بــەشـــی ســێــیــەم

108 32 52
                                    

Elma's pov




دەرگاکە کرایەوە

چەند خزمەتکارێک و ژنێکی بەجلێکی جیاوازەوە ، لە نێوانیاندا کورسی کەمئەندامی هەبوو ، کوڕێکی لەسەر بوو بەتووڕەیەو هاوارەوە دەیکێشا بە کورسیەکەدا و وەک بورکان هەڵدەچوو و تەنانەت لەگەڵیشیدا دەنگە دەنگێکی درووست کردبوو کە مێشکی سەری دەتەقاند ، لەناوەڕاستی ژوورەکە دایانا ، بەخێرای خزمەتکارەکان ڕۆشتنە دەرەوە ، ئەبێتە ئەوە کیم تێهیۆنگ بێ ، قاچەکانم هێندەی تر دەلەرزین



تێهیۆنگ: من لەژوورێکدا بەند دەکەن؟ من خۆم بڕیار دەدەم لەکوێ بم ئێوە چین هەتا بڕیار بدەن لەکوێ بم؟
(بەهاوارو تووڕەییەوە)


؟؟؟؟: ئارامبەوە تێهیۆنگ بەهۆی منەوە هێشتا لێرەش وەرت دەگرن
(بەئارامی)


تێهیۆنگ: تۆ؟! گاڵتەم پێ دەکەی؟ نەفرەتی سۆزانی تۆ بەهۆی منەوە پلەی باڵات بەدەست هێناو گەشتیتە ئەم پۆستە ئێستەش دەدەیتەوە لەڕووم؟ تۆ چ دایکێکیت

دەنگی توڕەیی و هاوارەکەی هێندە بەرز بوو هەرکەس لەبەرامبەری بوایە دەترسا لێی ، کێ بەرگەی ئەو هاوارو توڕەییە جەرگ بڕە دەگرێ ، چەنێک دوور بووم لێی هێشتا دەترسام لێی سەرەڕای نەبوونی قاچی هێزی زۆری هەیە و ترسناکە



بەتوندی زلەیەکی لێدرا لەلایەن ئەو ژنەوە کە ڕووی سوڕێندا بۆ لایەکی دیکە ، دەنگی زلەکەی ئەو ژنە دەنگی دایەوە بەنێو ژوورەکەدا بێدەنگیەکی دوای زلەکە بڵاو بوویەوە بەنێو ژوورەکەدا ، دەنگی توند بوونی هەناسەی تێهیۆنگ دەهات لەگەڵ ئەو ژنەی بەرامبەری کە دەرکەوت دایکیەتی ، دایکی هەناسەیەکی بێزاری هەڵکێشاو دەستەکانی لەسەر کەمەری داناو کەمێک وەستا ، پاشان سەری هەژاند و بەرەو دەرەوە ڕێکەوت دەرگاکەی بەتوندی داخست


تێهیۆنگ بەهەموو هێزی دەیکێشا بە کورسی کەم ئەندامیەکەیدا  ، کە تووڕەیی خۆی بەسەر ئەوەدا بەتەڵ دەکردەوە چی ئەگەر بزانێ کۆیلەیەک لەبەردەمی هەیە؟ دڵنیام بەر ئەبێتە گیانی منەوە بۆ بەتاڵ کردنەوەی تووڕەییەکانی

لەپڕ بەتیژی ئاوڕی دایەوەو لەمنی ڕووانی ، دەستەکانم بەتوندی گیر کرد لە جێگەی نوستنەکەوە لەترسدا ، هەناسەم بۆ نادرێت ، کەمێک چاوەکانی بچووک کردەوەو نووسراوەکەی سەر سنگمی بینی ، وشک بوو لە جێگەی خۆی ، سەرەتا کەمێک پێکەنی ، تەزوویەک بەلاشەمدا هات ، پاشان بەهەموو هێزی هاواری کرد

تێهیۆنگ: چ نەفرەتیەک هەیە لێرەدا؟ بۆچی ئەمەم لەگەڵ دەکەن؟ دوور بکەوە گەمژەی پیس لەپێش چاوم مەمێنە ،بێز لە لاشەت دەکەمەوە ، تەنانەت بگەمە ڕادەیەک ئارەزووەکانم دەستم بەسەردا بگرن هەرگیز بێزم نایەت نزیکی کۆیلەیەکی پیس ببمەوە لەبەر چاوم مەمێنە
(بەهاوار و توڕەییەکی زۆرەوە)

کـــەوتـــنـــە خـــۆشـــەویـــســـتی کــــۆیـــلـــەیـــەکWhere stories live. Discover now