بــــەشــــی دووەم

50 22 109
                                    

هاوڕێیان زۆر سوپاس بۆ کۆمێنته جوانەکانتان مەمنوونی ئێوەم 💜


Elma's pov



منێک کە لەتاو چیچان ئاگام لە قسەکانی ئەوان نەمابوو ، دڵم لای هاوڕێکەم بوو ، بەیەکەوە لێرە گەورە بووین ، ئێستە من دەڕۆم بەڵام ئەو زویر بووە لەمن خەتا لەمندا نییە




چاوەکانم کردەوە دەنگی جریوەی چۆلەکەکان ئاسوودەییەکی بەگیانمدا هێنا هەمووان خەوتبوون ، خۆر هێشتا لەنێوان شاخەکاندا خۆی حەشەردابوو ، هەرکە هاتە دەر لە نێو شاخەکاندا منیش ئێرە جێدێڵم

هەستامەوەو بەرەو پەرژینەکە ڕۆشتمە پێشەوەو دەستم لە تەلبەندە گیر کرد ، دەبێ چی داهاتوویەک چاوەڕوانم بێت لە نێو ئەو کۆشکەدا ، دڵنیام ڕووبەڕووی چەند توانجو ڕەخنەی لابەلای زۆر دەبمەوە ، چونکە من کۆیلەم ، سەڕەڕای خزمەتکار بوونم وەک سەرۆکی خزمەتکاران وتی کارێکی دیکەم پێدەکرێ ، دڵنیام هیچ خۆشیەک لەکۆشکدا نابینم وەک ڕۆژی ڕووناک



خۆر هەڵهات دەنگی پاسەوانەکان هات هەمووان بە ترسو لەرزەوە هەستانەوە و وەستان ، هاتبوون بۆ بردنی من بۆ نێو کۆشکەکە ، ترسێک دایگرتم وەک ئەوە وابوو شتێک لە قوڕگم گیر بووبێ نەچێتە خوارەوە ، سکم لەناوەوە کەمێک ئازاری هەبوو ، دەمەوێ بۆکۆتاجار چیچان ببینم پێش ڕۆشتنم بۆ کۆشک ، چاوەکانم دەگێڕا بۆ بینینی چیچان ، هەموو کۆیلەکانم بینی جگە لەئەو


پاسەوانەکه: ئەو سەگەی دوێنێ هەڵبژێردرا لەکوێیە؟
(بە بێزەوە)


هەستم بە شکانەوەی خۆم دەکرد ، ئێلما چاوەڕێ بووی سەرت بۆ دانەوێنن و بتخەنە سەر ئەسپ و پاسەوانەکانیش بەدواتدا بێن؟ بێگومان نەخێر ، هەستم پێکردبوو ، هەرزوو هەستم پێکردبوو لەوێ ژیانم ڕەنگە خراپتر ببێ



هەنگاوم هەڵگرت بۆ پێشەوەو لەبەردەم پاسەوانەکە وەستام لوتی خۆی گرت خێرا ڕووی سوڕاند و هێڵنجی دایەوە

پاسەوانەکە: خێرا بیبەن بۆچی وەستاون؟
(بەهاوارەو توڕەییەوە)

سەریان بەبەڵێ جوڵاند و قۆڵیان بەتوندی ڕادەکێشام بەدوای خۆیاندا ، وەک بڵێی ئاژەڵێک پەل کێش بکەن بۆ سەربڕین ، بەرەو پشتەوەی کۆشک دەیانبردم و پاسەوانەکان بەهۆی بۆنمەوە نەفرەتیان لێدەکردم ، پاشان هەڵیاندامە سەر گژو گیایەکە ، ئەژنۆکانم خشا بە زەویەکەدا ، خێرا سەرم هەڵبڕی و خۆم ڕێک کردەوەو سەرم بۆ پاسەوانەکان دانەواند


پاسەوانەکان: بەو ئاوە خۆت بشۆ و ئەو پۆشاکە لەبەر بکە و سەرۆکی خزمەت کاران کەمێکی دیکە لێرەدەبێ
(بەتووڕەییەوە)

بەجێیان هێشتم ئێمە لەوەرزی پایزداین سەر لەبەیانییە ، هەمیشە سەرلەبەیانیان بەو شێوەیە ساردە ، نزیک ئاوەکە بوومەوە ، ئەو جلە پیسانەم لەبەر خۆم کردەوە کە هێشتا جلی دیکەم لەبەردا بوو

کـــەوتـــنـــە خـــۆشـــەویـــســـتی کــــۆیـــلـــەیـــەکWhere stories live. Discover now