₊⊹⋮⋮ دووەمہ پــەࢪە ⋮⋮₊⊹

142 59 36
                                    

«دڵـشــ'ـکـان»
«vote&comment»
—————٠٠٠—————

گولێکی سپیم لە باخچەکەدا دۆزییەوە
لە نێو سەوزایی باخچەکە دانیشتم و لێم کردەوە
مێشکم بەتەواوی ئەم پرسیارەی داگیر کردبوو..

ئایا جۆنگکووک خۆشەویستەکەیی خۆشدەوێت؟
سێری گولە سپییە بێگەردەکەم کرد..وە بۆنیم کرد
بەڵام بەداخەوە هیچ بۆنێکی نەبوو..

دایکم لە چێشتخانەکە خەریکی دروستکردنی خوانی ئێوارە بوو..لەمرۆوە بە فەرمی ئەو هاوسەری جیۆنـ'ـە..

کەواتە..من دەبم بە جیۆنـ'ـ لیتـ'ـارا؟
وە دایکیشم نازناوی جیۆنـ'ـ هەلدەگرێت؟
هیوادارم بەوشێوەیە نەکات و لەسەر نازناوی خۆیی بمێنێتەوە..
سەیارەکەی جۆنگکووک لە پێش دەرگای باخچەکە وەستا وە بە مەشخولییەوە لە نێو سەیارەکەیدا هاتە دەرەوە..ئەو زۆر مەشغول دەردەکەوت..چ شتێک بەمشێوەیە سەرقالی کردووە؟

بۆچی ئەوەندە ئیرەیی لە جۆنگکووک دەبەم؟
بۆچی هەرکەسێک نزیکی بێتەوە تورە دەبم؟
بۆچی هەر شتێک سەرقالی بکات تەنها دەمەوێت من بم؟
جانتاکانی لە نێو سندووقی سەیارەکەی دەرکرد وە رۆشتە ژوورەوە
رووخسارم گرژ کرد..چ شتێک ئاوا سەرقالی کردووە کە تەنانەت منیش نەبینێت؟چاوەکانم سوراند وە سێری گولەکەی نێو دەستم کردەوە

ئایا جۆنگکووک ئیهوانـ'ـی خۆشدەوێت؟
ئایا جۆنگکووک مـنـی خۆشدەوێت؟
یەکێک لە پەرەکانیم لێکردەوە..

"خـۆشـیـدەوێـت..خـۆشـیـدەوێـم.."
وەستام کاتێک بیرم کردەوە..

"بـەڵـام بـۆچـی لـە خـۆیـی نـەپـرسـم؟ ئـەم کـارە بـێـمـانـایـە چـیـیـە!"
گولەکەم فرێدایە پێشم و بەبێزاری سێریم کرد..

قۆلەکانم بەسەر یەکدا بری لەدژی سینگم..
هەستامەوەو گولەکەم دیسان هەلگرتەوە..
بەڵام ئەمجارە یەک چەپکم لێ کردەوە..

ئەمە جوان دەبێت بۆ سەر مێزەکە..
چەپکە گوولە سپییەکەم کردە باوەشم و رۆشتم بەرەو ژوورەوە لە کاتێکدا چاوەکانم تەنها لەسەرییان بوو

بەڵام شتێک منیدا بە زەویدا گولەکان کەوتنە سەر زەوییەکە
بە توندی چاوەکانم داخست کاتێک ئەنیشکەکانم کێشای بە زەویدا
وە ئازارێکی زۆری دروست کرد بۆ قۆلەکانم و پشتم..

"ئـااا ئـازاری هـەیـەە"
بەخێرایی وتم وە چاوەکانم کردەوە بۆ سێرکردنی بەردەمم
بەڵام ئەو جۆنگکووک بوو..رووکەشی سارد رووخسارمی داگیر کرد
بە تورەییەوە سێری جۆنگکووکـ'ـم کرد بەڵام شۆک بووم لە کاردانەوەی تەنها بە ساردی سێری کردم وە دەستەکانی لە نێو گیرفانی بوو بەبێ ئەوەی گرینگی بدات..

❞رۆژەکـانـ'ـی بـەهـار❝Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora