Part 3

31 8 0
                                    





هەلاو جەعامەت کونە هیوادارم هەموتان باش بن ☺☺

یەلا با دەست بە پارتی نوێ بکەین👍


فۆت

کۆمێنت



کتێبەکەی کردووە دەستی کرد بە خوێندنەوەی باسی لە کوڕێک دەکرد کە ناوی پارک جیمینە کە تەمەنی ٢٧ ساڵە وە کوری یەکێک لە دەوڵەمەندترین بازرگانەکانی کۆریایە

وە باوکی یەکێکە لە بەناوبانگترین کەسەکانی کۆریا بەڵام جیمین کوڕێکی زۆر لوت بەرزو خۆرییە زوربەی کاتەکانی لە بار و کچەکان بەسەر دەبات

چیرۆکەکە کاتێک دەست پێ دەکات کە پارک جیمین چۆتە بار و کات لەگەڵ کچەکان بەسەر دەبات

بەڵام ئەو شەوە جیمین زۆر سەرخۆش دەبێت بە رادەیەک هیج ئاگای لە خۆی نامێنێ

دوایی مانەوەی کاتێکی زۆر لەوێ دەیەوێ بگەرێتە ماڵەوە لە رێگا کاتێک زۆر سەرخۆشە
بە رادەیەک بە ئەولاو ئەولادا دەکەوێ

کۆمەڵێک کەسی شەرانگێز دێنە بەردەمی دەست دەکات بە شەر کردن لەگەڵیان بەڵام بێگومان پارک جیمن توانای ئەوانی نیە بەهۆی زۆر خواردنەوە تەواوی هەوڵی خۆی دەدا کە لێیان بدات بەڵام ناتوانێ

بۆیە یەکێک لە پیاوەکان بە چەقۆ لێی دەدات پارک جیمین زۆر بە خراپی بریندار دەبێت دەکەوێتە سەر زەوی وە کەسیش لەوێ نیە تا رزگاریی بکات

سۆیا لە خوێندنەوەی چیرۆکەکە بوو دایکی بانگی دەکات دەچیتە لای بزانێ چی دەوێ کتێبە بە کراوەیی لەسەر سیسەمەکە بە جێ دەهێڵێ

دوایی ئەوەی سۆیا چووە لای دایکی زۆر بە پەرۆشەوە دەگەرێتەوە بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکە

کاتێ دێتە ژووەرەکەی دەبینی کە رووناکییەک لە کتێبەکەوە دەردەچی سۆیا زۆر پیی سەیر دەبێ سەرەتا ناوێرێ بچێتە نزیک بەڵام دواتر هێز دەداتە خۆی

نزیک دەکەوێتەوە دەست لە رووناکیەکە دەدات راستەوخۆ دەچێتە ناو کتێبەکە

کاتێک بە خۆی هاتەوە پارک جیمینی بە برینداریی لە پێشی خۆی بینی کە لەسەر زەوی کەوتبوو لاشەی هەمووی خوێن بوو جیمین داوای یارمەتی لە سۆیا کرد

چی ئیرە کوێیە ؟
تۆ کێی پارک جیمین؟
من لۆ هاتیمە ئیرە؟

سۆیا بۆ ماوەیەک زۆر پەشۆکا بوو نەیدەزانی چی بکات ئایا ئەو بەراستی هاتۆتە جیهانێکی دی هاتۆتە ناو کتێبەکە؟

سەرەتا بە دوای کتێبەکە دەگەرا چونکە دەیزانی بەهۆیی ئەوەوە هاتوتە ئیرە

سۆیا بە دوایی کتێبەکە دەگەرا.....

جیمین :یارمەتی یارمەتییی ئا...ئا......

سۆیا خێرا رایکردە لای

سۆیا:  تۆ باشێ ؟....

یەکەم شت دەبی  جیمین رزگار بکەم هەوڵیدا رایبکێشێ بەڵام هیچ سودی نەبوو تەنانەت خوێن بەربونەکە خراپتر بوو بە چاکەتەکەی خۆی لەبەر کردوە و لە برینەکەی جیمینی پێچا

نەیدەزانی چی بکا هەر وای دەزانی خەونە بەزۆر توانی لەو شۆکە دەرچێ و رۆیی بە دوایی کەسێکدا بگەرێ کە یارمەتی بدات هەتا لە بەختی ئەو تەکسیەک بە وێدا تێپەری و داوای یارمەتی لێ کرد دواتر بە زۆر بردیانە ناو تەکسیەکەو بەرێ کەوتن لۆ نەخۆشخانە

پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە دکتۆرەکە هاتە دەرەوە و گوتی کە خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتووە

بەڵام دواتر ژیانی لە مردن رزگار بووە چونکە زوو ئەویان گەیاندۆتە نەخۆشخانە

سۆیا بەو هەواڵە زۆر دلخۆش بوو دواتر سەری لەبەر خۆیەوە ناو بیری دەکردەوە

سۆیا:باشە من بۆچی لێرەم ؟ بۆچی ئەوم رزگار کرد خۆ ئەو تەنها کارەکتەرێکی ناو کتێبێکەو تەواو ئەو شتانە چین کە روو دەدەن؟

لەو بیرکردنەوانە بوو دوبارە خۆی لە ژووری خۆی بینیەوە گەرایەوە جیهانەکەی خۆیی






ئەو پارتەش تەواو ❤❤

ئایا نهێنی ئەو کتێبە چییە ؟
ئایا دەتوانی دوبارە جیمین ببینێتەوە لە پارتەکانی دی دەزانین☺☺👍

The elf in my book جنۆکەی ناو کتێبەکەم😈Where stories live. Discover now