Pov: ئێلا
دوای نزیکەی ٣ ساڵ پاش هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆری خۆمان توانیمان ئیقامە وەربگرین و ببینە هاوڵاتی ئەمریکی فلۆرا و لیلیان و من زۆر کارمان کرد هەوڵی زۆر زۆرمان ئەدا وە دەستکەوتێکی باشمان هەبوو
ئێستا خاوەنی کۆمپانیایەکی دیزاینی جل و بەرگین من دیزاینەرەکەم فلۆرا سەرپەرشتیاری کارەکان دەکات وە لیلیان کارەکانی ئۆنڵاین رێکدەخات ئێمە بەیەکەوە بزنسێکی جوانمان هەیە پارەیەکی باش بوو بۆ ئێمە کەسانی باشمان ناسی
خەڵک تا لیرە نەبێت نازانێت چۆنە ئەوان باسی خراپی ئەمەریکا و وڵاتانی دەرەوە دەکەن بەڵام خۆیان لەنێو خراپیەکە نقوم بوون لێرە تەواو ئازادی هەیە بەڵام بەدەستەکانی خۆتە چۆن بەکاری دەهێنیت ئێمە راستە سێ کچی گەنجی تەنیا بوین بەڵام کەس بۆی نەبوو دەستمان بۆ ببات بە خراپە خۆمان دەپاراست وە بەدوای هیچ سەرنجێکەوە نەبووین کاری خۆمان گەشتی خۆمان ژیانی خۆمان
ئێمە کارمان دەکرد کۆتای هەموو هەفتەیەک دەرۆشتین بۆ گەشت جلی جوانمان لەبەر دەکرد خواردنی خۆش وێنەی جوانمان دەگرت لە کەنار دەریا پیاسەمان دەکرد کاتێ خەڵکی کەمی لێ دەبێت شەرە ئاومان دەکرد دەنگی پێکەنینەکانمان تەواوی کەنارەکەی دەگرتەوە دواتر بۆ نانی ئێوارەکە دەرۆشتین بۆ ڕێستۆرانتێکی باش خوانێکی ئاساییمان دەخوارد و لە هۆتێل دەماینەوە و سەیری فلمان دەکرد تەواوی شەوەکە یاخود جار جار شەرە بالیفمان دەکرد جوانترین ساتەکانی ژیانمان تۆمار دەکرد
ئێمە بزنسەکەمان بەو شێوەیە گەورە نەبوو بۆیە داهاتێکی جێگیرمان هەبوو تا رۆژێک لیلیان خۆی بە ژوورەکەم داکرد و بەهاوارە گوتی
"ئێلا تەواو دەوڵەمەند دەبینم کۆمپانیایەکی جل و بەرگی بەناوبانگ دەیەوێ گرێبەستمان لەگەڵ واژۆ بکات و کارمان لەگەڵ بکات ئەوان دیزاینەکانی تۆیان تەواو بە دڵ بوە"لە خۆشیا لە ژوورەکەم هەڵدەبەزیەوە منیش شۆک ببوم نەمدەزانی چی بڵێم تا ئەوەی فلۆرا هاتە ژوورەوە بە چاوێکی سەیری دەکردین کە دەیگوت لێرە چی ڕودەدات ویستم قسە بکەم لیلیان رێک دەستی بە قسەکردن کرد ئەی خوایە تا ئێستا ئەم کچەم وا نەبینیەوە
لیلیان گوتی
"فلۆرا فلۆرا وەرە ببینە وەرە ئەو ئیمەیڵە ببینە باوەر بە چاوەکانم ناکەم ئێمە سەردەکەوین ئەی خوایە کارەکەمان باشتر دەبێت"فلۆرا زەردەخەنەی سەر روخساری تا دەهات زیاتر دەبوو لەپاش خوێندنەوە ئیمەیڵەکە دواتر گوتی
"ئێمە خەریکە ئەنجامی ئەدەین ئیمە دەیکەینە ڕاستی "فلۆراش دەستی بە هەلبەزینەوە کرد لەگەڵ لیلیان منیش رۆشتم و باوەشم لێدان هەموومان زۆر دڵخۆشبووین ئێمە خەریکە ئەوە بەدەست دەهێنین کە دەمانویست
YOU ARE READING
𝐈 𝐰𝐚𝐧𝐭𝐞𝐝 𝐭𝐨 𝐛𝐞 𝐟𝐫𝐞𝐞
Historia Cortaویستم ئاسمان ببینم دەمەوێ هەوای پاک هەڵمژم دەمەوێ ئازاد بم بەڵام لادەرێکی سەرسەری نا دەمەوێ ئەوە بم کە هەم ویستم وابم بەڵام نەکرا یانی رێگەیاننەدا بۆیە ئەوە هەڵدەبژێرم ئەگەر مردنی منیش کۆتاییەکەی بێت باوەشی پیاوێک ، ماڵێکی گەرم ، قاقای منداڵەکان...