'ڕاهێنان کردنێکی ئاسایی لەگەڵ نیکی"
دەنگۆی پەیوەندی کەی و سۆرا ئینتەرنێت پڕ دەکاتەوە
:ئەو بێشەرمە ، چۆن دەوێرێت لە کەی من نزیک بێتەوە؟
:ئۆیی!! بەڕاستی هیوام وایە بەختەوەر بن
:سۆرا هەر ئێستا لە کەی جیا ببەرەوە ..
:سۆرا زۆر بێ بەهرەیە ناتوانێ دانس بکات بە تەواوەتی ، و کەی بەتەواوی
بەبەهرەیە بەڕای من ئەو دووانە بۆ یەکتر ناگونجێن پێویستە جیا ببنەوە:من ئەمە قەبول ناکەم
کازوها مۆبایلەکەی لە سۆرا فراند و کوژاندییەوە
"خوشکێ ، ئەوەندە کۆمێنتی ڕقاوی مەخوێنەوە ، ئاساییە
هەر کەسێک کە کەمێک بەناوبانگ ببێ بێگومان هەم پشتگیریکار و
هەیتەریشی دەبێت.."
کازوها وتی"بەڵام ، کازوها .. من بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییم لەگەڵ کەی نییە
لەبەر ئەوە خەمبارم"
سۆرا وتی"جا ئەوە هەر کێشە نییە ، سۆرا .."
سۆرا سەری لەقاند و هەستایەوە
"دەی کازوها من دەچم بۆ هۆڵی پراکتیکی دانس ، خوات لەگەڵ"سۆرا شوێنەکەی جێهێشت و ڕۆشتە هۆڵی پراکتیکی دانسەکەی و دەرگاکەی کردەوە
بەڵام بە بینینی ئەو دوو کوڕەی بەردەمی شۆک بوو"سڵاو ، خۆشەویستە ساختەکەم"
کەی وتی"سڵاو ، خۆشەویستە ساختەکەی کەی"
نیکی وتی"چی؟! تکایە دوور کەونەوە دەبێت ڕاهێنانی دانس بکەم"
سۆرا وتی و خۆی کرد بە ژوورا بەزۆر"سۆرا ، تۆ خۆت ئەو دەنگۆیەت دروستکرد؟!"
نیکی وتی"من بۆجی دەبێت دەنگۆ لە دژی خۆم دروستبکەم؟ گەر سەیری کۆمێنتەکان بکەن
فانەکان پشتی کەی دەگرن و من ڕقم بۆ دێت""دەی نازانم ، لەوانەیە ویستبێتت کە زیان بە من بگەیەنیت"
کەی وتی"بۆچی دەبێت وا بکەم؟ من هیچ ڕقێکم بەرامبەر بە تۆ نییە"
سۆرا وتی
"وە تکایە هەردووکتان بڕۆنە دەرەوە چونکە من دەبێت ڕاهێنان بکەم""نەخێر سۆرا ، ڕاهێنەرەکەت لەمن دەپاڕایەوە کە بێم و ئەمڕۆ هەندێک تێبینیت
بدەمێ لەسەر دانسکردن چونکە زۆر لە تۆ بێزارە کە فێری دانس کردن نابیت"
نیکی وتی"کەواتە کەی لێرە چی دەکات؟!"
سۆرا پرسی"ئەو لەگەڵ من بوو ، وتی کە بێ ئیشە و دەیەوێ بێتە ئێرە"
"باشە کەواتە ، نیکی وانەکەت دەست پێ بکە"
پاش ٢ کاتژمێر نیکی و سۆرا تەواو بوون لە ڕاهێنان کردن و لەسەر زەوی
هۆڵەکە دانیشتن ، کەیش هەر لەمێژ بوو تاقەتی نەمابوو و ڕۆشتبوو"بەڕاستی -تۆ! دانسەرێکی ناوازەیت ، نیکی، من هەندێک فێرکاری زیاترم
لەتۆ دەوێت"
سۆرا بە هەناسە بڕکێوە وتی و بوتڵێک لە ئاوەکانی هێنا و دەستیکردە خواردنەوەی"سوپاس ، بێگومان زیاتر فێرکاریت دەدەمێ ، بەڵام ئاگادار بە نابمە ڕاهێنەرەکەت
چونکە خۆشم سەرقاڵم بە کارەکانم"
نیکی وتی"نا نەخێر داوا ناکەم ببیتە ڕاهێنەرەکەم ، تەنها کەمێک فێرکاریم بدەرێ هەندێک جار
گەر کاتت هەبوو"
سۆرا وتی
"دەزانی ئەڵقەی کۆتایی بەرنامەکە کەمی ماوە و لەم ماوانە دەبێت
بەڕاستی قەلەقم ، دەترسم کە دیبوەیت نەبم""تش، کێ ئەم بیرۆکانەی خستۆتە مێشکت؟
نیکی وتی"دانس بەباشی نازانم ، هێشتان دیبوەیت نەبووم خەڵکی ڕقیان لێم دەبێت"
"هاا؟ بەڕاستی وا دەڵێیت؟ گەمژە"
شەو سۆرا بە ماندووی گەڕایەوە دۆرمەکەی و چووە سەر جێگەکەی و پاڵکەوت
مۆبایلەکەی دەکرد و لەلایەن کەسێکی نەناسراوە نامەی بۆ هاتبوو"خۆشەویستە ساختەکەم"
نەناسراو ناردبووی"تۆ کێیت؟!"
سۆرا ناردی"کەی"
کەی ناردی"چۆن هەژمارەکەی منت دەستکەوت؟!"
سۆرا ناردی"کازوها پێی دام ، وتی کەی تۆ زۆر متمانەپێکراویت بۆیە هەژمارەکەی سۆرات دەدەمێ"
کەی ناردی"گەر کازوها ببینم ئەوا دەیکوژم ، من ئاگادارم کردەوە کە هەژمارەکەم نەبەخشێتەوە
کەس"
سۆرا ناردی"دەزانم ، دەی زۆر ئاساییە ، سۆرا ئەمەش هەژماری نهێنی منە"
کەی ناردی"ئاگاداربە ، تۆ هەژمارەکەم نەبەخشیتەوە کەس! چونکە گەر ئاشکرا ببم
ئەوا کۆمپانیا لێم توڕە دەبێ چونکە هێشتان ڕێگەیان پێم نەداوە هەژمارێکم هەبێ
بۆ فانەکان"
سۆرا ناردی"بێخەمبە سۆرا ، هەروەک چۆن نهێنی جگەرە کێشانەکەی منت شاردەوە
منیش بەو شێوەیە پارێزگاری لە نهێنییەکەت ئەکەم (:"
کەی ناردی"سوپاس.، ئەم تێگەشتنەت بەرز دەنرخێنم"
YOU ARE READING
𝘼 𝙨𝙤𝙣𝙜 𝙛𝙤𝙧 𝙡𝙤𝙫𝙚 | 𝐍.𝐍𝐈𝐊𝐈
Romance"گۆرانییەک بۆ خۆشەویستی" Started at : 10th September 2024 Ended at: ???