4

50 12 20
                                    

لـە پاش شۆردنـی ڕوخسارم
جلێکی سـورم پۆشـی، کە نەوعێکـی ماتی هەبوو
لە ڕەنگی شـەراب دەچـوو بەزۆری

قژم کردە پرچێکـی توند و لە ژورەکـەم هاتمـە دەرەوە
بە بینینـی کچه بچووکـی بنەماڵـەی کیدرام
ئاگاداری ئەوە بـووم، کە بەم بەیانییە زووە تەشریفیان هێناوە
ئاخـەر ئێستە کەی کاتی میواندارییە لەڕای خوا؟؟؟

تەواوی دوێنێ شـەو بەئاگـا بووم
بـەم بەیانییەش دەبـێ تەحەمولی مناڵـی خەڵک بکەم
لا الـە الا الله
نەفەسێکـم هەڵمژی و بە هێمنییـەوە چومە نزیک کچـە بچووکـەکـە
سەلامم لێ کـرد

ئـەم کچـە فەرقێکـی یەکـجار زۆری هەبوو لـەگەڵ کەسانـی دیکەی بنەماڵـەکە
لووت بەرز نەبوو، دەقیقەن وەک منداڵێکی ئاسایـی ڕەفتـاری دەکـرد
ماچی دەستە بچوکەکانیم کرد
لـە دوای ئەوەی بزەیەکی گەشم لێـی وەرگرت بەجـێم هێشـت

لە خوارەوە شلوغـی کەوتبـووە نێوان خزمەتکارەکانەوە
هەمووان بەدڵسۆزانـەوە کاریان دەکـرد
تەنـها بۆ ئەوەی بکەونە بەرچاوی نەنکم و خۆیـان دەربخـەن

میوانەکان لە هۆڵە فراوانەکـە جەویان دەگـۆڕی
چەند کچە خزمەتکارێکیـش بەبەردەوامی میوەیان دادەنا و چاییان دەگـۆڕی

بێزارم لەم مەسەلە
خۆزگە لەجێی میوانـداری کردن لەماڵی بووک
میوانداری لەماڵـی زاوا دەکرا

چەنـد تاڵە قژێکـی کەم لەسەر ڕوخسارم مابوویەوە
خستمە پشتی گوێیەکانـم و چومە ناو هۆڵە کراوەکە
لـەپاش سەلام کردن لە باپیرەی زاوا
سەلامم لەهەمویان کرد و خۆم گەیاندە تەنیشتـی تەرانە

زۆر بە شێوازێکـی خانمانەوە دانیشتبوو
لە تەنیشتـی دانیشتم
لـەپاش غافڵ بوونی هەمووان لە دەرفەتێـک
لێوم نزیک کردەوە لە گوێـی تەرانە و وتم
"چییە بوکـە خان؟؟ خراپ خۆتت لـێ عاقڵ کردووە"

بزە لەسەر ڕوخساری بوو
وە هیچ خۆی تێک نەدا
تەنها کەمێ ددانەکانـی جیڕ کردەوە و بەبێ ئەوەی سەری  لار کاتەوە بە تۆنێکـی ڕەق وتی
"گەمژە!! ویلیان چاوی لەسەرتە...
ئەم کارانە چییە دەیکـەی لە مەجلیس؟؟"

بە کەلیمەکانـی تێک چووم
کەمێک چاوم گێڕا بە دەوروبەردا...
ڕاستی دەکرد
ویلیانــ!!!
کوڕی گەورەی بنەماڵەکـە و برای زاوا بە وردی لەمنـی دەڕوانی
نیگاکانـم لەگەڵـی تێکەڵ بوو

چاوەکانم لابـرد لەسەری و بەبیانوی ئاو هەڵگرتن لەسەر مێزەکە کەمێک نوشتامـەوە
ئەم نوشتانەوەیـە تەنها بۆ ئەوە بوو کە سێری خۆم بکەم
تا بزانم هیچ شتێ بە جلەکانمەوە نەلکاوە؟
ئاخەر بە نەوعێکی عەجیب لێمـی دەڕوانی

تەرانە بە هێمنی وتی
" وای هیلال ببینە چۆن نیگـات بۆ دەکا، حەتمەن کەوتۆته داوی تۆوە"

من ئەم نیگایانەم دەناسییەوه
لە تەرانە نزیک بومەوە و وتم
"تەری!! گەمژە مەبە، نیگاکانی عاشقانە نین
زۆر عەجیبە، ئەمە ڕۆمانسی نیە خۆ"

بەڕقێکی زۆرەوە، هەر وەک ئەوەی توڕەییەکەی کۆنتڕۆڵ بکا وتی
" زەهری مار
بەو جۆرە بانگم مەکە!!
کەسێک گوێـی لێبێ ئابڕوم دەچـێ..."

بە هێمنی خەندەیەکی گاڵتەجاڕانەم کرد و وتم
"خۆت خۆش بیت ئابڕووت نـاوێ"

هیچی نەوت، بەڵام توڕەییەکەی دەخواردەوە
لەو ڕەفتارانەی کە دەمکرد، پێکەنین دەیگرتم

چاوم کەوتەوە سەر ویلیان
چیتر لەمنی نەدەڕوانی، سێری زەویەکەی دەکرد
چەند کەشخەیە
ئەی دەرد بگرم کە ئەوەندە چاو ح*یزم

مەجلیسی گەورەکان بێزارکەرە
چون مەجبـورم تەنها سێری دەمیان بکـەم
تا بزانم چی دەڵێن و چی ناڵێن
دوای کەمـێ مانەوە لە هۆڵەکە هاتمە دەرەوە
بەڵام لە دەرگای پشتەوە
بەجۆرێـک دەرنەکەوم لای میوانەکـان
چون ئیشێکی جوان نابێـت، بە غەڵـەت تێدەگـەن

لەکاتئی هاتنە دەرەوە، ئێحساسـم کرد کەسێک لەدوامەوەیـە
ڕووم وەرگێـڕا
وایــــ لەو باڵایە!...

کە گوێم لـە دەنگی بوو، جەستـەم داغ بوو
"تۆش بێزاریـت؟"

دَەربَەدَەرМесто, где живут истории. Откройте их для себя