هەلا جەماعەت کونە باشن❤❤
فۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن دڵەکانم🖤❤
یەڵا لۆ ناو پارتی نوێ
سۆیا سەیری جیمینی کرد بینی پێدەکەنێ وە کلیلەکەی لەناو پەنجەی دەسوراند
جیمین:بە دوایی ئەوە دەگەرێی؟
سۆیا رای کردە لای جیمین راستەوخو جیمین کلیلەکەی بەرز کردەوە و سۆیاش هەولی دەدا بە کلیلەکە بگا جیمین یاری بە سۆیا دەکرد و رای کرد سۆیا دوایی کەوت ئا راوەستە ئەو کلیلەم بدێ بە زۆر توانی بیگرێ
هەر کە سۆیا جیمینی گرت هەولی دا کلیلەکە بدزێ بەڵام جیمین نەیهێشت کلیلەکەی بەرز دەکردوە لە پشتی خۆی دادەنا هەتا سۆیا نەتوانێ کلیلەکە ببا
وە سۆیا کۆڵی نەدا هەتا جیمین سۆیای پاڵدا تا سۆیا پشتی بە دیوارەکە کەوت
جیمین:هەرگیز هەوڵ نەدەی فێڵم لێ بکەی چونکە هەموو کات من هەنگاوێک لە پێشترم
سۆیا:بە هەناسە تەنگییەوە گوتی جیمین وا مەکە ئەو کلیلەم بدێ
جیمین:ئەگەر تۆ ناتەوێ ئەوانەم لۆ باس بکەی رێگایەکی دی هەیە کە کلیلەکەت بدەمێ
سۆیا:چییە؟
جیمین:ماچم بکە
سۆیا :واز بێنە جیمین من ماچی تو ناکەم
جیمین: بۆ سۆیا بۆ هەموو کاتەک کە دەمەوێ خۆم نزیک بکەمەوە دوردەکەویەوە؟
سۆیا:ئەری جیمین تۆ چیت لەمن دەوێ من تۆم ناوێ من تۆم خۆش ناوێ لۆ دەتەوێ لەمن نزیک ببیەوە؟
جیمین:نازانم سۆیا بەڵام شتێک لە تۆدا من بۆ خۆی رادەکێشێ وە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە من لە تۆ تێناگەم زۆر گوماوی وادەکەی
هەموو کات بیرت لێ بکەمەوە ئەوە من شێت دەکا سۆیا بە دەنگێکی کەمێک بەرزسۆیا :تۆ خۆشەویستت هەیە جیمین واز لە من بێنە تۆ وا هاوسەرگیری لەگەل ئەودا دەکەی ئیدی بۆچی لە دەوری من دەسورێیتەوە؟
جیمین:من ئەوم خۆش ناوێ سۆیا ئەوەی ئەوی دەوێ باوکمە ئەو قازانج دەکا ئەگەر بێتو من هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچە بکەم چونکە کۆمپانیایەکەی باوکی ئەو کچە زۆر گەورەیە ئەگەر ئیمە هاوسەرگیری بکەین ئەوا قازانجێکی زۆر بۆ هەردوولا دێ
سۆیا:ئی ئەوجا ئەوە لای من گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە تۆ لەگەل ئەو هاوسەرگیری دەکەی ئیدی واز لەمن بێنە
جیمین:سۆیا ...بە چرپە
سۆیا وا لەمن مەکە تکایە یەک جار سەیری چاوم بکە و پێم بڵێ کە منت دەوێ سوێند دەخۆم هەموو شتێکت بۆ دەکەمە قوربانی
سۆیا:تکایە جیمین نامەوێ بێمە بەینی ئیوە وە تۆ لە دژی باوکت هانبدەم سۆیا ویستی بڕوا
جیمین لایەکی دەستی بە دیوارەکەوە گرت وە سۆیا روی سوراند ویستی بەلایەکی دی بڕوا بەڵام جیمین بە دەستەکەی دی دیوارەکەی گرت و رێگری لێکرد
جیمین: سۆیا من لە دژی کەس ناوەستم تۆ تەنها سەیری چاوم بکە و بڵێ تۆم ناوێ
سۆیا:نەخێر سەیر ناکەم
جیمین بە دەستی چەناگەی گرت و سەری بڵند کرد وای کرد سۆیا سەیری چاوی بکە
جیمین:دەی ئیستا بڵێ تۆم ناوێ
سۆیا:من تۆم ناوێ جیمین نامەوێ بە دەنگێکی گەورە پالی بە جیمینەوە ناو رۆیشت
هەر لە دوایی رۆیشتنی راستەوخۆ ئەو سویون چونەوە جیهانەکەی خۆیان
سویون:سۆیا تۆ راستت دەکرد هەموو ئەو شتانەی گوتت راست بوون
ئەووان لە رێگای قوتابخانە بوون تاوەکو گەیشتنە قوتابخانە سۆیا هیچ قسەیەکی نەکرد
دوایی گەیشتنیان سۆیا گوتییە سویون دەرۆمە دەستشۆر ئیستا دێمەوە
..............................................................
ئەوەش پارتی نوێ
جەماعەت فۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن...
ئایا سۆیا بە جیمین رازی دەبێ؟
لە پارتەکانی دی دەزانن....
![](https://img.wattpad.com/cover/373286322-288-k236816.jpg)
YOU ARE READING
The elf in my book جنۆکەی ناو کتێبەکەم😈
Romanceباسی کچێک دەکات کە کتێبێک دەکرێ و دواتر بۆی دەردەکەوێ کە ئەوە کتێبێکی ئاسایی نییە 🙂 رۆمانسی ،کۆمیدی ،خەیاڵی