✿︎ ســـــــــــۆز ؟ ✿︎

58 24 33
                                    

وردە وردە هـەنـگـاوی بـەرەو زیـندانـەڪـە ئەنـا ،
ڪـاتێـــڪ بەڕێڕەوە تـاریڪ و تەنگەڪـەدا ئەڕۆشــت

ســـۆز ؟

یـاخـــــــود

بەزەیی ؟

ئـایـا یـۆنهـــی بەکامـە هەستـەوە ئەڕۆشـت !؟

ڕوخــســـارێــکـــی بەتـاڵ ،
دڵێکــی شەقاربــــوو ،
چاوێکــــی سووربــــوویـــی ،
هەنگـاوی لاواز .

ئـەوەی بەسەر ئەوهـات ،
هەرگیــز پێموانیــە هیچ یەکێک لە ئادەمیزادان وا بەخراپی بەسەریان هاتبێت .

ئەو دووگیـان بوو ،
هەزاران ڕێگا هەبوو بــۆ لەباربردنی منداڵەکـەی .

بەڵام بــۆ پتــر ئازاردانی ڕۆح و گیان و دڵ و جەستەی یۆنهـــی ،
خراپترین و بێڕوحمانەتریـن ڕێگەیـان گرتەبەر .

ئاخــەر کێ بەرگەی ئەم دیمەنـە ئەگرێـــت ،
دووپیاوی ماسولکە پۆڵاین ،
بەجەستەیەکی زەبەلاحـەوە ،
ئافــرەتێکـی تازە دووگیانیان نوقمی خوێن کردبـێـت .

دەی ئەمە چـاوەڕوان نەکــــراوبـوو ،
بینینی ئەوەی ،
خۆشەویستەکەی بەم شێوەیـــــــــە نەعـلـــەتیانـە منداڵەکەی خۆی لەناوبەرێت .

هەناســەدانــی لەدڵی بلەزتـــر بـوو ،
کاتـێـــک لە نێوان ئاسنەکانــــی زیندانـەکــــە ،
ئەوی بـــیـنـــی .

ئـەوی بــیـنـی کـە پشتــی بەدیوارە ڕەساسیـــە چڵکنیەکەی زیندانـەکـە نووسـانـدبـوو ،
قـۆڵــی لەسەر چۆکــی دانابـوو ،
سەری لەنێوان قۆڵە پڕ ماسلوکەکانـی شاردبوویـەوە ،
دانیشتــبـوو بەشێوەیەک ،
وەک پیاوێکــــــی پتـــــر شکـاو و ماڵڕمـاو .

" بـــۆچـــی ئـەوەم ڪـرد ! ،
مـن ئەوەنـدە چڵـێـــس بـووم ! ،
ئەوەنـدە بێڕوحـم بـووم ! ،
ئاخـەر ئەو مــنـــداڵــی من بـوو ! ،
وە لەنێو سڪـی خۆشەویستەڪــەم ! ،
هـۆسۆڪ بەنەعلەت بیت ئاخـەر ،
بۆچــی ئەوەت ڪـرد ،
هێندە تەماحڪـار و ناڪـەس بوویت ،
هێنـــدە ئەحمــــەق و پەرپوت بـوویـت ،
هەنووڪـە باجی وەربگـــرە ،
تـۆ پێویستە بمریت ،
پێویستە مــــــــــن بـمـرم بەڵێ ،
ئەبێت مـن بمرم  "
دەنگــی شکاوی و پەشیمانی لێ بـەدیئەکـــرا ،
تۆنێکی تەواو ناجێگـــیـــر ،
دەنگێکـــــی نــــوسـاو و گڕ ،
چـەنـدە پەشیمـان بـوو ،
بەڵام دووای چی !؟ ،
دەی ئاخـەر ڕاستە دووای چی !!

دووای ئەوەی کە منداڵەکەی کوشت !؟
دووای ئەوەی ڕۆح و دەروون و دڵی خۆشەویستەکـەی خاپورکرد !؟
دووای ئەو دەستدرێژییە قێزەونەی بۆسەر کچێکی نۆزدە ساڵی بێتاوان !؟

☠︎︎ بْـڪُـوُژِیِ زْنْجِیـِرَەَیِیِ | مِـیِـنِ یُـۆِنّـگِـیِWhere stories live. Discover now