Part 4

27 7 0
                                    

جەعامەت کونە وەزعتان کووە ❤❤❤

ئەوەش پارتی نوێ فۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن ئەگەر نا بەردەوام نابم لەو چیرۆکە🙂

یەڵا با دەست پێ بکەین👍

لەو خەیاڵانە بوو راستەوخۆ لەو جیهانە چووە دەرەوە گەرایەوە ناو ژوورەکەی سەیری کتێبەکەی کرد کە باسی لە کەسێک دەکرد کە جیمینی رزگار کردووە و بردوویەتی بۆ نەخۆشخانە و ژیانی لە مردن ڕزگار بوو ویستی پەرەکانی دوایی ئەو بخوێنێتەوە بەڵام پەرەکان بە تەواوی سپی بوون

سۆیا:ئایا من بەراستی خەو دەبینم ئەو شتانە چین کە روو دەدەن؟

پال کەوت بیری لە هەموو ئەو شتانە دەکردەوە کە روویان دابووو ئایا هەموو ئەوانە بەهۆی ئەو کتێبە روودەدەن؟
بە دەم خەیاڵ کردنەوە خەوی لێ کەوت

بەیانیەکەی بە دەنگی دایکی خەبەری بوویەوە

دوایی ئەوەی سۆیا بە دەنگی دایکی خەبەری بوویەوە هەموو ئەو شتانە دەهاتەوە مێشکی کە شەو روویاندابوو کەمێک هەستی بە ترس دەکرد بەڵام وا بیری کردەوە کە ئەوانە هەمووی خەیاڵن یان خەون بووە ئەوە نابێ راستی بێ

خوی ئامادە کرد بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانە وەک هەموو ڕۆژەکانی تر قوتابخانەی زۆر بە باشی بەڕێ کرد گەرایەوە ماڵەوە کەمێک خەوت و دواتر دەستی بە خوێندن کرد تاکوو وانەکانی هەمووی تەواو کرد

لەبەر ئەوەی کە وانەکانی کەم بوون توانی هەندێک یارمەتی دایکی بدات لە کاری ماڵەوە

دواتر گەرایەوە ژوورەکەی دووبارە کتێبەکەی بینی دەستی بە خوێندنەوەی کتێبەکە کرد

سۆیا سەری سورما ئەوانەی کە بیری کەوتەوە خەون نە بوون بەڵکوو هەمووی راستی بوون
کتێبە زۆربەی لاپەرەکانی بە تاڵ بوون سۆیا کە جارەکەی دی کتێبەکەی خوێندەوە تا ئەو شوێنە بوو کە جیمینی برد بۆ نەخوشخانە و ڕزگاریی بوو بەڵام ئەم جارە نوسینی تریشی تێدا بوو

کتێبەکە: دوایی ئەوەی کە کچێک هاتوو ژیانی جیمینی ڕزگار کرد جیمین ئیستا هاتۆتەوە هۆش خۆی

باوکی جیمین و جیمین دەیانەوێ بزانن ئەو کچە کێیە کە ژیانی ڕزگار کردووە کێبوە لەوێ بووە وە جیمین دەڵی کە ڕووخساری ئەو کچە دەناسێتەوە وە دەیەوێ بیبێنێ و سوپاسی بکا

وە بێگومان پۆلیسەکانیش بە دوایی تاوانبارەکەو و ئەو کچە دەگەڕێن دەیانەوێ بزانن چی رووی داوە رووداوەکە چۆن بووە هەموو هەوالەکانی شار بۆتە باسی ئەو کچە

سۆیا بە سەرسورمانەوە کتێبەکەی دەخوێندەوە هەولی دا بزانێ دواتر چی بووە بەڵام کتێبەکە پەرەکانی دی بە تال بوو...


دواتر لە ناکاو دووبارە ئەو رووناکییە سپییە لە کتیبەکەوە دەرکەوتەوە دووبارە چووە ناو کتێبەکە تا خۆی بینی لە ژوورێکی نەخۆشخانە

بینی جیمین لەوێ پاڵ کەوتووە ئەو حاڵی زۆر باش دیار بوو

جیمین خەبەری بووتەوە راستەوخۆ چاوی چووە سەر سۆیا ویستی بڵێ کە ئەو کچە چی دەکات لێرە بەڵام دواتر بیری کەوتەوە ئەوە ئەو کچەیە کە ژیانی ڕزگار کردووە

جیمین:ئەوە تۆ ئەو کچەی کە منت ڕزگار کرد؟ چۆن هاتیتە ئیرا دەرەوە پڕە لە پاسەوان؟

سۆیا :من من نازانم بەزۆر قسەی پێ کرا من دەمەوێ بڕۆم..

جیمین: من ماوەیەکە بە دواتدا دەگەرێم لە کوێ بووی ؟

وەرە با بچینە لای پۆلیسەکان

سۆیا : من تەنها بە وێدا تێپەریم و تۆم بینی کەوتبووی وە تۆم برد بۆ نەخۆشخانە شتێکی وام نەکردییە هەر کەسێک بوایە وای دەکرد



ئەوەش پارتی تازە فۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن


ئایا سۆیا چی بەسەر دێ ؟

بە تەواوی رزگاری دەبێ یان دوبارە دەگەرێتەوە ناو چیرۆکەکە؟

لە پارتەکانی دی دەزانین☺👍



The elf in my book جنۆکەی ناو کتێبەکەم😈Where stories live. Discover now