رابـــردوو

60 10 11
                                    


Pov:ئێلا

لەخەو هەڵسام بەڵام ژانە سەرێکی خراپم هەیە کەمێ خۆم جوڵانەوە بەڵام هەستم کرد شتێک لەسەر کەمەرمەوە هەیە کەمێ خۆم بەرز کردەوە چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە کاتێ بینیم ریچارد باوەشی لە کەمەرەوە دابوو وە خەوی لێکەوتبوو وە هەناسەکانی بەر پێستەرووتەکەم دەکەوت

خوێن بەخێرای بەرەو روومەتەکانم هات و وایان کرد سور ببمەوە دەی ئاخر وا باوەشی لە کەمەرەوە دابوو لەو چرکە ساتە هەرچی خەیاڵی خراپە لەگەڵ ئەو دەهاتە نێو مێشکم زیاتر و زیاتر وای لێدەکردم سور ببمەوە

ویستم خۆم لەدەستی دەربهێنم بەڵام هەستم کرد دەستی لەسەر کەمەرمەوە زیاتر توند کرد وە وای کرد هەناسەدانم رابگرم و تەنها سەیری ئەم پیاوە بکەم کە وەک هەرزەکارێکی لادەر رەفتار دەکات

کاتێ بینیم سەری بەرزکردەوە و بەخەندەوە سەیری کرد و گوتی
(بەیانی باش فریشتەکەم)

ئەی خوایە من مردووم بەهۆی دەنگە قوڵەکەیەوە وە بەم بەیانیەوە وای لێدەکردم زیاتر و زیاتر شەرم بکەم وە نوقمی جێگاکە ببم

لە شەرما بەتانیەکەم بەسەر روخسارم دادا و چاوەڕێم دەکرد تا لابچێت لەسەر جەستەم بەڵام هەستم کرد زیاتر جەستەی خستە سەر جەستەم وە زیاتر بەرەو سەرەوەی جەستەم دەهات تائەوەی سەرم لە نزیک سنگی ئەو بوو وە قاچەکانی لە دەووری کەمەرەوە بوو وە بەدەستێک بەتانیەکەی لەسەر روخسارم لادا و گوتی

(ئەگەر بەردەوام وا شەرم بکەیت ناتوانم زیاتر خۆم بگرم لەبەرامبەرت ئەزانی)

ئەم کوڕە زۆر قسە لەرووە
بەدەسەکانم رووخسارم گرت و گوتم
(لاچۆ لەسەر جەستەم تۆ زۆر بێ شەرمیت)

نزیکتر کەوتوە لە روخسارم تا ئەوەی ناوچەوانی خۆی بە ناوچەوانی منەوە نا و ئینجا گوتی
(ئەگەر لانەچم لەسەر جەستەت چی دەکەیت فریشتەکەم هم)

ئینجا دەستی کرد بە بۆن کردنم کاتێ هەناسەی دەدایەوە بەر روخسارم دەکەوت تەواو شڵەژاوی کردبووم
گوتم
(ریچارد تکایە لاچۆ پێویستم بە دەستشۆرە)

ئەمە شەرمەزاریە داوایەکی وای لێبکەم بەڵام ناچارم
ئاخر من نازانم چۆن خەوم لێ کەوتوە دەترسم ئێستا لە پیرە ژنە جادووگەرەکان بچم دەی من ئەوەندەی لەبیرمە مەیکەپەکەم لانەداوە کاتێ خەوتوم یا بوەستە کێ جلەکەی گۆریوم؟

𝐈 𝐰𝐚𝐧𝐭𝐞𝐝 𝐭𝐨 𝐛𝐞 𝐟𝐫𝐞𝐞Where stories live. Discover now