...
سەلـمان بەرەولای ئەسـپەکەی ڕۆیشـــت
پەتەکەی کەبەبەردەکەوە بەستبوی کردیەوە
وەسواری ئەسپەکەی بوو
غاری دەدا غاری دەدا بەخێرایی
بـــەرەو ڕێگـایەک کە کەس نازانێ لەکوێــ کۆتایی دێـــت
تاکە شت کەلێی دڵنیابوو ئەوەبوو کە چیـتر پەشیمان بونەوەنیــە
بەتەواوی هەبونیەوە قەناعەتی بەوەهێنابوو کە ئەمەی ئێسـتاکە خەریــکە بەرەو پیری دەڕوات
ئەوشـــتەیە کەچەندیـن ساڵــە لێی بەگومانـــە
لەگـەڵ بیرکردنەوەی زیاتر دەربارەی زیاتر غاردانی ئەسپەکەی خێراتر ئەکـرد
ئێســتاکە سەلمان گەیشــت بە شام
لەدورەوە گوندێکی لێوە دیار بـوو
بـەڵام ئەسپەکەی چیتر نەدەڕۆیشــت
پێویستی ئاو خۆراک هەبوو
کەلەو بیابانە وشەکەی شامیشدا کەئەم لێی وەستـا بوو جگەلە لمو بەردۆچکە و تاشە بەرد هیچی دیکەی لێنەبــوو
سەلمان خەریک بوو بیری دەکردەوە لەڕێگەچارەیەک تاکو خۆیی و ئەسپەکەی لەبرسێتی ڕزگار بکــات
ئەسپەکەی دوبارە بە تاشە بەردێکی گەورەوە بەستەوە و خۆشـی بەپێ کەوتە گەڕان بەنێو بیابانەکەدا
چەن پیاوێکـی لەدورەوە بینی کە خەریک بون بەحوشترەکانیان بەرەو لای ئەمان دەهـاتن
زیاتر لەبازرگان دەچــون
سەلمان هیوایەک لەدڵیدا تەشەنەی سەند بەبینی ئەوپیاوانە
بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد
"لێره وە لێره وە !"
یەکێک لەوانەی لەسەر حوشتـرێک بوو سەلمانی بینی
بەوانی دیکەی وت و ئەوانیش کاروانەکەیان بەرەو لای سەلمان ئاڕاستەپێ کـرد
سەلمان گەڕایەوەلای ئەسپەکەی و پەتەکەی ڕادەکێشا لەدوای خۆیی بەرەولای ئەوان دەڕۆیشـت
"کوڕی لاو لەم بیابانەچ کارەی ؟"
سەلمان وەڵامی دایەوە
"دەمەوێ بگەمە ئەو گوندە دەتوانن یارمەتیەکی خۆم وئەسپەکەم بدەن بەپێدانی هەندێک عازوقە ؟"
هەرسێ پیاوەکە پێکەنینێکیان کرد لەنێوان خۆیاندا
یەکێک لەپیاوەکان بە ئیشارەت بەو پیاوەی وت کە لەگەڵ سەلمان قسەی دەکرد کە ڕازی بێــت
أنت تقرأ
سـلــمان فارســی
Randomپێخەمبەر (د.خ) فەرمووی : بەهەشت تامەزرۆیەوە چاوەڕێی سێ کەســە ئەوانیـــش علی عەممار ســـەلمان " "مادام راستی ھەیەدرۆ بەکارناھێنم :مادام حەلال ھەیەحەرام بەکارناھێنم مادام دەزانم خودا دەمبینی تاوان ناکەم مادام خۆم عەیبم ھەیەباسی عەیبی خەلکی نا...