Part 21

12 3 0
                                    



هەلاو کونە جەرگەکانم هیوادارم هەمووتان باش بن❤❤

ماوەیەکە پارتی نوێم دانەنایە 😅

یەلا جەماعات فۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن باشە درەکانم ئەکتیف بن

یەڵا لۆ پارتی نوێ...

سۆیا گەرایەوە ماڵەوە جلەکانی گۆری و نانی خوارد یارمەتی دایکی دا لە پاکردنەوەی مالەوە

دواتر دەستی کرد بە خوێندنی وانەکانی هەموو وانەکانی تەواو کرد سەیری کاتژمێری کرد کاتی خەو هاتتووە چووە سەر جێگاکەی زۆر ماندوو بوو بەڵام هەر لەسەر جێگاکەی سەیری کتێبەکەی دەکرد بیری هەموو ئەو یادگاریانەی دەکرد کە لەگەل جیمین هەیبوو ئەو یادگاریانەی کەنار دەریا و یەکەم کاتی یەکتر ناسینیان

سۆیا هەستا کتێبەکەی کردەوە و هەموو ئەو شتانەی دەخوێندەوە کە تێدا نوسرابوو پێدەکەنی باشە من بۆ چیرۆکێک دەخوێنمەوە کە هەمووی دەزانم ؟

یان من بیری ئەوم کردووە ؟

بەڵێ من بیرم کردووە بیری هەموو ئەو کاتانەم کردووە کە لەگەڵی بووم گرنگی نادەم ئەو کێیە ئەگەر ئەو کارەکتەری کتێبێکیش بێ یان هەر چییەک بێ ئەگەر ئەو تەنها خەیالیش بێ هەر خۆشم دەوێ

ئەگەر ئەو تەنها خەیاڵی من بێ ئەوە با بەردەوام لە ناو خەیاڵم بم با هەرگیز نێمەوە ژیانی راستی گرنگی نادەم با لای ئەو بم ئەوەم دەوێ کتێبەکەی لە باوەشی خۆی داناو خەوی لێکەوت..

بەیانی هاتت تیشکی خۆر هەموو شوێنەکانی روناک کردوە سۆیا زۆر بە تامەزرۆیی هەستا و خۆی گۆری و نانی خوارد ..

د سۆیا:کچم چی بووە بۆ وا خێرایی ؟خۆ شتێک بەبووە؟

سۆیا:نا دایە تەنها دەمەوێ کەمەک زوو بگەمە قوتابخانە کارم هەیە...

د سۆیا:باشە کچم ئاگاداری خۆت بە

سۆیا:باشە دایە گیان

سۆیا زوو جانتاکەی هەلگرت بەرێ کەوت بۆ قوتابخانە ...

لەوێ زوو چاوی بە سویون کرد رای کردە لای ..

سۆیا:سویون ئەەوجانتایە بگرە دەچمە لای بەریوەبەر

سویون :بۆچی چی بووە ؟

سۆیا:مەسەلەیەکی دورو درێژە ئەوە بگرە ئیستا دێمەوە

سویون :باشە..

سۆیا رای کردوە لای ژوورەکەی بەریوەبەر لای دەرگاکە وەستا ..

بەریوەبەر:بەڵی فەرموو

سۆیا چووە ژوورەوە

سۆیا:ببورە بەریوەبەر تەنها کەمەک پسیارم هەبوو دەتوانم دانیشم؟

بەریوەبەر :هیوادارم کارەکەت زۆر نەبێ چونکە کارم زۆرە

سۆیا:تکایە کارەکە زۆر گرنگە...

بەریوەبەر :باشە دانیشە

سۆیا دانیشت

بەریوەبەر:بەڵی ناوت چییە؟

سۆیا :ناوم سۆیایە

بەریوەبەر :باشە سۆیا چیت دەوێ ئەو کارە گرنگە چییە؟؟

سۆیا:ببورە لە کاتم گرتی بەڵام پسیارێکم هەیە جیمین چی تۆیە؟

بەریوەبەر :چی کێ؟

سۆیا:جیمین

بەریوەبەر :تۆ چی دەزانی دەربارەی جیمین

؟من هەتا ئیستا باسی ئەوم لۆ کەس نەکردییە؟

سۆیا:تکایە بەریوەبەر پێم بلێ ئەو دەناسی یان نا کارێکی گرنگم پێییە

بەریوەبەر :بەڵی دەیناسم بەڵام تا ئیستا ئەوم بە هیچ کەس نەگوتوە تەنها ئەوانەی کە لەمیژە دەمناسن دەزانن کورێکم هەیە ناوی جیمینە

سۆیا:جیمین کوری تۆیە؟

بەریوەبەر :بەڵی ئەو کورمە

سۆیا :باشە ئەی چی لێ هاتتوە لۆ ئیستا لات نییە؟

بەریوەبەر:سۆیا دەزانی زۆر پسیار دەکەی بۆچی ناچارم کە ئەوانەت وەڵام بدەمەوە؟

سۆیا:ببوەرە بەریز بەڵام من لەبەر خاتری کورەکەتمە من دەمووێ ئەو رزگار بکەم

بەریوەبەر :ئەو ئیدی رزگاری نابێ خۆت ماندوو مەکە

سۆیا :بۆ رزگاری نابێ؟

بەریوەبەر :تۆ یەکەم کەسی لەم قوتابخانەیە دەزانی جیمین کوری منە..

جیمین کوری منە ئەوە ٢ ساڵە بێ هۆشە لە نەخۆشخانە کەوتووە...

سۆیا:چی ؟ئەی من وامزانی تەنها کارکتەرێکی ناو کتێبێکە

بەریوەبەر :چی کتابی چی؟

.............................................................

ئەوەش پارتی نوێ دڵەکانم هیوادارم بە دڵتان بێ بێ ئەکتیف مەرۆن ...

ئایا جیمین کارکتەری نا کتێبێکە یان بەراستی لە ژیانی راستەقینەدا هەیە؟

لە پارتەکانی دی دەزانین.....

The elf in my book جنۆکەی ناو کتێبەکەم😈Where stories live. Discover now