..
سەلمان ئاوەکەی کرد بەئاگرەکەدا
بۆساتێکوەستا وسێری دوکەڵی ئاگرەکەی دەکرد کەخەریک بوو تەواو دەکوژیەوە
دوبارە جامێکی تری ئاڵتونی پڕ ئاوی هێنا
و دوبارە کردیــــ بەسەر ئاگرەکەدا
وەلەگەڵ تەواو بونی دوا دڵۆپی ئاوی نێو جامەئاڵتونیەکان جامەکەی فڕدەدا
سەلمان بەردەوام سێری پاشماوەی ئاگرەکەی دەکرد
هێندەی نەبرد کۆیلەکانی ئاگردانە پیرۆزەکە هاتنەلای ئاگردانەکە
لەگەڵ بینی دوکەڵی ئاگرەکە بەدەستەکانیان ئەیان کێشا بەسەری خۆیاندا
هەندێـکیان لەگەڵ کێشانیان بەخۆیاندا هاواریان دەکرد ودەنگیان بەرزدەکردەوە
وە لەهەمان کاتدا دوان لەکۆیلەکان بەخێرای داریان دەخسته ئاگردانەکە
هەوڵیان ئەدا ئەو تریشقە ئاگرەی مابوو دوبارە هەڵکەنەوە وبەخێرای باوەشێنی ئاگرەکەیان دەکرد
سەلمان تەنها ڕاوەستا بوو
وە بەردەوام بوو لەڕوانیی بۆ ئاگردانەکە
تـاکو بەهۆش خۆی هاتەوە بەهاوارێکی بەرزی کۆیلەکیان
سەری بەرز کردەوەو لەدەرگاگەورەکەی ڕوانی
هەنگاوی هەڵهێنا و بەرەو ڕوی دەرگاکە
لەهەر هەنگاوێکی دا جۆشێک لەجەستەی دا دروست دەبوو کەخۆشی نەیدەزانی کەچیە
-سەلمان دەزانی چیت کرد؟
دوبارە ئەو دەنگانە گەڕانەوە نێو گوێکانی سەلمان
-گەر باوکت بەوکارەبزانێ زۆر بێ ئومێد دەبێت لێت !
-تۆ خودا پیرۆزە سەد ساڵەکەی باوباپیرانت ژاکاند
چاوەڕێی بە توشی بەڵاو نەگریسێکی زۆر قورس دەبی دڵنیــابە لەوە سەلمان!سەلمان بەتوندی دەستەکانی بەسەریەوە گرت
بۆساتێک چاوەکانی داخست لەتاو ئازارە لەناکاوەکەی سەری
بـەڵام هێشتر نەوەستاا بەڵکو دوبارە هەنگاوی گەورەی هەڵهێنا و ئەم جارە تەواو گەیشتە بەردەم دەرگا گەورەکە
دەرگاکەی کردەوەو بەرەو لای ئەسپە کەی چوو کەلە کێلگەکە خەریک بوون خواردنیان پێدەدا
بێ ئەوەی کات بەفیرۆ بدات خێرا ئەو چەرمەی دروست کرابوو بۆ سەر ئەسپەکە و بێ ئەوەی وەڵامی هیچ کام لەو کۆیلانە بداتەوە ڕۆیشــت
أنت تقرأ
سـلــمان فارســی
Randomپێخەمبەر (د.خ) فەرمووی : بەهەشت تامەزرۆیەوە چاوەڕێی سێ کەســە ئەوانیـــش علی عەممار ســـەلمان " "مادام راستی ھەیەدرۆ بەکارناھێنم :مادام حەلال ھەیەحەرام بەکارناھێنم مادام دەزانم خودا دەمبینی تاوان ناکەم مادام خۆم عەیبم ھەیەباسی عەیبی خەلکی نا...