chapter 9

2K 268 85
                                        

.......



لیۆرا
ئێوە...هەردووڪتان...
نەیتوانی بەردەوام بێت ڪاتێڪ جـۆنگڪووڪ
ڕۆیشتە نزیکی و  دەستی گرت

جـۆنگڪووڪ
لیۆرا ؟ ڪەی هەستایت پێمان وابوو تۆ خەوتوویـــت
بە ترسەوە ئەمەی پرسی

ئایا لیۆرا گوێ بیستیان بووە؟

لیۆرا بـە چـاوی شۆڪاویەوە سەیری ڕووخساری جـۆنگڪووڪ و پووری ڪرد... جۆنگڪووڪ
هەرزوو ڕادەست بوو وە ئیتر لیۆرا
هەموو شتێڪی زانی دەبوو بە وریایی قسەبکەن

جـۆنگڪووڪ
سـەیرکە لیۆرا ئــێمە تـەنها...
لیۆرا قسەی بـڕی

لیۆرا
دەتان ویست بەبێ من بـڕۆن بـۆ شوێنێک؟
پرسی بـە خەندەیەکەوە

خاتوون لانی دەستی خستە سەر سینگی و هەناسەی ئـاسوودەیی دایەوە و دانیشتەوە

جـۆنگڪووڪ
چـی؟ دەرەوە؟ نـەخـێر من تەنها خۆم ئاماددە دەکەم بـڕۆمە کۆمپانیا دوای نانخواردن
وتی بـە کەمێک تـووڕەییەوە چونکە لیۆرا ترساندی

لیۆرا
کـەواتە.؟....ئایش باشە وامزانی ڕۆیشتنە دەرەوەیەک هـەیە
بـە نیگەرانیەوە دانیشت لە تەنیشت پووری

خاتوون لانی
ئێ دەڕۆین...چی تێدایە ؟ جـۆنگڪووڪ ئـەمڕۆ دەڕۆینە دەرەوە لیۆرا حـەزی لێیە
سەیری جـۆنگڪووڪی کرد بـە زەردەخەنەوە

جـۆنگڪووڪ
بـاشە بڕۆن

خاتوون لانی
تـۆش وەرە لـەگەڵمان

جـۆنگڪووڪ
نـا پوورێ من دەبێت بڕۆمە کار

خاتوون لانی
ئـەمڕۆ مەڕۆ هـەم لیۆراش حەز دەڪات
تۆ بێیت

لیۆرا
دەی تـڪایە
وتی بـە تکاوە

جـۆنگڪووڪ
وتـم من نایەم خـۆتان بڕۆن
وتی بـە تووڕەیی و هەستا و ڕۆیشت
بـۆ سەرەوە

لـیۆرا بـە نیگەرانی سەیری پووری  کرد

خـاتوون لانی
ئێستا پێم بڵێ جـۆنگڪووڪ هەمیشە ئاوا
گرژ و مـۆنە؟
پرسی

لیۆرا
من دەچــم ئــەو ڕازی دەڪەم
هەستا و خێرا ڕۆیشتە سەرەوە

خـاتوون لانی خەندەیەکی لاری ڪرد بـەڵێ ئـەوەی دەیویست ڕوودەدات...دەیویست بزانێت جـۆنگڪووڪ تــا چەند بڕیاری لیۆرای لا گرینگە

ئـارەزووەکـانی بــراکـەم  ✓ (تەواوبووە)Where stories live. Discover now