' کەسێکی دڵ ڕەق نییە'
دەنگی پێکەنینەکەی سۆرا تەواوی ژوورەکەی پڕ کردبوو، ئەو تەنها پەیوەندی لەگەڵ کەی دەکرد
سۆرا هەرگیز پێشبینی نەدەکرد کەی بەم شێوەیە هەزەلی بێت
یەکێک لە هاوڕێکانی سۆرا خۆی کرد بە ژووردا
بە روخسارێکی بێزار و خەواڵوو ڕوانییە سۆرا
"دەکرێت دەمت دا بخەیت؟ ئێمە هەوڵ دەدەین
بخەوین چونکە هەمووان بەیانی ڕاهێنانی هەیە
بەڵام دەنگی پێکەنینت ڕێگە نادات،"سۆرا بێدەنگ بوو و پاش ماوەیەک وەڵامی دایەوە
"بەڵام بەیانی پشووە!"
سۆرا بە سەرلێشێواوی وتی هەرخۆی ڕاهێنەر وتی
پشووە"پشووە بۆتۆ، نەک ئێمە، ئێستاش هەوڵ بدە دەنگ نزم بێت"
کچەکە بە بێزاریی وتی و دەرگاکەی بە توندی داخست" تۆ خەریکە دەر دەکرێیت بۆ لەسەر من توڕەی
بەتاڵ دەکەیت، نەزان!"
سۆرا بە بۆڵە بۆڵەوە وتی و لەسەر جێگەکەی دانیشت و درێژەی بە پەیوەندیەکەی دا لەگەڵ
کەی.<< ڕۆژی دواتر >>
سۆرا لەنێو هۆڵە گەورەکەی کۆمپانیا دەسوڕایەوە
گوێی بۆ گۆرانییەکانی ئێنهایپن ڕادەگرت،
بەهۆی بەهرەکانی نیکی سۆرا ئەم ماوەیە گوێ
بۆ گۆرانییەکانی ئێنهایپن زۆر ڕادەگرێ، تەنانەت
ئێستاش ئەندامەکانی دیکەشی لە دڵ شیرین بووە
وا بیر دەکاتەوە کە ئێنهایپن گروپێکی بەهرەدار و
سەرکەوتوون،
دەیەوێت ئەندامەکانی دیکە ببینێت بەڵام هیچ
چانسێک نەبووە چونکە دەمێک دەبێت نیکی نەبینیوە، گەر بیبێنێتەوە بە دڵنیایەوە ڕێک داوای بینینی ئەندامەکانی دیکە دەکاتئەمڕۆ پەیوەندی بۆ
دایک و باوکی کرد و لە تەندروستی پرسین
ماوەیەکی زۆربوو لەگەڵیان نەدوابوو، ئەوان لە ژاپۆن
ئەمیش لە کۆریا سەرقاڵی دەیان شتە ڕۆژانە، سەرقاڵی دیبوەیت بوونیەتیترسی ئەوەی هەیە ئەمجارەش نەتوانێت دیبوەیت ببێت، لەوانەیە دەستبەرداری هەموو شتێک ببێت
و جارێکی تر نەچێتەوە بەلای گۆرانی گوتن و میوزیکئێستا ئاسمان هەردوو تۆنی پرتەقاڵی و پەمەی لێ تێکەڵ بووە وا ڕۆژ ئاوا ئەبێت
سۆراش لەنێو بیرکردنەوەکانی نقوم ببوو و بە پیاسە
بەرەو ماڵەوە ڕێی دەکرد تاکوو تێبینی کەسێکی باڵا بەرزی کرد لە تەنیشتی دەستیکردە ڕێ کردنسۆرا ئاوڕێکی دایەوە بە بینینی کەی، زەردەخەنەیەکی نەرم لەسەر لێوی پەیدا بوو و هەموو بیرکردنەوەکانی وەلا نا بۆ ئێستا
"تۆ چی دەکەی، لێرە؟"
سۆرا لێی پرسی"هیچ، تەنها لەم نزیکانە بووم، وتم با چاوێکم
بە هاوڕێکەم بکەوێت"
کەی وتی، ئەویش بەهەمان شێوە زەردەخەنەیەکی دڵرفێن لەسەر لێوی دەخولایەوە،"لە کەی من بوومەتە هاوڕێت؟ گەر وا بێت
زۆر خۆشحاڵ دەبم، هاوڕێیەکی وەک تۆم هەبێ"
سۆرا وتی." چی تایبەت لە من دەدۆزیەوە؟"
" باشە، سەرەتا وام بیر دەکردەوە زۆر دڵڕەق و
بێ هەستیت، تەنانەت کە بینیمیت لە پشتەوەی
بیناکە، وابزانم جەڵتەیەکی کەمم کرد، بەو شێوەیە
لێمت ڕوانی و هەڕەشەت کرد،
بەڵام دواتر کە قسەمان کرد زانیم تۆ پێچەوانەی ئەو
وەسفانەیت کە بۆم دانابوویت پێشتر
بۆیە دەزانم هاوڕێیەتی کردنت ناوازە دەبێت"کەی پێکەنی بە قسەکان پاشان بیری کەوتەوە کەوا
گەشتوونەتە شوێنی مانەوەی سۆرا" کەواتە سوپاس بۆ ئەوەی وا بیر دەکەیتەوە،
هەوڵ دەدەم ببمە هاوڕێیەکی باشتر لەمەش تەنانەت
ئێستا بچۆ شوێنەکەت پشوویەک بدە."" باشە، خوات لەگەڵ، دەتبینمەوە!"
YOU ARE READING
𝘼 𝙨𝙤𝙣𝙜 𝙛𝙤𝙧 𝙡𝙤𝙫𝙚 | 𝐍.𝐍𝐈𝐊𝐈
Romance"گۆرانییەک بۆ خۆشەویستی" Started at : 10th September 2024 Ended at: ???