بە بیستنی دەنگی جەستەم داغ بوو
" تۆش بێزار بوویت"؟چاوم لەسەر لابرد و لە باخچەکەی خوارەوەم دەڕوانی
" نـەخێر"بزەیەک لەسەر ڕوخساری بوو، بە ئاسانی هەستم بەوە دەکرد
" بەڵام تەسەڕوفـت واناڵێت..!"ڕووم وەرگێڕا و برۆیەکم بەرز کردەوە و وتم
" چ ڕەبتێکی بەمنەوە هەیە کە ڕەفتارەکانم چی دەڵێن؟ کە وتم بێزار نەبووم، یەعنی بێزار نەبووم...
هەر خۆی مەجلیسەکە دەربارەی داهاتوی گەنجانە
شتێ نییە کە بێزاری بۆ دەربڕین""یانی ئەو قسانەی کە لە مەجلیسەکە دەکرێ بۆ تۆ گرنگە؟؟"
بە گاڵتەجاڕییەوە وتم
" نەخێر، بۆ تۆ گرنگە... مەسەلەن تۆ دەبیتە زاوا...
ئەم مەجلیسە لە پێناو داهاتوی تۆو تەرانەیە ئاغا"لە کۆتایی قسەکانم وشەی 'ئاغا'م جەخت کردەوە
تاکو کەمێ سنورداربێ قسەکانمانچیتـر ئەو قسەی نەکرد و منیـش هیچم نەوت
تەنها دەمویست بڕواتـە ژورەوە
ئەو دەبـوو لە ژورەوە بێت
نەوەک لەلای خوشکی بـووک دەربارەی بێزاری قسە بکـات..چەن لەحزەیـەک تێـپەڕی
تا لـە ئەخیردا وتـی
"تریفە، دەتزانی مانای نیگاکانی ویلیان چی بوو؟"بەسەرسوڕمانەوە پرسیم
"لەکوێ خەبەردار بـوی کە تریفە ناوی منـە؟"بە خەندەیەکی پیاوانەوە وتی
" بەڵام هیچ شتێ لە ژێر زمانی تەرانە نامێنێـتەوە"پێکەنین گرتمی، بەڵام بەڕووی خۆم نەهێنا و بە ئاسایی وتم
" خۆشحاڵ دەبم بە هیلال بانگ بکرێم"سەری دانەواند و هیچـی نەوت
دوای کـەمێک وەستان، بەبێ ئەوەی چاوی لـەسەر باخچەکـەی خوارەوە لابدات وتـی
"پێت نەوتـم، کـە لێکـدانەوەت بۆ نیگاکانی ویلیان چیە"هەرچەندە دڵەڕاوکێم بوو و وە توشی سترێس بوبوم بەڵام هیچم دەربارەی ئەوە نەوت
" نیگاکـانی ئاسایین، بۆچـی؟
مەگەر شتێکی خراپ لە ئارادایە؟"بە خۆ گێلکردنەوە وتـی:
" نە بابە"
پاشان بزەیەکی کرد
"بەس ویلـیان دڵی بە هیچ کچێک نـەداوە"
ئەمەی وەک هۆشداریەک وتبەهۆی بیرکردنەوە لە قسەکانی، خەبەرداری ئەوە نەبووم کە گەڕاوەتـەوە ژوورەوە...
دەمویـست سارد خۆم بنوێنـم دەربارەی قسەکانـی
بەڵام زیاتـر حەزم دەکرد دەربارەی ویلیـان شارەزا ببم و لە نزیکـەوە بینـاسم
ئەم فزوڵییەم باش نابێـت و سەر بە موشکیلەیەلەناو فکر و خەیاڵ بووم کە لەپـڕ
گوێم لە قیژەیەک بـوو
قرچەی جەرگـم هات، ئەوە دەنگـی نەنکم بوو
نازانم چۆن خۆم گـەیاندە ژوورەوە
حەتمەن شتێک بووە..بەبینینی ڕوخسـاری ڕەنگ هەڵبڕوسکاوی وەلید
دڵم تیکە تیکە ئەبوو
چەندە لاغر بووە!!
