✿︎ خـۆشـەویستـی ڕاستەقـیـنـە ✿︎

39 9 6
                                    

خـەریڪ بـوو دۆسـەڪـە دەربـارەی بەڕێوبەری پێشــووی بنڪەی سیئۆل لە بیندەری دووربینـەڪـەوە نیشـان دەدرا ،
یــــۆنــگـــی لــەسـەر قـەنـەفـەیـەڪ دانیـشـتبـوو و بـــەڕووخسارێڪی گرژ هـاوڪـات جۆش و خرۆشیەوە لـەم دۆسـە نەخوازراوەی دەڕوانـی .

ئـەم ڕووداوە تاسەبارڪـەر و لەپــــڕە ئــاوەژووی بیر و ئاوەزی یۆنگـی بـوو ،
بــرووز بوونـی دۆسـەیەڪـی وەهـــــا هەزاران پرسیاری لەبیر و هزری یۆنگی بزوانـد .

✧|_________یــــاداشـتـی یـۆنـگـــی_______|✧

نـەمــدەتوانـی باوەڕ بەبیستن و بینینیم بڪـەم ئاخـەر ،
چـۆن دەڪرێت هۆسۆڪ جـانـگ بمرێـت لەڪاتێڪدا تەنـها یەڪ ساڵ لەزیندان بـوو ،
ئایا بەرگـەی ئەشڪەنجەڪـانی نەگرتووە ،
دەی ئاخـەر ئەو لەوە نـەبـەردتـر دیـــاربـــوو ڪـە بەرگـەی ئازارەڪانی زیندان نەگرێـت .

بەگرژیـــەوە بەدەنگێڪی بەرز بانـگـی هایـونـم ڪرد ؛

هـــایـون بـلـەز وەرە بۆ ئێـــرە. ❝

هـایـون بلـەز خۆی گەیـانـدە لـام لەچێشتخانەڪەڕا ،
ڪاتێڪ دەستیم گرت و لەسیلەم دامنیشانـد و ئەویش بەتێنەگـــەشتوییەوە لەمنـی دەڕوانی و هەر بەچاو پێم وت لە دووربینەڪـە بڕوانێت ،
بلەز ئەوەی ڪرد و منیـش بەپێگۆڕەڪـە دەنگی دووربینەڪـەم بەرزتر ڪرد .

❞ هـۆسـۆڪ جـانـگ ســــێ ڕۆژ پێـش هـەنووڪـە  لەلایـەن ئەو ڪـچـە تەمەن خورتەی دەســتــدرێژی ڪردبوویـە ســەر ڪـوژراوەتـەوە ،
ئـەفـسـەر ڪیم جـەی لەچاوپێڪەوتنێڪـدا ئاماژە بەوە دەڪـات ڪـە ئەو پێوەشنـەی داینـابـوو لەڪـۆتاییدا خۆی پێ لەنـاوبــردووە ،
دەنگـۆڪان دەربــارەی ئەم بابەتە دەڵێـن ڪـە ئـــەمە پیلانێڪ بـووە و پـێـش وەخـتـە یەڪ بەیەڪی ڪردەوەڪـان بەشێوەیەڪی ورد و بەئەنقەست ڕێڪخــراون ،
وە لێرەشـدا مافی ئــافرەتەڪـە بووە و ئەفســەر ڪیم جەی دەڵێت ڪە هۆسۆڪ جانـگ لایـــەقــی مــردن بـووە و ئەو ڪچــەی جــەفــای لێڪـردووە ڪردەوە ڕاستەڪـەی ئـەنجـام داوە. ❝

واق وڕمـاو بـووم دووای زانینی ئـەم دۆسـەیـە ،
یۆنهـــی ڪوشتویەتــی !
بەڕاستـی ئەوە ڪارێڪی تاسەبـــار ڪـەرە ،
ئەنفاسێڪی قوڵم هەڵمـژی و دامـەوە شانی هایـونـم گرت بەبێ ئەوەی لێـــی بـــڕوانـــم بۆخـۆمـم بەڪێش ڪرد و بەدەنگێڪی هێورەوە وتـم ؛

ئـــەو پێویست بـوو باجـی تاوانەڪـانـی وەربگرێـت ،
بـەبـڕوای مـن یـۆنـهـی ڪارێڪـی باشی ڪردووە ،
تـۆ لـێـڵ هـەمـان بیر و بۆچوونـی من دایـت !؟ ❝

☠︎︎ بـڪــوژی زنجـیـرەیـیWhere stories live. Discover now