2

52 16 56
                                    

لە پاش
تەواو بوونی قسەی باپیرە گەورەی بنەماڵەی کیدرام
کۆبونەوەکە گەیشتە کۆتایی

مامم و نەنکم
کە دەسەڵاتداری بنەماڵەی ئێمە بوون
بێدەنگییان ھەڵبژارد

ھەر وەک ئەوەی
گوێیان لە قسەی خواوەندێک گرتبێ بە ھێمنی گوێگر بوون و سەریان ڕادەوەشاند بەمانای بەڵی کردن

ھەر ئەمەش منی زۆر بێزار کرد
نەنکم، کە کەس نەیدەوێرا سەر ھەڵبڕێ لە ئاستیدا
ئێستە کەوتۆتە ژێر ڕکێفی بنەماڵەی بەرامبەر و
بە مەجبووری کچیان پێشکەش دەکا...

خوشکەکەی من چەند بەدبەختە
کە دەبێ بچێتە نێو بنەماڵەیەکی لەو جۆرە

بەڵام نەخێر!..
ئەو چارەڕەشە خۆی حەزی بە بەزمەکەیە

بە بڕوای ئەو
کاکی زاوا، زۆر قۆز و ڕێکپۆش و بەڕێزە

ھەرچەند دەڵێم
بە ڕواڵەت ھەڵمەخەمەتێ
دڵ حسێبە
بەڵام ئەو
دڵی خۆی خۆشدەکا بەوەی دەبێتە موڵکی کوڕێکی بە ڕواڵەت قۆز و پارەدار..

نزا دەکەم، کە ئەویش وەک دایکم دەربەدەر نەبێت!

لەدوای کۆتایی ھاتنی
کۆبونەوەکە و کۆتایی ھاتنی
قسە بێ سەرو بەرەکانی ئاغای گەورەی کیدرامی
ئەوان کۆشکەکەیان چۆڵ کرد و ڕۆشتن

دوای چەند دەقەیەک لە ڕۆشتنی ئەوان
گوێبیستی دەنگی نەنکم بووم
کە بە ھاوارەوە منی بانگ کرد
"ھیلالــــ"

بەپەلە خۆم گەیاندە ھۆڵەکە
بە لاچاو تێیگەیاندم
کە ھۆڵەکە پاک بکەمەوە و
لەوێ چوە دەرەوە

من مامەوە و ھۆڵێکی گەورە
بە کۆڵێک پیسییەوە
زەرفێکم لە مەدبەخەکە ھێنا و پاشماوەی
شیرینی و میوەکانم تێکرد

لەدوای کەمێک کارکردن
سێرێکی کاتژمێرە دارینەکەم کرد
نزیکی نیوە شەو دەبویەوە

من دەبوو ھەر ئەمشەو
لە کۆشکەکە دەرچم، ماوەیەکی زۆرە
نەچومەتە بازاڕەکە

ئارەزووم دەکرد
بە زووی کارەکان تەواو کەم و خۆم
ئامادەکەم...
...
کاتێ کارەکانم تەواو کرد
لە نیوە شەو لایدابوو

ڕۆشتمە ژورەکەم و بەپەلە خۆم گەیاندە
ژێر جێگەکە
چونکە لە کاتژمێر 2 یەکێک لە پاسەوانەکان
دێت و دڵنیا دەبێتەوە لە خەوتنم

چاوەکانم لێک نا
دوای تێپەڕینی کاتێکی زۆر، دەرگاکە کرایەوە
نەفەسم تەنگتر بوو
جەستەم گەرم نەبوو، بەڵام
عارەقی زۆرم دەکردەوە

کەمێک دەنگی پێ ھات
نازانم چەن خولەک تێپەڕی
لەدوای داخرانی دەرگاکە، نەفەسێکی ئاسوودەم ھەڵمژی

جارێکیان، کە سەربازەکە ئاگادار بوو لەوەی
کە بە نیوە شەو بە ئاگام
نەنکمی لێ ئاگادار کردەوە
ھەر ئەو شەوە 20 قامچی تەواوم خوارد

ئەخخخ ئازارەکەی لەژێر زمانم ماوە
ھەر لەبەر ئەمەش کە زۆر دەتۆقێم

لەسەر جێگەکەم ھەستامەوە
سێرێکی کاتژمێرە بچوکەکەی سەر دیوارەکەم کرد
کاتژمێر وا دەبوو بە 3

دۆڵابەکەم کردەوە و جلە ڕەشەکانم پۆشی
کە ھەمیشە بە شاراوەیی دەمھێشتەوە

ئێستا کاتیەتی!..

دَەربَەدَەرWhere stories live. Discover now