Part 20

16 4 0
                                    




هەلاو کونە جەماعەت ...

لە مێژە پارتی نوێم دانەنایە..

یەڵا دڵەکانم ئەکتیف بن لۆ ئەوەی بەردەوام بم....

فۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن❤❤❤

سۆیا یەکسەر کتێبەکەی کردەوە بینی هەموو روداوەکانی تێدا نوسراوە وە لە کۆتایی لاپەرەکە نوسراوە
(کۆتایی)

وە نوسرابوو نابێ هیچ لە کارەکتەرەکانی ناو کتێبەکە بزانن کە ئەوە چیرۆکە ئەگەر نا چیرۆکەکە کۆتایی دێ....

سۆیا سەری سورمابوو ئەوە واتایی چییە؟

ناتوانم هیچی دی ئەو ببینمەوە؟

ناتوانم جیمین ببینمەوە

سۆیا:نا.... نا تکایە ئەوە هەڵەی من بوو نەدەبوو هیچم پێ گوتبا نەدەبایە راستیەکانم گوتبا ئیستا چی بکەم؟

نا ئاخر من تازە هەستەکانم بۆ ئەو باس کرد ئەو تازە زانیبوویی کە من ئەوم خۆش دەوێ چۆن دەبێ وا کۆتایی بێ؟

ئاخر بۆ وام لێ دێ بۆچی دەبێ ئەوەندە گران بێ بە دەستهێنانێ خەونێکم ؟من تازە بەو گەیشتم من بۆ لەو هەموو کورانەی لە دونیا هەن ئاشقی کارکتەری کتێبێک بووم😔

دوایی سەیری کرد لە لاپەرەی کۆتایی کتێبەکە نوسرابوە ئەگەر دەتەوێ کۆتایی چیرۆکە بگۆری
(دروسکەری چیرۆکەکە بدۆزەوە)...

سۆیا سەیری بەو وتەیە هاتت
ئایا دەتوانم چیرۆکەکە بگۆرم؟

بەڵام دروسکەری ئەو چیرۆکە کێیە؟

چۆن بیدۆزمەوە؟

بە دەم ئەو قسانەو گریانەوە خەوی لێکەوت
بەیانیەکەی کە خەبەری بۆوە بە دەنگی زەنگی مۆبایلەکەی سۆیا نەیدەویست لە جێگاکەی هەلسێ تاقەتی هیچی نەبوو..

بەڵام بە زۆر خۆی کۆکردەوە و هەلسا و خۆی گۆری چووە قوتابخانە
هەموو ئەو شتانەی کە بینیبووی لۆ سویون باس کرد سویون هەولی دەدا کە ئارامی بکاتەوە

ئەو رۆژە سۆیا  هیچ ئاگای لە وانەکانی نەبوو..

کاتەک وانەکانی تەواو بوو بەرێ کەوت لۆ ماڵێ

لە رێگا جێسی بینی ..

سۆیا چووە لای جێسی هەوالێ پرسی
جێسی:سۆیا بۆ وا بێزار دیاری شتێک بووە؟

ئا دەمویست پێت بلێم من لە جیمین رزگارم بوو

لە خەوما لە رۆژی ئاهانگەکەم کچێک هاتوو ئەو ئاهانگەی وەستاند وە بۆ هەمیشە ئەو کورەم لە کۆڵ بۆوە...

The elf in my book جنۆکەی ناو کتێبەکەم😈Where stories live. Discover now