✿︎ جـڵـەوڪـردنــی ئــارەزوو ✿︎

45 15 41
                                    

بـە واق وڕمـاوی پەنجەرەکـەم کردەوە ،
یــۆنـگــی سەیری چواردەوری کـــرد ،
ئەوسا بەبلەزی هاتـە ژوورەوە و ئاهێکــی پڕ لە کامەرانــی کــرد ،
کاتێک مـن شانەکەمـم لەدەسـت بـوو ،
هێشتا خـاولییە درێژەکەم لەبەر بـوو کە قۆڵەکانی بەشێوەەکی ستایـلی هاتبوویە خوارێ و شانەکانمی دەرئەخست ،
قژە تـەڕەکـەم بەپشت و شانمدا دەڕژان و ،
بە دامانیـــەوە لە ئەوم ئەڕوانـــی .

ئەو سەیری کردم و لەبنی پێـم تا تۆقی سەرم  ،
وایکــرد لـەم دامانیە بێمە دەرەوە و ،
سەیری خۆم کرد و چاوەکانم فراوان بوو ،
لەشەرمدا نەم ئەزانی چیبکەم ،
بەچاو ئەبڵەقییەوە لەئەوم ڕوانــی ،
کە خەندەیەکی لـار لەســـەر لێوەکانــی نەخشـــا ،
بلــەز ویستـم ڕابکەم بۆ گەرماوەکـــە ،
وەلێ دەرفەتــم نەبـوو قۆڵـی گــرتـم و هـەر بەم خـەنـدە ئارژەنگیـەی بۆخـۆی بەکێشــی کردم و قـۆڵـە پتـەو و پـڕ ماسـولـکـــەکــەی لـەکـەمەرم قـایـم کــرد و سۆکەڵەی کــردم لەنێو دەستیــدا .

ئیهتیزامێک بەگیانـمـدا تێپــەڕی ،
کاتێک ماچی لەسەر ڕوومەتـم چەسـپ کرد و ،
بەچرپــەوە لەبـن گوێم گووتـی ؛

" بــەم شێوەیە چەنـدە ڕەعنـا و پەرینتــر دەر ئەڪـەویت خانـم "

نەمئەویسـت خۆشەویستیەکەمـان بەرەو چڵێســی بڕوات ،
بـۆیـە کۆشـشـم کرد شەرمەکانـم بشارمـەوە تـا یـۆنـگـــی کردەوەیەکــی چـەوت نەکـات ،
سـەرم بەرز کردەوە و یۆنگیــش لە ئوقیانووسی چاوەکانـمی ڕوانـی ،
جیـا لەوەی من لەنێو بەحری چاوە ڕەشەکانیـــدا نوقـم بوو بووم ،
دڵم بــە نائارامی لێــی ئـــەدا و ،
ڕوومەتەکانـم پەمەیی بوونیان ئەویست ،
وەلێ هەموو کۆششێکم ئەکرد ،
بۆ خۆ گرتـــن و سانا ڕەوتـار کردن .

بـــرۆم گرژ کرد و هەردوو دەســتـــم لەسەر ڕوومەتە ساردەکانی دانـا و گووتـم ؛

"  یـــۆنــگی بــۆچـــی لە پــەنجـــەرەوە هاتــــیــت ؟! "

یـۆنـگــی برۆیەکانی گرژ کردن و ،
ڕوخسارێکی بێزاری نیشان دام و ،
لەباوەشی گرتم و سەری لەسەر شـانـم قەتیـــس کرد و گووتــی ؛

" بـاوڪـم ڕێگـە نادات بێمـە لـات هایـون ،
فەرمایشتی ڪردووە بەدرێژایی ئەم دووڕۆژە لێت دووربڪەومەوە تا ڕۆژی هاوسەرگیریەڪـە ،
دەی ئیتــر من شەوێڪ شەو شادت لێ نەڪـەم و ،
بۆنە مەستەڪـەرەڪــەت بەسیەڪـانم ئاشنا نەبـن و ،
گوێبیستی دەنگـە ناسڪ و خانمانەییەڪـەت نەبـم خەو ناچێتـە چـــاومـەوە ،
بـەوای چاودێریڪەرەڪـانـم نـــەمتوانی لەدەرگاڪـە بێم ،
ناچار بەئاسپایی لەڕێگـەی پەنجەرەڪـەتـەوە هاتـم "

☠︎︎ بْـڪُـوُژِیِ زْنْجِیـِرَەَیِیِ | مِـیِـنِ یُـۆِنّـگِـیِ🔹Where stories live. Discover now