«ئــەمــە بــەڵــێــنــ'ــە»
«vote&comment»
—————٠٠٠—————بە کابووسەکەم راچڵەکیم جەستەم گەرم داهاتبوو وە ئارەقم کردبوویەوە دەمویست هەناسەم رێک بکەمەوەو خۆم ئارام بکەمەوە..
سەرم لە نێو سەرینەکە نووقم کرد کاتێک گوێبیستی
هاوارەکانی دایکم بوو.."لیتاراا..خوانی بەیانی ئامادەیە من دەرۆم"
دایکم بە هاوارەوە وتی وە زرمەی دەرگاکە هاتقاچەکانم لەسەر زەوییەکە دانا و پەنجەرەکەم کردەوە
وە پەردە سپییە توولە ناسکەکەم لادا..دەمووچاوم گرژ کرد کاتێک ئەو دیمەنەم بینی
"بەهاری نەفرەتی بەمزووانە دێت"بەبێزارییەوە وتم کاتێک سێری گولەکانم دەکرد پەرە ناسکەکانییان کردبوویەوە تاوەکو تیشکی زێرینی خۆر وەربگرن..باخچەکەی پێشم سەوز دەبوویەوە..ئەمە مانای وابوو بەهار لەرێگەیە..
پەنجەرەکەم بە توندی داخست و پەردەکانم دایایەوە
"رقم لە بەهارە"هاوارم کرد و قژەکانم تێکدا
ئێستا نەمدەزانی چیمە و بۆچی وادەکەم..
دەمویست بگریم و دەمویست هاوار بکەم..
بەڵام برسیم بوو..بەخێرایی بە پلیکانەکاندا رۆشتمە خوارەوە بۆ خوانی بەیانی
مالەکە چۆل و بێدەنگ بوو..ئەمە ناوازە بوو..
بێدەنگییەکی قووڵ..تەنها سەوتی چرکە چرکی کاتژمێرەکە دەهات
چرک..چرک..چرک..بە نەرمی پێکەنیم کاتێک لەگەڵ کقتژمێرەکە دەمووتەوە
یاریم بە قاچەکانم دەکرد لەسەر کورسییەکەپاش چەند خولەکێک قاپەکانم هەڵگرت و کردمەوە شوێنی خۆیان
لەبەردەم دەرگاکە دانیشتم تاوەکو پێلاوەکانم بکەمە پێم
YOU ARE READING
❞رۆژەکـانـ'ـی بـەهـار❝
Romance٠٠کـۆتـایـی هـاتـووە٠٠ رقـم لـە بـەهـار بـووە هـەمـووکـات بـەڵـام تـۆ جـوانـتـریـنـی بـەهـار بـوویـت. written by JN_fa1rytale