₊⊹⋮⋮ چــوارەمہ پــەࢪە ⋮⋮₊⊹

152 52 106
                                    


«vote&comment»
—————٠٠٠—————

بەبێزارییەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبووم وە سێری فلمم دەکرد
ئەمرۆ رۆژی لە دایک بوونی 'جـۆنـگـکـووکـ'ـە' ئینجا بە من چی؟
خۆشەویستە ئازیزەکەی کێکەکەی بۆ دەبرێت وە هەر ئەویش ئاوات دەخوازێت لەبری جۆنگکووک هەر ئەویش فوو لە مۆمەکان دەکات
کەواتە بۆچی ناوی نەنێین رۆژی لەدایکبوونی ئیهوان؟ نەک جۆنگکووک!

چ گەمژەییە

هەموو سالێک لە رۆژی لە دایکبوونەکەمدا ئاواتم خواستووە
رۆژێک لە پال جۆنگکووکدا فوو لە مۆمەکانی یاخود لە مۆمەکانم
بکەم..بەڵام سێرکە..تەنها ئیهوان و ئیهوان..

خۆزگە هەرگیز بوونی نەدەبوو ئەم ئیهوانـ'ـە نەفرەتییە
هەمووتان بە نەفرەت بن یەک بە یەکتان..

بەهۆی ئیهوان گەمژە رقم لە جۆنگکووکـ'ـیش دەبێتەوە
بۆچی ئەوەندە خۆشی دەوێت؟ دڵنیام جۆنگکووکـ'ـی کوێر کردووە

تایهیۆنگ خۆی فرێدایە سەر قەنەفەکە وە دەستی لە قەراخی پالدانەوەی قەنەفەکە دانا

"کـچـی جـوان؟ بـیـر لـە چـی دەکـەیـتـەوە؟"
نەمدەتوانی تەنانەت جوابی بدەمەوە..قورگم پر گریان بوو
سێری تایهیۆنگـ'ـم کرد بەبێ ئەوەی هیچ بلێم لەکاتێکدا قاچەکانم
لە باوەشمدا گرتبوو..

"تـۆ بـاشـی؟ بـۆچـی چـاوەکـانـت سـوور بـوونـەتـەوە؟"
رووخسارم لە ناو دەستمدا نووقم کرد وە دووبارە سێری تایهیۆنگـ'ـم کرد..

"دەمـەوێـت ئـێـرە بـەجـێـبـهـێـلـم..تـاوەکـو بـەهـاری داهـاتـوو..تـۆ دێـیـت لـەگـەڵـم؟"

چاوەکانم تایهیۆنگ فراوان بوون وە لە پێشم دانیشت و
ئەژنۆکانی لەسەر زەوییەکە دانا لە پێشمدا.. وە دەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانم دانا کە گەرمی دەنارد بۆ لاشەم..

"تـۆ لـەمـە دڵـنـیـایـت؟ دەزانـیـت چـی دەڵـێـیـت؟"
زەردەخەنەیەکی کەمم کرد وە سەرم راوەشاند لەوەی دڵنیام..
دەمەوێت دوور بکەومەوە لە جۆنگکووک هەتا ئەو کاتەی لە ئیهوان جیا دەبێتەوە..یانیش هەرگیز جیا نەبێتەوە..بەڵام تاوەکو بەهاری داهاتوو..

"لـەمـە دڵـنـیـام..دەمـەوێـت خـوێـنـدنـەکـەم لـە دەرەوەی کـۆریـا تـەواو بـکـەم، ئـایـا..لـەگـەڵـم دێـیـت؟"
تایهیۆنگ بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو

❞رۆژەکـانـ'ـی بـەهـار❝Where stories live. Discover now