₊⊹⋮⋮ نــۆیـــەمہ پــەࢪە ⋮⋮₊⊹

79 39 33
                                    

«vote&comment»
—————٠٠٠—————
کەی پارتی کۆتای دانێم؟

هەموو شوێنێک بە دوای جۆنگکووکـدا دەگەران بەڵام لە هیچ شوێنێکیش نەدۆزرایەوە ئەمانە هەلەی هەموویان بوون

بەڵام تاکە کەس کە خۆی تاوانبار دەکرد لیتارا بوو
هیچ کەسێک خۆیی تاوانبار نەدەکرد بەوەی کە چی بەسەریدا هاتووە هەمووان جۆنگکووکیان ئیهانە دەکرد و دەیان وت وەک مندالێک رەفتار دەکات

بەڵام لێرە هەموو شتێک لەبارەی جۆنگکووک و رابردووی جۆنگکووک روون دەبوویەوە هەرکات گوێبیستی ئەو رابردووە پر ئازارەی دەبووم زیاتر خۆمم ئیهانە دەکرد بەوەی نەدەبوو هەرگیز کۆریا بەجێبهێلم..

بەڵام کێ دەزانێت؟
لەوانەیە ئەگەر کۆریام جێنەهێشتبا هەرگیز ئەم شتانە روویانەدابا بەڵام ئایا باشتر نەدەبوو؟ باشتر نەدەبوو کە هەرگیز ئەمانە روونەدەن؟

ئیهوان خیانەتی لە جۆنگکووک دەکرد چونکە جۆنگکووک وەک شێتێک دەروون نەخۆش بوو ئیهوان لەوە پەشیمان بووبوویەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵی کردبوو وە خۆزگەی دەخواست هەرگیز لەگەڵی هاوسەرگیری نەکردبا

هیچ کەس ئەو رووەی جۆنگکووکی نەبینیبوو!
تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە لەگەلی دەژیان و زۆر نزیک بوون لێی

سەرم لەناو دەستەکانمدا بەرز کردەوە چاوەکانم سوور بوبونەوە بەهۆی گریانی زۆرەوە کاتژمێر دووی شـەو بوو مالەکە هێمن بوبویەوە و هەموو گلۆپەکان کوژابوونەوە بەتەنها لە ناو تاریکییەکە دانیشتبووم و بیرم دەکردەوە کە جۆنگکووک دەبێت لەکوێ بێت؟
"ئـەمـرۆ سـاڵـیـادی مـردنـی دایـکـیـیـەتـی"

لەرزیم کاتێک گوێبیستی سەوتێک بووم لە پلیکانەکانەوە
چاوەکانم بچووک کردەوە تاوەکو ئەو کەسە ببینم لە ناو تاریکییەکەدا ئەوە بەرێز جیۆن بوو..

سـاڵـیـاد؟ سـاڵـیـادی دایـکـی؟؟
"چـ..چـی؟"

"جـۆنـگـووک وابـەسـتـەی دایـکـی بـوو ئـەو تـاکـە ئـافـرەت بـوو رووە تـاریـکـەکـەی جـۆنـگـکـووکـی ئـارام دەکـردەوە، جـۆنـگـکـووک هـەمـیـشـە هـەسـتـەکـانـی سـەرکـووت دەکـرد بـەهـۆی کـارەکـان و فـەرمـانـەکـانمـەوە مـن بـاوکـێـکـی خـراپ بـووم.."

هەناسەیەکی شۆک لە لێوەکانمەوە دەرچوو
چۆن ئەم هەموو شتە روویاندا بوو؟
بۆچی؟ ئایا چارەنووس؟ یاخود شتێکی گەورەتر لە چارەنووس هەیە؟..

❞رۆژەکـانـ'ـی بـەهـار❝Where stories live. Discover now