"بۆچی هیچ ئاگرێک لێرە نابینم؟"
سەلمان دەی وت کەهێشتر سەرنجی لەسەر تەواوی شوێنەکەبوو
"کوڕی خـۆم ئێمە ئاگر ناپەرەستین خودای ئێمە اللە ی تاقانەیە هیچ خودایەکی تر لەوزیاتر شایەنی پەرستن نیە !"
سەلمان سەرسامبوبو
ئەمە شتـانێکی تازە بو کەئەم لاوە بیستبێتی
جای چ لاوێکی وەک سەلمانیش
کە هەرلەمنداڵیەوە ئارەزوی زانینی زانیاری تازەی هەبووە
"ئایا ئێـــــوە لادەرن ؟ باسی چ خوایەک دەکەن ؟ ئێمە سیو شەش خودامان هەیە وە سیانیــان لەهەموویان گەورەترن و پیرۆز ترن ئێوە باسی کام خودا دەکەن ؟ "
قەشەکە سەرسامی لەچاوانی دەبینرا
زەدەخەنەیەک لەسەر لێوانی دروست بوو هاتە پێشتر لێی و تی
" خودای ئێمە یەکەو نابێتە دوو بەس خۆیەتی و هەرخۆی هەموو ئادەمیزادو ئەم کەونەو کاهیناتەی دروســـت کــــردووە ئەو خودانەی ئێوەی مەجوسی بەخودای خۆتانی دادەنێن ئەوانەهەموی دروستکاراوی ئافەرینی تاقانەن "
سەلمان گیانی کەوتە لەرزە و بۆساتێــک بیری دەکردەوە
چۆن دەبێ بەم جۆرەبەرامبەر خوداکانمان قسەبکەن ؟
یاعنی ئێمە چەندەهاساڵە باوکم وباپیرانم هەمووی بەدڕۆئەمەنایان بەخودای خۆیانداناوە ؟؟
ئایا ئێمە زۆر دواکەوتوین ؟
بۆچی من ئێستا ئەوەدەبیستم ئایا باوکمو باپیرانیشم دەربارەی ئەمەیان دەزانی ؟
یاخود ئەمە تەنها خورافیاتەو ئەمانەش شێت گەڵێکی ئەم ناوچەیەن !
کە لادەرێکی گەڵێک توندن...چەندەها ساڵە پەرستنی ئەو هەمو خەڵک وکۆیلەیە بەدرۆ بوە؟
"ئێوە چۆن دەتوانن بڵێن کە تەنها یەک خودا هەیە بەلگەتان چیــەلەسەر ئەوگفتەی کەدەڵێن ؟!"
سەلمان زۆر بەباوەڕبون بەخۆوەئەو قسەی کرد
ئەوەسورشتی ئەوە بەبێ بونی بەلگەی بینراو ناتوانێ شتـانێک قبوڵ بکات" خۆت بگەرێ و لێی بکۆڵەوە بزانە ئەوکات دەزانی خودای کامان گەورەترە و بەدەسەڵاترە ئەی کوڕی لاو !"

YOU ARE READING
سـلــمان فارســی | بەردەوامــــە |
Randomمرۆڤ دەبێت لە ژیانیدا بەدوای حەقیقەتدا بگەڕێت و هەوڵ بدات بیناسێتەوە مرۆڤ بۆ ئەم مەبەستە دروستکراوە و ئەگەر مرۆڤ بیەوێت کەسێکی ئاسایی بناسێت کە پێغەمبەر نییە بەڵام عەقڵێکی ئارەزووی گەیشتن بە ڕاستی هەیە کە پەیوەندی بە نیگەرانی و بیرکردنەوە و هیچ شتێک...