Pov:مادس
لە ئۆفیسەکەم بیرم لە فلۆرا دەرکردەوە کچێکی سەرشێتم هێناوەتەوە ویستم چیرۆکەکەی بزانم بۆیە رۆشتم بۆ ژوورەکەم تا خەبەری بکەمەوە لەوانەیە هێشتا کاریگەری سەرخۆشیەکەی و خەواڵوەکەی مابێ وە قسەم بۆ بکات
دەرگای ژوورەکەم کردەوە ئێستا هەست دەکەم هاتومەتەوە و فلۆرا پێشوازیم لێدەکات و دەڵێ
بەخێربێیتەوە ماڵەوە
وازم لەو بیرکردنەوانە هێنا و بەرەو جێگاکە رۆشتم فلۆرام بینی راکشا بوو بە دەما دەستم لە پشتی دا و کەمێ هەژاندم و کەمێ بە دەنگ بەرز گوتم
(فلۆرا... فلۆرا... هەڵسە لەگەڵ تۆمە هەڵسە)
هەموو ئەوەی وەرمگرت (هم) ێک بوو
ئەم جارە قۆڵەکانیم گرت و بەرزم کردەوە رێک فلۆرا قسەی کرد
(گەمژە لێم گەرێ بنوم)
(نوستن نییە دەی فلۆرا با قسەکەین)
فلۆرا هەندێ قسەی کرد کە لێی تێنەگەشتم وابزانم زمانێکی تێ بوو لام سەیر بوو بۆیە مۆبایلەکەم هێنا و دەنگم ریکۆرد کرد و زیاترم قسەم لەگەڵی کرد و گوتم
(فلۆرا تۆ زمانێکی تر دەزانی؟)
فلۆرا پێکەنی خەواڵ و سەرخۆشی تێکەڵ ببوو کەمێ هێور بویەوە و سەیری نێو چاوەکانمی کرد و گوتی
(من کوردم)
شۆک ببوم تا ئێستا ئەمەم نەبیستوە مانای چییە
پرسیم
(فلۆرا باسی خۆتم بۆ بکە)دەستی بە چاوی داهێنا ئینجا بێ ئەوەی حساب بۆ من بکا پشتی بە سینگمەوە نا و دەستی بە قسەکردن کرد
(مممم لەببرمە چۆنیان ئازار دەدام و هەڵاتم دەمکوژن لیلیان و ئێلا دەمرن بەهۆی من هەمووی بیرۆکەی من ببوو......)
فلۆرا بێدەنگ بوو بەڵام رووی لە من کرد و گوتی
(تۆ کێی ئمممم ناتناسم بەڵام یارمەتیم بدە هیچ بەسەر لیلیان و ئێلا نەیەت)
هیچ تێنەگەشتم لە قسەکانی کەمێ ئاڵۆز بوو ەیستم وڵامی بدەمەوە کاتێ بینیم لەنێو قۆڵەکانم خەوی لێ کەوتووە
مۆبایلەکەم هێنا و ریکۆردەکەم راگرت بەڵام زەنگی مۆبایلەکەی فلۆرا بەرز بویەوە سەیرم کرد نوسرابوو لیلیان ئەو کچە دەبێ کێ بێت بریارم دا هەڵی نەگرم بۆیە سایلەنتم کرد
YOU ARE READING
𝐈 𝐰𝐚𝐧𝐭𝐞𝐝 𝐭𝐨 𝐛𝐞 𝐟𝐫𝐞𝐞
Short Storyویستم ئاسمان ببینم دەمەوێ هەوای پاک هەڵمژم دەمەوێ ئازاد بم بەڵام لادەرێکی سەرسەری نا دەمەوێ ئەوە بم کە هەم ویستم وابم بەڵام نەکرا یانی رێگەیاننەدا بۆیە ئەوە هەڵدەبژێرم ئەگەر مردنی منیش کۆتاییەکەی بێت باوەشی پیاوێک ، ماڵێکی گەرم ، قاقای منداڵەکان...