێڵی کرد لە نانخواردن بوەستێت و سەیری ئەوان بکات

"بۆچی ؟ تامی ناخۆشە" میرا ئەوەی وت

"نەخێر . بەپێچەوانەوە تامەکەی زۆر خۆشە" دەیڤد ئەوەی وت

میرا کە ئەوەی بیست زەردەخەنەیەکی کرد و وتی

"ئۆهـ. دڵخۆشیم کە بەدڵتبوو . وە بۆ زانیاریت . من ئەو خواردنەم دروست نەکردەوە . ئیمێڵی کردووێتی"

کە دەیڤد گوێی لەوە بوو . چاوەکانی کەمێک زیاتر کرانەوە و ڕوویکردە ئیمێڵی کە ئەویش زەردەخەنەیەکی لەسەر ڕووخساریبوو.

دەیڤد ڕووخساری گرژکردوو و قاپەکەی دوورخستەوە و وتی

"ئەوە بۆیە تامەکەی جیاوازە و ناخۆشە"

میرا کە گوێی لەوە بوو . تەنها برۆکانی بەرزکردەوە و وتی

"بەڵام خۆتۆ وتت کە زۆر خۆشە؟

"پێموابوو کە تۆ دروستت کردبوو بۆیە بە درۆ ئەوەم وت و نەمویست دڵتەنگت بکەم . ئەگەرنا تامەکەی وەک ژەهر وایە" دەیڤد ئەوەی بەبێزاریەوە وت

ئەو قسەیەی دەیڤد کەمێک ئازاری هەستەکانی ئیمێڵیدا

"کام خواردنە تۆ دروستت کردووە؟ دەیڤد ئەوەی بە دایکی وت
"سپاگێتیەکە و گۆشتی ماسیەکە و مریشکەکە و شۆرباکە و زەڵاتەکە و سۆسجەکە" میرا ئەوەی وت

دەیڤد هیچی نەوتو و هەندێک لە سپاگێتیەکەی بۆخۆی تێکردوو و دەستی بە خواردنی کرد

FROM HATE TO L❤VEDonde viven las historias. Descúbrelo ahora