₊⊹⋮⋮ سـێـیـەمہ پــەࢪە ⋮⋮₊⊹

106 51 54
                                    

«زەردەخـەنـ'ـەی گـەرم..تـۆنـی سـ'ـارد»
«vote&comment»
—————٠٠٠—————

بەبێزارییەوە سێری جۆنگکووک و ئیهوانـ'ـم دەکرد..
جۆنگکووک تەنانەت سێری رووخساریشم ناکات..

ناتوانم باوەر بکەم ئەو کچە چی لە جۆنگکووک کردووە کە بەمشێوەیە جۆنگکووک خۆشی دەوێت وە گرینگی پێدەدات؟
کاتێک بیرم لەوە دەکردەوە دڵم ئازارێکی زۆری بۆ دەهات..

ئیهوانـ'ـی گەمژە..
زۆرم رق لێتە..

بەبێ چارەیی لەسەر کورسییەکەم دانیشتبووم..
وە تەنها بەبەتالی سێری پەنجەرەکەم دەکرد کە جۆنگکووک و ئیهوان لێوەی دیار بوون..

دەستم بە توندی بەسەرمەوە گرت کاتێک شتێک
کێشرا بە سەرمدا بە توندی..

"سـێـری چـی دەکـەیـت خـاتـوونـی بـچـووک؟"
لەرزێک بۆ گیانم هات کاتێک گوێبیستی سەوتە قول و نەرمەکەی بووم بە زەردەخەنەوە سەرم بەرز کردەوە وە
تـایـهـیـ'ـۆنـگ دەرکەوت لە پێش چاوەکانم

"ئـەوە ئـازاری هـەبوو"
بە داماوی وتم وە دەستم گرت بە سەرمەوە
بەڵام تایهیۆنگ سێری ئەو شوێنەی دەکرد کە جۆنگکووک لێی بوو
وە چاوەکانی گواستەوە بۆ سەر من

"تـۆ ئـیـرەیـی دەبـەیـت؟"
تایهیۆنگ بە تۆنێکی گالتەجارانە پرسیاری کرد
دڵنیابووم ئەو دەیویست گالتەم پێبکات بۆیە بەخێرای هەستامەوە

"بـا بـرۆیـن بـۆ بـەشـی خـواردنـەکـان مـن بـرسـیـمـە..وە خـوانـی نـیـوەرۆشـم نـەخواردووە"

تایهیۆنگ برۆیەکی بەرز کردەوە وە لە پێشم رۆیشت

"دڵـنـیـام بـەهـۆی جـۆنـگـکـووکـ'ـەوەیە"
تایهیۆنگ لەژێر هەناسەیدا قسەیکرد بەڵام توانیم گوێبیستی ببم
ئەو بەباشی منی دەناسی لە دوای جۆنگکووک..

ئەو هەم هاورێی من بوو هەم کوری پورم هەم هاورێی جۆنگکووک..
ئێمە سێ باشترین هاورێ بووین..لەدوای من و جۆنگکووکەوە بێگومان..بەڵام وابزانم ئەوە دەگۆرێت وە پێچەوانە دەبێتەوە
تایهیۆنگ کەسێکی باشە وە زۆر نەرموو نییانە سەرەرای ساردییەکەی کە بێزارم دەکات

چەند سالێک بەر لە ئێستا دایک و باوکی تایهیۆنگ لە رووداوێکی هاتووچۆدا مردن وە بۆیە بۆ ماوەیەکی درێژ تایهیۆنگ لەمالی ئێمە دەمایەوە بەڵام ئەوە بۆ هەتا هەتایە درێژەی نەکێشا وە مالی ئێمەی جێهێشت.. خۆمم لە تایهیۆنگ نزیک دەکردەوە تاوەکو ئێمی بە تایهیۆنگ بناسێنم..بەڵام هەموو شتێکم تێکدا
ئێمی کەوتۆتە داوی خۆشەویستی تایهیۆنگ..
بەڵام تایهیۆنگ گرینگی پێنادات..

❞رۆژەکـانـ'ـی بـەهـار❝Where stories live. Discover now