chapter 1

746 128 208
                                    

پشتگیریەکانتانم نیشان بدەن یـەکەم پاڕتە

....

ڕۆژێکی سارد  و  ئاساییە لە شاری سیئۆل

جیۆن جۆنگکووک لەگەڵ خوشکەکەی بەناوی لیۆرا
لە ماڵێکی گەورە دەژین ، دایک و باوکیان چەندین ساڵە لە ژیان نەماون

بەرپرسیارەتی لیۆرای بچووک کەوتبووە سەر شانی جۆنگکووک

لیۆرا خوشکی ڕاستەقینەی جۆنگکووک  نییە لەڕاستیدا زڕخوشکیشی نییە لیۆرا لە ڕاستیدا کچی ئەو خێزانە نییە بەهیچ جۆرێک

لیۆریا کچی یەکێک لە خزمەتکارەکانیان بووە وە دوای مردنی دایکی بەهۆی ئەوەی هەواڵی پێ گەیشت هاوسەرەکەی مردوە بۆیە خۆی لە ژوورەکەی هەڵواسی و دواجار بە خنکاوی دۆزرایەوە بە مردوویی

بەڕێز جیۆن فەرمانی دەرکرد کـە لیۆرای بچووک وەک کچی ئەو خێزانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت
چونکە باوکی لیۆریا شۆفێری ئەو بووە

هەر بۆیە تا ئێستاش لیۆرا وادەزانێت کچی بەڕێز جیۆن و خاتوون جیۆنە وە جۆنگکوک برا گەورەکەیەتی کە لە ژیانی خۆی خۆشتری دەوێت

بەڵام هیچ شتێک بەمشێوەیە نییە

جۆنگکوک بە منداڵی زۆر ڕقی لە لیۆرا بوو چونکە دایک و باوکی لیۆرا'ـیان خۆشتر دەویست لە کوڕەکەی خـۆیان

هەمیشە ئازاری لیۆرا'ـی ئازاردەدا و لەکاتی یاری کردن بەری دەدایەوە وە ڕقێکی ئێگجار زۆری بۆ هەبووە بەڵام کاتێک لیۆرا بووبە کچێکی هەرزەکاری شانزە ساڵ زۆر جوان و دڵبەربوو

هەمووان بە ناسکی لیۆرا ئیرەییان دەبرد

جۆنگکوک لەم نێوەندەدا ئاشقی لیۆرا بوو
ئێ بۆچی جا خۆ لیۆرا لە خوێنی ئەو نییە
ئەو هەمیشە لیۆرا'ـی پاراست بەتایبەتی دوای مردنی دایک و باوکیان

خاتوون جیۆن وەسێتی کردوە جۆنگکووک ڕاستیەکان بە لیۆرا بڵێت و هاوسەرگیری بکەن

چـونکە تەنها و تەنها خاتوون جیۆن دەیزانی جۆنگکوک چەند شێتی لیۆرا بووە

ئێستا پێنج ساڵ تێپەڕیوە

جۆنگکوک تەمەنی بیست و پێنج ساڵە وە
لیۆرا بیست و یەک ساڵە

جۆنگکوک کەساییەتی بێدەنگ و گرینگی پێدەر و ساردە بەڵام لە دڵیدا دەتوێتەوە بۆ خەندەکانی لیۆرا...کەچی لە ڕواڵەتدا سارد و بێ کاردانەوەیە

لیۆرا'ـش کەساییەتی زۆر دوورنییە لە هی جۆنگکوک بەڵام چونکە بچـووکترە لەو هەندێک کات جـۆنگکووک بێزاردەکـات بەو داواکاریانەی دەزانـێت وەڵامـی 'نـەخێرە'

ئـارەزووەکـانی بــراکـەمWhere stories live. Discover now