'گروپە بەرهەمەندەکەم بینی!!'
لە پاش تەواوکردنی ڕۆژێکی ماندووکەری تاقەتپروکێن، سۆرا لە کۆتاییدا کاتێکی بۆ خودی خۆی دۆزیەوە،
هەموو شمەکەکانی وەک دەبەی ئاو و خاولی و مۆبایل و هێدفۆنەکەی فڕێ دایە نێو جانتاکەی
لە شانەکانی کرد و بەرەو دەرەوە ڕێی کردلە هۆڵە سەرەکییەکەی کۆمپانیا چاوی بە
نیکی کەوت، بەڵام بەتەنها نەبوو لەگەڵ شەش
ئەندامەکەی تر بوو،
چاوەکانی پڕ بوون لە بریسکە، خێرا بەرەو ڕوویان
ڕۆشت. بە پێکەنینەوە دەستیکردە قسەکردن"سڵاو،، من سۆرام، لەوانەیە بمناسن، من بەمزوانە
دادەمزرێم، و من با بڵێم هاوڕێی نیکیم!، خۆشحاڵم بە بینینی گروپێکی بەرهەمەندی وەک ئێوە!""زۆر گەمژە دەر ئەکەوی"
نیکی بە کزی وتیجۆنگۆون، بە سوکی کێشای بە قۆڵی نیکی
پاشان ڕووی کردە سۆرا و بە زەردەخەنەوە
بۆی دوا." سڵاو، بێگومان دەتناسین، نیکی زۆر باست دەکا"
" چی! من کەی زۆر باسی ئەوم کردوە؟"
" ڕێگەم بدە قسەکانم تەواو بکەم،
و تۆ کچێکی زۆر بەهرەمەندی هیوادارم
بتوانیت دابمەزرێیت"هەموو ئەندامەکانی دیکە لەگەڵی هاوڕا بوون
"باشە، ئێمە دەڕۆینەوە ماڵەوە، دەی تۆش
بچۆرەوە ماڵەوە، دەی دەی"
نیکی قۆڵی سۆرای گرت و دەیوست دووری
بخاتەوە" ڕێگەم بدە کەمێکی تر لەگەڵتان بم"
" نیکی، بوەستە."
جەیک وتی" چی؟"
" با لەگەڵمان بێتەوە بۆ ماڵەوە، مەگەر نەمانوت
ئەمشەو خواردن دەخۆین؟""بەڵێ، بەڵام بەبێ سۆرا"
" نا، ئەویش دێت لەگەڵمان، هاوڕا نین کوڕینە؟"
"بەڵێ، با بێت"
سۆنوو وتیهەمووان لەسەر زەوییەکە دانیشتبوون و مێزە
بچووکەکەش لە بەردەمیان بە خڕی،
هەمووان خەریکی نانخواردن بوون.
نیکی بە بێزاری تەماشای سۆرای دەکرد" ئەم سەیرکردنە بێزارانە چین بۆ سۆرا؟"
جەی پرسیاری کرد." سەیری بکە چەند چەنەبازە لەگەڵ سۆنوو"
نیکی وتی و پاروویەکی تری قووت دا."سۆنوو، تۆ زۆر جوانیت!!"
سۆرا وتی."سوپاس،، تۆش جوانیت"
"دەزانیت، دەنگی تۆ زۆر خۆش و ئارامکەرەوەیە"
"واو، بەڕاست!! خۆشحاڵ بووم کە بەدڵتە!"
" سەیرکە، دەنگی هیسنگ دەتباتە جیهانێکی دیکە،
جەی دەنگێکی بەرزی هەیە کە گوێیەکان لێی بێزار
نابن، سۆنگهوون دەنگی ناوازەیە ئەتوانم هەموو ڕۆژ
گوێی لێ ڕابگرم، جۆنگۆون دەنگی زۆر قشتە!
دەتوانم یەکسەر بزانم ئەوە جۆنگۆون گۆرانی دەڵێ
جەیک دەنگی بەهەشت دەدات، هەر وەک وتم تۆش
دەنگت ئارامکەرەوەیە، نیکی-
نیکی دەنگی قوڵ و گڕە زۆر بەدڵمە!!"هەموو ئەندامەکان لە سۆرایان دەڕوانی و
دوای تەواوکردنی قسەکانی هەموویان زەردەخەنەیان
بۆی کرد."من خەریکە ئەم کچەم خۆشبوێت"
جەیک بە گاڵتەوە وتی و خواردنەوەکەی بەردەمی
هەلقوران، ئوپس! وابزانم کەمێک سەرخۆشە." سوپاس بۆ هەموو وشەکانت سۆرا"
هیسنگ وتی"تۆ دەکرێت گوێ بۆ دەنگم بگری هەموو ڕۆژەکە؟
بەڕاستیتە! من دەنگم بەو شێوەیە خۆشە؟"
سۆنگهوون بە سەرسامی وتی" بەڵێ!"
سۆرا وتی" هیچ نەبێت، سوپاسێکی بکە"
جەی وتی"ئام، سوپاس!"
سۆنگهوون وتی کەمێک شەرمن دەردەکەوت.پاش ماوەیەکی تر لە قسەکردن جەی هەستایەوە
و بەزۆر جەیکی هەڵساندەوە." گەمژە، دەڵێم مەخۆرەوە، زۆر بێزارکەری
بە سەرخۆشی"
جەی بەبۆڵە بۆڵەوە وتی"خوات لەگەڵ، کچە جوانەکە"
جەیک وتی و چاوێکی لە سۆرا داگرت" قسەی بێمانا مەکە!"
جەی وتی و پاشان جەیکی بردە سەر جێگەکەی."خوات لەگەڵ"
هەموو ئەندامەکان وایان بە سۆرا وت و ڕۆشتنە سەر جێگاکانیان، تەنها نیکی مابۆوە، لە هۆڵە تاریکەکە
سەیری سۆرای دەکرد"کەواتە، خوات لەگەڵ، نیکی"
سۆرا وتی و هەوڵیدا دەرگاکە بکاتەوە بەڵام نیکی
دەستی گرت"بە تەنها دەچیتەوە ماڵەوە؟"
"بەڵێ، بۆچی؟"
" کات درەنگە من دەتگەیەنم"
"نا، ئەرک مەکێشە"
"نەخێر، مەترسیدارە بەو شەوە درەنگە
ئافرەتێک بەتەنها بێت""وەک ئەوە وایە گورگم بۆ بێت، کێشەم نییە نیکی
بڕۆ بخەوە و پشوو بدە""خەوم لێناکەوێت گەر بهێڵم بەتەنها بڕۆیت"
" نا، دەی بڕۆ"
" زۆر کەلەڕەقیت!، پێم وتی دەتبەمەوە ماڵەوە
بوەستە لە دەمەقاڵێ لەگەڵم"" باشە، سوپاس."
YOU ARE READING
𝘼 𝙨𝙤𝙣𝙜 𝙛𝙤𝙧 𝙡𝙤𝙫𝙚 | 𝐍.𝐍𝐈𝐊𝐈
Romance"گۆرانییەک بۆ خۆشەویستی" Started at : 10th September 2024 Ended at: ???