3

57 16 44
                                    

بـە هێمنی دەرگای ژوورەکەم کردەوە
دودڵ بووم لە دەرچوونم، لەم کاتەی شەودا
ئەمما ناچار بووم!..
نەمدەتوانی ئێحساسی خۆم کۆنتڕۆڵکەم
کە دڵ شتێکی ویست
ناکرێ دژایەتی بکەین..

ئەمەش ویستی دڵم بوو لەم شەوە خامۆشەدا
ئەخ داواکارم لە خودا
کە ئەم دڵە سەرم نەکات بە قوڕدا...

ژێر پێم بە ئەستەم دەگەشتە سەر زەویەکە
نازانم بۆچی لەکاتی ئەرکی نهێنی شەوانەدا
نەفەس تەنگ دەبم
جەستەشم عارەق دایگرتبوو

لە پلیکانەکان هاتمە خوارەوە
بەبەردەوامی تەواوی لەحزەکان سێری دەوروبەری خۆم دەکرد.. که نەوەک لەپڕ کەسێک پەیدا ببێ

لەپاش تێپەڕاندنی پلیکانەکان
گەشتمە نهۆمی خوارەوە
لەتەواوی ژیانم مەمنونی خودام،، کە لە نهۆمی سێیەم  نەبووم
ئەگەر بەو جۆرە بوایە، حەتمەن دەبوایە 2 سەعات تەنها پلیکانەم تێپەڕاندایە

بە بێدەنگی خۆم گەیاندە دەرگای پشتەوەی کۆشکەکە
ناکرێ لە دەرگای پێشەوە بڕۆم
ئەو کارە زۆر خەتەرناکـە!!
هەرچەندە لە دەرگـای پشتەوە دەرچوون زیاتر ڕێگاکـە درێژ دەکاتەوە
ئەممـا ئەم دەرگایە سەلامەتتـرە
چـون دەرگای پێشەوە هاتوچۆی خزمەتکارەکانی زیاترە

کە باخچەی پشتەوەم تێپەڕاند
گەشتمە پەرژینەکان
وەک هەمیشە خۆم هەڵواسی پیایاندا، لە شێوەی مارمێلکە(مارمولەک)

لەدوای ئەوەش، ڕۆشتمە ناو کێڵگەی ئەسپەکان
ئەخـــ، چەندە دڵم بۆ غەلـلا تەنگ بوبو

هەر بەبینینی چاوم ڕۆشن دەبوویەوە
تاکـە وجود بوو کە لەدوای ماوەیەک دڵـم ئۆقرەی لێ دەبڕا بۆ بینینی..
ئەو بەباشی لە ئێحساسەکانی من تێدەگەشت
جیاواز لەهەر بوونەوەرێکـی تر

ئێستا لە کۆتایی شەو بووم
لەگەڵ ئەو ئاژەڵـەی کە بەقەد ئینسان لەلام عەزیزە
دونیا چەند بچووکە
وا بیر دەکەمەوە تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بوو کە لەگەڵ نەنکم دەهاتین بۆ ئێرە
چەند سەعاتێکی ڕۆژەکەمان لێرە بەسەر دەبرد
بەڵام وا تەمەنێک تێپەڕیوە

هەمیشە ئارەزووی دەکرد، کە من فێری ئەسپ سواری بکات
بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕان و ئاغای شار کێبڕکێ بکەم
نەک بە نهێنی و لە نیوەشەودا کوڕە زاکەی لە ماڵ ڕابکات

بیرکردنەوە لەمە ئازاری دەدام
حەزم نەدەکرد،  بەو جۆرە بم
دەمویست ئازاد بم، بە ڕێگە پێدراوی بەناو بازاڕی شاردا پیاسە بکـەم
نەک لەپشتی بنەماڵەکەمەوە کاری سەربەخۆ بکـەم

لەناو ئەم فکر و خەیاڵانە بووم، کە دەبینم وا لەناو جەرگەی بازاڕەکـەم
بەناو بەشە جیاجیاکاندا هاتوچۆم دەکـرد
کەس نەیدەزانی کە ئەوە منم
هیلالـــ، کچە بچوکە ئەسپسوارەکەی بنەماڵەی زەنیــر!!

کێ بیری لەمە دەکردەوە کە لەم کـاتەی شەودا ئەو سوارچاکە وەک کۆیلەیەک نرخی کەلوپەل بپرسێ؟
کـەس!..