احساسم کرد هێـزم نەما، پێش ئەوەی بکەومە سەر چۆک خۆم سپـاردە باوەشیچیتر بۆم موهیم نەبوو کـە کێ لە دەورمە
بە دەنگی بەرز دەگـریام
بەڵام لەو باوەڕە نەبووم کە دەنگـم ببیسترێ لەو ژاوەژاوە
دەمویس بەئەندارەیەک بیگوشم لە باوەشم، کە ئێحساسی نەبونی پڕ بکەمەوەهەر بەو جۆرەی کە تونـد منی گرتبوو لە باوەشـی لە بنا گوێم بە هێمنی وتی
" درێژ بـووی "بەم قسەیەی چیتر وەک پێشتر دڵم تەنـگ نەبوو وە گریانم وشک بوو، توڕەیی جێگـەی گرتەوە
توندتر لە باوەشم کرد پشتیـم نەوازش دەکرد
لەپڕ بەتوندی نوقورچەیەکـم لە ئانیشکـی گرتئاخێکـی وت، هەموان ڕویان وەرگێڕا و بە تەعەجوبەوە سێریـان کردین
وەلید بەبێ خۆتێکـدان و بە نەوعێ کـە واخۆی دەردەخست بگـری، وتی:
" ئاخ هیلالەکـەم چەندە دڵم بۆت تەنـگ بوو
ئاخ تریفەی شەوانـم چەند بێناز بووی لە نەبوونـم
ئاخ ئیلاهی عومـەری ئامۆزام لە دەورت گەڕێ
ئاخ یاڕەبــی..."پێش ئەوەی قسەکـەی تەواو بکات نوقورچەیەکـی ترم لە کەمەری گرت
کـە ئاخێکی توندی لێ بەرزبۆوە
" ئاخــــ، قوڕی خەست بەسەری زاوا تازەکەم"خۆی لە باوەشم دەرکـرد و کەمێ جدی بویەوە و وتی
"ئەوە کـوا زاوا تازەکەم؟؟"ئاغای گەورەی کیدرامی بە خەندەوە وتی
" بۆچـی؟ مەگەر زاوای کۆنیشتـان هەیە ئاغا وەلید؟"بەوەی کـە هەر زوو وەلیـد جێگـەی خۆی کـردەوە لەدڵـی هەمـووان زۆر دڵخۆش بـووم
پاشان وەلید بە نەوعێکـی تەنـزئامێـزەوە ڕۆشتە لای عومەر و دەستی لە ملـی ئاڵاند و وتی:
" باڵێ، بـــــاڵێ!! عومەر گیانیـش کاتی خۆی زاوا بوو تخوا، بەتەماین دەستی تریفەی پێ بسپێرین"باپیرە گەورە بە تەعەجوبەوە وتی
" تریفـە کێیه؟؟!"وەلیدیش دەستی بۆ ڕاکێشام و وتی
" وەڵا ئەم درێژەیـە!"هەموان دەستیان کردە پێکەنین و خۆشم پێکەنین گرتمی
باپیرە گەورە دەستێکی خستە سەر شانم و وتی
" تریفە و هیلال... لەو باوەڕە نیم پێویستت بە دوژمن بێت"وەلیدیش هاواری لێ هەستا و وتی:
"نە بابــە، تا من هەبم ناهێڵم موحتاج بن"
هەموان دەستمان کردەوە پێکەنینبە ڕێکـەوت چاوم چووە سەر ویلیـان
ڕوخساری بەتەواوی گرژ کردبوو
چەند جدی بوو ئێهــ
جەوی نەبوو، ئەسڵەن ئەمە کـەی جەوی هەبوە؟
حەزم دەکـرد ئەویش وەک هەمووان بێت
یەعنی بزەیەکـی بکـردایە یان شتێک
بەڵام هیچ...کاتـێ هەمووان مەغژوڵی قسە کـردن و خۆناساندن بوون، خۆم گەیاندە لای عومەر و بەهێمنـی سەلامم کرد
ئەو هەر وەک خـۆی وابوو
هیچ نەگۆڕا بوو، پاش وەڵام دانەوەی سەلامەکـەم
دەربارەی ساتەکانـی پێشتر قسەمان کردپرسیاری ئەوەشم لێ کرد
کە بۆچی نەگـۆڕاوی بەڵام وەلید هێندە لاواز بووە
ئەویش بەوە جوابی دامەوە کە وەلید ئەرکەکـەی سەختتـر بووە و کەمتر پشووی داوەلە وەلیدم ڕوانی
ئیلاهی فـەدای بم
دڵم بۆی دەبـووە ئاوقسەکـردن لەگەڵ عومەر هێندە بۆم خۆش نەبوو
هەر لەبەر ئەمەش سەرێکـم بۆ نەویـی کرد و بەجێم هێشتچاوەڕێـی فرسەتێک بووم کە لەگەڵ کوڕی بنەماڵـەی کیدرام بکەومە گفت وگۆ
خەبـەردار بووم کە هەر لە دەرگا شوشەییەکـەی پشتەوە ڕۆشتە دەرەوە
لە هەلێکـدا کە کەس ئاگادار نەبوو
منیش ئەوێم جێهێشت و بەدوایـدا چووم....

KAMU SEDANG MEMBACA
دَەربَەدَەر
Romansaئەگەر لەسەر چۆک بکەویت تەنانەت ئەگەر هاوار و تکاکانت بگاتە ئاسمان تەنانەت ئەگەریش تەواوی بنەماڵەی کیدرام ببنە تکا کارت... ئامادە نیم بۆ یەک لەحزەش لە نیگات بڕوانم!! من نابمە پیاوی ژیانت ئەی"هیلالـ"