'چانس'
سەری لەسەر مێزی قوتابخانە دانابوو، و قژە شێواوەکەی ڕوخساری شاردبۆوە
لەنێو خەوێکی قوڵ بوو، بەتەواوەتی هەموو کەسەکانی دەروبەری تەنها وەک ژاوەژاوێک
بوون..."هێی، هەستەوە"
کازوها هاواری دەکرد، و شانی سۆرای دەجوڵاند"واز بهێنە"
سۆرا بە بۆڵە بۆڵەوە وتی و سەری بەرز کردەوە"کۆمپانیای هایب، دەیەوێت گروپێکی نوێی کچان دیبوەیت بکات
دەڵێی چی ناوی خۆمان تۆمار بکەین؟!"
کازوها وتی"چی! بەڕاستی؟!..، بەڵام چۆن دەتوانین ناومان تۆمار بکەین. ئێمە لە ژاپۆن
ئەوان لە کۆریا"
سۆرا سەرەتا بە جۆش و خرۆشەوە وتی بەڵام دوای دەمووچاوێکی خەمبارانەی دروستکرد"گەمژە مەبە!، لەرێگەی وێبسایتی سەرەکی هایب، فۆڕمێک پڕ دەکەیتەوە
دەنگی خۆت دەنێری لەکاتی گۆرانی گووتن، و ڤیدیۆیەکی دانسکردن
گەر شایستە بیت ئەوا بە ئیمەیڵێک دەڵێن دەبێت سەردانی باڵەخانەی سەرەکیمان
بکەیت لە کۆریا"
کازوها ڕوونی کردەوە پاشان دەستی وەک شێوازی فڕۆکەیەک لێکرد و جوڵاندی
و فیکەیەکی لێدا"من و تۆ لە ژاپۆنەوە بەرەو کۆریا"
کازوها وتی و دەستی دانایەوە"بەڕاست!؟ چەند چێژبەخش دەبێت!، دەکرێت کەی ڤیدیۆکان بگرین؟!"
سۆرا وتی"دوای قوتابخانە دەیکەین!"
کازوها وتی"ناتوانم بوەستم، تا دوای قوتابخانە"
سۆرا وتی<< پاش قوتابخانە >>
سۆرا و کازوها دەستییانکرد بە ریکۆرد کردنی ڤیدیۆیەکان، هەردووکیان
دانیشتنەوە و دەستییان کرد بە پڕکردنەوەی پرسیارەکان و ڤیدیۆکانیان دانا
و لە کۆتاییدا ناردییان...پاشان چوونە بالەکۆنی ژوورەکەی کازوها و هەردووکیان دانیشتن و ڕازی قسەیان لێدا
"ڕۆژێک دەبێت، من و تۆ لە گروپێک دەبین پێکەوە پاشان لەسەر یەک ستەیج
نمایش دەکەین، هەزاران نەخێر ملیۆنان هەوادار هاواری ناومان دەکەن و لایتستیکەکانیان
دەجوڵێننەوە و هۆڵە تاریکەکەمان بۆ ڕۆشن دەکەن"
کازوها وتی و تەماشای ئاسمانە تاریک و ساماڵەکەی دەکرد
YOU ARE READING
𝘼 𝙨𝙤𝙣𝙜 𝙛𝙤𝙧 𝙡𝙤𝙫𝙚 | 𝐍.𝐍𝐈𝐊𝐈
Romance"گۆرانییەک بۆ خۆشەویستی" Started at : 10th September 2024 Ended at: ???