بازاڕەکە چۆڵ بـوو
فرۆشیارەکـان سەر عەرەبانەکانیـان ڕێک دەخست
بۆ ئەوەی سەرنجڕاکـێش و خاوێن دەربکـەوێ
لەپاش هەڵهاتنی خۆر، بازاڕەکە گەرم دەبوو

ڕێژەیەکی زۆر کڕیار لەسەرەتای ڕۆژەکه کەلوپەلیان دەکڕی
هەر ئەمەش وای کردبوو کە فرۆشیارەکان لە پێش خۆر هەڵاتن لەماڵ بێنە دەرەوە

حەتمەن ئەوەی درەنگتر دەهـات بۆ ناوەڕاستی شار جێگەی نەدەما بۆ ئەوەی عەرەبانەکـەی لێ دابنێ

لەدوای کەمێک سێرکردنی عەرەبانەکان
چاوم کەوتە سەر فرۆشیارێکی بەتەمەن
بە چاوەکانیدا دیار بوو، کە چەندە لاواز و ماندوە

ڕۆشتمە نزیکـی
سێری کەلوپەلەکانیم دەکـرد
ئارەزووم دەکرد کە شتێکـی لێ بکـڕم
تا هەر لەسـەرەتای ڕۆژەکە پارەیەکی بێته دەست
ئەمما شتێکی تایبەتمـەندم نەدۆزیەوە کە شیاوی کڕین بێت!..

چاوی هەڵبڕی و نیگـای بۆ کردم
وە بە سەدایەکی هێمنیەوە وتـی:
ئەمانـە بۆ تۆ نابن

من بەتەواوی خۆم حەشار دابوو لە پارچەیەک قوماشی ڕەش
دەکرێ هەستی بەوە کردبێ کە کچـم؟؟؟
هەرچەندە لەو باوەڕە نەبووم
لەوانەیە مەبەستی شتێکی تر بوبێت
دەمویست بپرسم:بۆچی؟؟

بەڵام ترسم لەوە بوو، کە بزانێ کچم
ئەویش چ کچێ؟؟
کچی باڵاشـار!

هەر لەو لەحزەی کە ویستم بڕۆم
بینیم کە
تورەگەیەکی بچوکی لە چاکەتەکەی دەرهێنا بە دەستە لەرزۆکەکانی
پاشان لەناو تورەگەکە کەمێک گەڕا

لەدوای کەمێک
ملوانکەیەکـی دەرهێنا
کە بە دڵێک نا، سەد دڵ عاشقـی بووم

چەندە سادە و خنجیلە بوو
ویستم لەسەر بوو کاردانەوە دەرببـڕم، بەڵام نەدەکرا

کەمێـک لەچاوەکانمی ڕوانـی
دەیویست لە شتێک دڵنیا ببێتـەوه
پاشان ملوانکەکەی لەپێشم ڕاگـرت

بەبێ دودڵی لێم وەرگرت
بزەیەکی شەرەفمەندانـەی کرد
لەناو کیسەیەک بڕە لیرەیەکی زۆرم بۆ جێهێشت
ئەویش ڕاستەوخۆ وەری گرت

هەر ئەمەش بزەی خستە سەر لێوم
ئێمە ئاڵوگۆڕێکی گرنگمان کرد بە بێدەنگی...

بە هێواشی و بەجۆرێک که تەنها خۆم و خۆی بیبیستین وتی:
"ئاگاداربه، چاوەکانت داپۆشی باشترە لە شاردنەوەی جەستەت!!
چون چاوەکانت دەریدەخەن کە کچێکی بەناز و شۆخ و شەنگی کچم"...

لەوانەیە ڕاست بکات
بەڵام من قسەکانیم بەلاوە گرنگ نەبوو
من هێشتا مەستی ملوانکەکە بووم

سێری کاتژمێرم کرد
درەنگ بووە، ئەسپەکەم تاودا و لە پیرە پیاوەکە دوور کەوتمەوە
بۆ کۆتا جار ئاوڕم دایەوە
چیتر بازاڕەکە چۆڵ نەبوو
پیرە مێردەکە هێشتا لەمنی دەڕوانی

لەوێ دوور کەوتمەوە...

دَەربَەدَەرDove le storie prendono vita. Scoprilo ora