Pov:لیلیان
زۆر نیگەران بووم هۆڵەکە کەمێ چۆڵ ببو میوانەکان پەیتا پەیتا دەرۆشتن فلۆرا و ئێلا دیار نەبوون زۆر دەترسام ئاخۆ دەبێ چیان لێهاتبێت
دەستەکانم دەلەرزین دڵم لە نیگەرانیا دەردەهات دووبارە بەناچاری رۆشتمەوە بۆ لای کارلۆس کاتێ قسی لەگەڵ پیاوێکی خانەدان دەکرد من بە هێواشی لەدواوەی نزیک بومەوە و کەمێ لە جلەکەیم راکێشا تا سەرنجم بدات وە منداڵ وا بووم لەگەڵی چاوەکانم دەیویست لەدووری هاورێکانم بگرین
پیاوە خانەدانەکە بە شێوازێکی پیسەوە سەیری دەکردم ڕقم لێی بوو کارلۆس بەخێرای ئاوری بۆم دایەوە و گوتی
(چی بوە شازادەکەم شتێکت دەوێت؟)گوتم
(ئێلا و فلۆرا دیار نین و ون بوونە نازانم چی بکەم زۆر نیگەرانم کارلۆس توخودا ئێستا چی بکەم دەبێ چیان لێ بەسەرهاتبێ)کارلۆس خەندەیەکی هێمنانەی کرد و دەستی گرتم و رووی لە پیاوەکە کرد و گوتی
(ببورە دەبێ برۆم کاتێکی تر درێژە بەباتەکە دەدەین)ئینجا ڕۆشتین بەرەو دەرەوەی شوێنەکە سارد بوو وە کات درەنگی کردبوو
کارلۆس گوتی
(لیلیان دڵنیای کە ون بوونە؟ هەموو شوێنی بۆیان گەرایت؟)گوتم
(بەخودا دڵنیام ئەوان بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆن و من بە تەنیا جێبهێڵن نازانم دەبێ شتێک بوبێت دڵم باشناڵێت کارلۆس )کارلۆس گوتی
(قوربانی دڵ و بم تۆ خۆت نیگەران مەکە لەگەڵم وەرە دەچین کامێراکان سەیر دەکەین هی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بزانین ئاخۆ چی بوە باشە بچکۆلەکەم دەی خۆت نیگەران مەکە نا بۆستە بۆ تەلەفۆنیان بۆ ناکەیت)گوتم
(کردم بەڵام لەدەرەوەی بازنەن)کارلۆس همێکی کرد و دەستی منی هەر لەنێو دەستەکانی بەند کردبوو ئینجا بەرەو ژوورێک ڕۆشتین لە دواوە وا دیارە شوێنی کامێراکانە
دەرگاکەی کردەوە و گەنجێک بەدیار شاشەکانەوە دانیشتبوو کاتێ ئێمەی بینی هەڵسایەوە و بەرەو رووی کارلۆس رۆشت و گوتی
(فەرموو گەورەم شتێکت دەویست )کارلۆس گوتی
(بەڵی دەمەوێ دیمەنی چەند کاتژمێرێک بەر لەئێستا ببینم)پاسەوانەکە گوتی
(ببورە گەورەم بەلام ناکرێت دەبێ چاوەڕێ بکەیت تا دوای ئاهەنگەکە ئەوکات دەتوانم بۆتان لێبدەمەوە ئێستا دەبێ چاودێری بکەم )
YOU ARE READING
𝐈 𝐰𝐚𝐧𝐭𝐞𝐝 𝐭𝐨 𝐛𝐞 𝐟𝐫𝐞𝐞
Krótkie Opowiadaniaویستم ئاسمان ببینم دەمەوێ هەوای پاک هەڵمژم دەمەوێ ئازاد بم بەڵام لادەرێکی سەرسەری نا دەمەوێ ئەوە بم کە هەم ویستم وابم بەڵام نەکرا یانی رێگەیاننەدا بۆیە ئەوە هەڵدەبژێرم ئەگەر مردنی منیش کۆتاییەکەی بێت باوەشی پیاوێک ، ماڵێکی گەرم ، قاقای منداڵەکان...