' گوڵ'
تێڕوانینی سۆرا :
چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ زانینی ئەوەی کە دائەمەزرێم یاخود نا، کۆمەڵێک هەست لەنێو ناخم
کۆ بوونەتەوە، ڕاستی بڵێم وەک وایە هەست بە
هیچ نەکەم، خواردنم پێ هەزم ناکرێ، تەنانەت
ئاوێکیشم پێ قوت نادرێ. دەڵێیت گرێیەک لەنێو
گەرووی قورگم دروست بووە.رۆژانە ڕاهێنانێکی بێ شوومار دەکەم،
ماندووم بەڵام هەست بە خۆم ناکەم،
لەوانەیە تەنها پێویستم بە شتێک بێت کە وام لێبکات
ماندووێتییەکەم بیر بچێتەوە، لام وابێ ئەوەیە
کە دابمەزرێم؟ئەمڕۆ وەک هەموو ڕۆژەکانی تر لەخەو ڕابووم
جلەکانم گۆڕی و قژم ڕێک خستچوومە چێشتخانەکە، هەوڵمدا لەگەڵ کچەکان
شتێک بخۆم بۆ بەیانی"سۆرا، شتێک بخۆ، هم؟"
هێ ون وتیهێ ون کچێکی میهرەبان و بەخشندەیە هەروەک
دایکێک وایە بۆ هەموومان، هەمیشە بیرمان دەهێنێتەوە کە گرنگی بەخۆمان بدەین و خۆمان
فەرامۆش نەکەین، زۆربەی کاتەکان گەر کاتی هەبێت
خواردنمان بۆ دروست دەکات.. خواردنەکانی
بەتامن، دەتوانی هەستی پێ بکەی کە بە گرنگییەوە
درووست کرابێ."هەوڵ ئەدەم"
من وتم و کەوچکەکەم هەڵگرت، کەمێکم
لە شۆرباکە هەڵگرت و خواردم.هەرچۆنێک بێت دەستم کرد بە نانخواردن،
ژەمێکی باشم خوارد،
پاشان هەستام و لە ماڵەوە چوومە دەرەوە بینیم
نیکی لە بەردەم دەرگا وەستابوو"نیکی؟"
بە سەرسوڕمانەوە وتم"سڵاو"
ئەو وتی بە ئاساییانە."سڵاو لە تۆش، کارێکت پێم هەبوو؟"
من وتمنیکی سەری ڕاوەشاند و بە ئاساییانە دەستی
کردەوە قسەکردن:" نا، بیرم کردەوە کە ناوازە دەبێت
پێکەوە ڕێ بکەین بەرەو کۆمپانیا""ئۆ، باشە"
من وتم و سەرم لەقاند و پێکەوە دەستمان
کردە ڕێ کردنبێدەنگییەکی بێزارکەر لە ئارایا بوو، هەر یەکە و
سەری بۆ لایەک دەبرد کە کەمێک سەیری یەکتریان دەکرد
YOU ARE READING
𝘼 𝙨𝙤𝙣𝙜 𝙛𝙤𝙧 𝙡𝙤𝙫𝙚 | 𝐍.𝐍𝐈𝐊𝐈
Romance"گۆرانییەک بۆ خۆشەویستی" Started at : 10th September 2024 Ended at: ???