سەرەتا بەناوی خودا
پاش ئەوەی ئەم کتێبەم دانا جاری پێشوو ڕیپۆرتی لێدراو واتپاد سوتاندی و کتێبەکەی نەهێشتەوە ئەمشەو دووبارە سەرلەنوێ دایدەنێمەوە ، خوێنەرە لەدڵا شیرینەکانم داوایان دەکردەوە ، هیوادارم یارمەتیم بدەن سەرلەنوێ کە دایدەنێمەوە
Elma's pov
لە ساڵی ١٨٩١ سەدەی بیستەم ئەو سەدەیەی خانەدانەکان حوکومیان بەسەر کۆیلەکاندا دەکرد ، ئەو سەدەیەی ڕێژەی کۆیلەکان لە دانیشتوانی ناو شارەکان زۆرتر بوون
کۆیلەکان وەک مرۆڤ هیچکات سەیر نەدەکران بەڵکو لەئاژەڵ کەمتر دادەنران ، ئاژەڵەکان بەخێو دەکرانو خۆشەدەویستران و ئازاد بوون
بەڵام کۆیلەکان شتێک بەناوی ئازادی بوونی نەبوو تەنانەت مافی وتنی هیچ وشەیەکیان نییە مەگەر خاوەنەکەی پرسیاریان لێبکات ، بەدەست خۆیان نەبوو کەی دەمرن بەدەست خاوەنەکانیان بوو ، ئەگەر یەکێک لەوان هەوڵی خۆکوشتنی دابا و خاوەنەکەی پێی بزانیبا ئەوا هەتا دەمرد بە قامچی لێیان دەدا و خوێیان بەسەر برینەکانیدا دەکرد
ئەو کۆیلانەشی کە پیر دەبوون دەیانخستنە نێو ژوورێکی پڕبوو لە بانزین کە دەرگایەکی ئاسنینی هەبوو و سەرەکەی دووکەڵ کێشێکی هەبوو کە بۆنی مردووی کۆیلە ئازیزەکانمانی دەکردە دەرەوە و لەپاڵ دووکەڵ کێشەکەش کونێک لەشێوەی بازنە کە دەرگایەکی بچووکی هەبوو لەوێوە ئاگرەکەیان دەهاویشتە نێو ژوورەکەوەو دەرگا بچووکەکەیان کەپس دەکرد ، لەتاو ئازار هاواریان دەکردو دەیان ناڵاند
لەساڵی ١٨٨٧ سێ لە خێزانە خانەدانەکانی کۆریا لەوڵاتی خۆیان کۆچیان کرد بۆ فەڕەنسا ، ئەو سێ خێزانەش خێزانی هان کە گەورەترین هێزو دەسەڵاتی لەخۆ گرتبوو خێزانی کیم هێزو دەسەڵاتی هەبوو بەڵام بەقەت خێزانی هان نا ، خێزانی جونگ هێزو دەسەڵاتیان هەبوو بەڵام هێندە زۆر نا ، گەشتنە خاکی فەڕەنسا زووبە زووی خاکێکی زۆریان کڕی پاش ماوەی ساڵێک ناکۆکی درووست بوو بەهۆی تەماح تێبڕینە خاکی یەکترەوە ئەویش خێزانی کیم بوو چاویان بڕیبووە خاکی جونگەوە بۆ داگیرکردن
هەر بۆیەش لەساڵی ١٨٨٨ جەنگ ڕوویدا لە نێوان خێزانی جونگ و خێزانی کیم ، پاش شەڕێکو خوێن ڕشتنی زۆر و ململانێیەکی زۆر خێزانی کیم توانیان دەست بەسەر خاکی خێزانی جونگدا بگرن ، هەر بۆیەش خێزانی کیم لە دەسەڵاتو هێزدا هاوشانی خێزانی هان بوویەوە ، هیچ خێزانێک بەناوی خێزانی جونگ بوونی نەما ، هەموو دارو دەستەی خێزانی جونگ تێکەڵی خێزانی کیم کران کە کران بەکۆیلەی ئەوان
YOU ARE READING
کـــەوتـــنـــە خـــۆشـــەویـــســـتی کــــۆیـــلـــەیـــەک
Romantizmکەوتـــمـــە نێـــو گۆمــاوێکی قوڕەوە بێ ئەوەی پــێــی بزانم هەوڵی دەرباز بوونم دەدا و هەتا زیاتر هەوڵمدا زیاتر نقوم دەبووم ئەویش کەوتنە خۆشەویستی داوی تۆ بوو ئەم چیرۆکە پێشتر پۆستم کرد بوو بەهۆی ڕیپۆرت لێدانەوە واتپاد سووتاندی بۆیە دووبارە دای ئەن...