(۷)

20 8 8
                                    

..

دووەم ڕۆژی پرسەکەی ئەو پیاوەپیرەبوو

دوو پیاوی گەنج خۆیان کردبەماڵەکەیـدا
وتیان

"ئەمەیە خەڵکینە دەیەوێ دەست بەسەر ماڵەو سامانەکەی باوکماندا بگرێـت!"

سەلمان هەڵستایەوە بۆبەرگری کردن لەخۆی بـەڵام
درەنگ بوو خەڵکەکە قۆڵیان گرت و فڕیان دایە دەرەوە

لەبەردەم دەرگاکە کەوتوبوو بەوەنەوەستان دەستیان کرد بە بەرد باران کردنی

سەلمان هەرچی قسەی دەکرد کەوانەکەن هیچ شتێک بەو شێوەیه نیە ،بەڵام کەس گوێی ڕانەدەگرت بەردەوام بون لەبەردبارانکردنی

سەلمان هەڵستایەوەو دوبارە ملی ڕێگای گرتەبەر بەرەو دەرەوەی شارەکە
خوێن لەتەوقی سەریەوە دەهاتەخوار

پێشـئەوەی بچێتەدەرەوە بەتەواوی

چەنـد پیاوێـک کەبەسەر ئەسپەوە بوون
هەمان پیاوەکانی جارەکەی پێشـو بون

وتیان

"ئەسپەکەت نەخۆش بوو مرداربویەوە چۆن بەوشێوەیە دەمان خەڵەتێنی ؟"

سەلمان تێنەدەگەیشت لەوەی ئەوان دەیان وت

ئەسپەکەی تەندروست باش بوو ئەوکاتەی لایبوو

هیچ وەڵامێکی نەدانەوە

تاکو دوبارە قسەیان کرد

"شتێکی دیکەمان دەوێت لەجێی ئەسپەکە!"

سەلمان نزیکیان بویەوە وتی

"سوێند بێ بەوخوایەی ئەی پەرستم ئەوی لێمتان برد هەموو سەروەتەکەی من بوو "

بزەیەکی نەگریسانەیان کرد بەوچاو ئاماژەیان بۆ پیاوەکانیان کرد کەبەرەو سەلمان بڕۆن

ئەوانیش هاتن و دەستی سەلمانیان گرت بەدوونەفەرەوە و له دواوە دەستیان بەستەوە

"ئەوە ئێوە چیم لێدەکەن !"

سەلمان بەردەوام بوو لەوتنی ئەو ڕستەیە تاکو یەکێک لەپیاوەکان بەقسەهات

"تۆ چیتر کۆیلەی ئێمە ئەبیـت"

سەلمان چاوەکانی کرانەوە وفراوان بوو بەو قسەیەی ئەوپیاوە

کۆیلە

ئەوباش دەیزانی کەدواتر چیبەسەر دێـت
وەک وکاڵا بازرگانی پێوەدەکەن

سەلمان بەدوای ئەو پیاوانەوەبوو بەپیادە
لەکاتێک دا کەوەک وئاژەڵ بەپەتێکەوە بەسترابو ملی
بەرەو شارێکی دیکەدەڕۆیشـتن بۆبازرگانی
جگەلەو چەن کۆیلەیەکی دیکەشیان لەگەڵ دابوو



ڕێگاکە دوور وتاقەت پڕوکێن بوو بەڵام بۆسەلمان هەزار جار خراپتر بوو

سەلمان لەبیرو هزنی خۆیدا تیامابوو

سـلــمان فارســیحيث تعيش القصص. اكتشف الآن