دەڵێن ژیان بناغەیەکی هەیە کە لەسەر ئەوە گەشە دەکا
برواکانت متمانە تێگەیشتن گومان هەر هەستێک لەهەستەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرێ بیربکەوە تا هەتایە لەسەر جێگا خەوەکەت بیت تەنانەت بۆ ئاو خواردنەوەیەک پێویستت بە کەسێک بێت ئەوە ناخۆشترین هەستە ئەی چی ئەگەر لاشەیەکی تەندروستت هەبێت بەڵام ناچاربیت لە قسەی گەورەکەت دەرنەچیت ئەگەر گوتی ئاوەکە مەخۆ نابێ بیخۆی خۆ ئەگەر بەهۆی تینوێتیشەوە بمری لای گرینگ نەبێت ئەو هەست ناکات لەبەر ئەوەی خۆی لەنێو هەمان بارودۆخدا نییە ئەسڵەن کێ دەڵێ خۆی بەو بارودۆخەدا تێپەریوە؟باوەر ناکەم
کەسێک خۆی ئازاری بینیبێت ئازاری کەسی تر نادات یاخود هەست بە ئازارەکانیان دەکات نەوەک خوێ بە برینەکە دابکات
ساڵ هات و روشت
من فلۆرام ئێستا تەمەنم ٤٥ ساڵە بێوەژنێکم تەنها لە خانویەکی شاهانە دەژیم بەتاقی تەنیا بێ منداڵ وە بەسامانێکی زۆرەوە هەمووان هیوا بەژیانی من دەخوازن کە دەوڵەمەندنم حەقیانە هەموومان شایەنی ژیانێکی شاهانەین بەڵام ئەوەی بەدەستی دەهێنێ بە ماندوو بوون جیاوازە لەگەڵ کەسێک کە لەنێو پارە گەورە بوبێت و هیچ ساردی و گەرمی ژیانی نەدیبێ
من جیاواز بووم من منداڵێکی هەژار بووم نەوەک منداڵە دەوڵەمەندێکی ناز پەرەوەر
با بگەرێینەوە رابردوو و بزانین بە چیدا تێپەریم ئینجا ئێستام ببینن کە تێیدا دەژیم
Flash back
بەیانیەکی زوو بوو لە وەرزی هاوین خۆر هەڵنەهاتبوو کارەبا نەبوو گەرم گەرم من ئەو شەوە خەوم لێنەکەوتبوو تا بەیانی بەئاگا بووم لەسەر عەرزە رەقە پاڵکەوتبووم بەدیار پارچە وەرەقەیەک کە وێنەی ژوورێکی کچانەی پەمەیی بوو بەدەستمەوە ئەمدیو و ئەودیوم پێی دەکرد بیرم دەکردەوە دەبێ رۆژێک من ژوورێکی وام هەبێ دەبێ باوکم بتوانێ شتێکی وام بۆ دروستبکات یان بۆم بکرێت
من خۆشم ئەمزانی ئەوانەی کە دەیڵێم مەحاڵن ئاخر ئێمە پارەی بەنزینی سەیارەی باوکمان نییە چبگات بە تاخمێکی پەمەیی ژووری کچان بەڵام بێ هیوا نەبووم خەیاڵ دەبردمەوە کە ئێستا لەو ژوورەم لەسەر بێدە نەرمەکە پاڵکەوتوم یان لەدیار ئاوێنەکە سەری خۆم دەکەم عەزی کورتی ڕەنگاوڕەنگ لەبەردەکەم گۆرانی دەڵێم.......لەنێو خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە کاتێ گوێم لە دەنگی دەمەقاڵێی دایکم و باوکم بوو وابزانم چەند کاتژمێرێکم بەخەیاڵ بەرێکرد یان هەموو شەوەکە ، گرینگیم پێیان نەدا تا لە کۆتایی دایکم بە تورەیەوە هاواری بەسەردا کردم
YOU ARE READING
𝐈 𝐰𝐚𝐧𝐭𝐞𝐝 𝐭𝐨 𝐛𝐞 𝐟𝐫𝐞𝐞
Short Storyویستم ئاسمان ببینم دەمەوێ هەوای پاک هەڵمژم دەمەوێ ئازاد بم بەڵام لادەرێکی سەرسەری نا دەمەوێ ئەوە بم کە هەم ویستم وابم بەڵام نەکرا یانی رێگەیاننەدا بۆیە ئەوە هەڵدەبژێرم ئەگەر مردنی منیش کۆتاییەکەی بێت باوەشی پیاوێک ، ماڵێکی گەرم ، قاقای منداڵەکان...