هەڵوێستی قازی محمد بەرامبەر بەگەلەکەی

14 8 0
                                    

لێکۆڵەری شا لە تاران هاتبوو قسەی بە کورد و ئاڵای کوردستان دەوت ئەمە قازی محمد زۆر توڕە کرد هەڵستا بەکورسی لە لێکۆڵەری دا و لە زیندان نەیاندەهێشت قازی چاوی بە خێزانی بکەوێ بەڵام جارێکیان کچی قازی محمد هات تا چاوی بە باوکی بکەوێت بەڵام نەیان هێشت و قازی لەژێر دەرگا سێر کچەکەی دەکرد لەوکاتە پاسەوانێکی لێ بوو بەزییەکی گەورەی بە قازی محمد دەهاتەوە بۆیە هێشتی قازی چاوی بە کچەکەی بکەوێ

ئازایەتییان لە دادگاکاندا بە ڕادەیەک بووە کە ئەفسەرەکان سەریان سووڕماوە. لە ڕاستیدا ئەو دادگایە ئەمریکا و ئینگلیزیشی لە پشت بوو ھەرچەند جگە لە کاربەدەستانی خۆیان کەسی نامۆی لێ نەبووە بەڵام ھەر لە ڕێگای ئەوانەوە زۆر شت بڵاو بووەتەوە کە پێویستە بیزانین پێشەوا ھەر جارێک لەو دوو جارە کە بە ناو دادگایی کراوە زیاتر لە چوار کاتژمێر قسەی کردوە و بە وتەی سەروان شەریفی کە پارێزەری بووە ئەوە قازی محەممەد بووە کە حکوومەتی دادگایی کردوە و لە ھەموو بوارێکەوە ھێناوییەتە ژێر پرسیار ڕۆژنامەی ئازادی کە لەو سەردەمدا لە بەغدا بە زمانی کوردی دەردەچوو سەبارەت بە پشتگیریی ئەمریکا و ئینگلیز لەو دادگایییە نوسیبووی ئیستێعماری ئینگلیس و ئەمریکا لە وجوودی قازی محەممەد و ھاوڕێکانیدا دوژمنی ھەرە سەرسەختی خۆیان دەدی. ھیوایان ھەبوو بتوانن بە چۆکیان دابێنن و لە بەندیخانەش نوێنەرەکانیان چوون دەگەڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان ڕابکێشن بەڵام ھیچ کات سەرکەوتوو نەبوون دواتر ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە باکۆ نوسیبووی قازی محەممەد بە نوێنەری ئەمریکا گوتبوو گەلی کورد چاوەڕوانی ھیچ چاکەیەکی لە وڵاتانی ئیستێعماری نییە

نەجەفقولی پسیان وتەکانی پێشەوا لە دادگادا لە چەند ڕستەدا کورت دەکاتەوە و دەنووسێ لە کاتی دادگاییدا قازی محەممەد پەلاماری دەبردە سەر سیاسەت و ئاکاری دەوڵەتی ئێڕان و دەیگوت من لە قوژبنی گرتووخانەوە دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە لە دژی دەوڵەتی تاران و سەرۆکەکانی و دەڵێم تاوانبار ئێوەن نەک ئێمە ئێوە وڵاتتان لێ داگیرکردووین

کاتێک سەرۆکی دادگا بە خەیانەت تاوانباریان دەکا لە وەڵام دا دەڵێ ئێرە ماڵی منە خاکی کوردستان خاکی باب و باپیر و ئەجدادی منە چۆن دەتوانم دەستی لێ ھەڵگرم

قازی محەمەدWhere stories live. Discover now